شەریف باجوەر (لەدایکبوون: ١٩٧١[١] و مردن: ٢٥ی ئابی ٢٠١٨) چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بوو. شەریف ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی ژینگەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بەفەرھەنگ کردنی ژینگەپارێزیدا ھەبوو.[٢][٣] لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ساڵی ٢٠١٨دا لەکاتی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا گیانی لەدەست دا.[٤]

شەریف باجوەر
لەدایکبوون١٩٧١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٣ ساڵ)
پیشەژینگەپارێز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مردن دەستکاری

شەریف باجوەر لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨دا، لە کاتێکدا کە لەگەڵ ھاوکارەکانیدا خەریکی کوژانەوەی ئاگرێک لە دارستانەکانی مەریواندا بوون، گیانی لە دەست دا. ئاگرەکە کە لە دارستانەکانی ئاوایی پێلەوە دەستی پێکردبوو، نزیکەی ٤٠ ھەکتار لە جەنگەڵەکانی مەریوانی سووتاند. دەربارەی ھۆکاری گیان لەدەست دانی شەریف و ھاوڕێکانی مشت و مڕ ھەیە.[٥] لە کاتێکدا کە بڕێک لە سەرچاوەکان ئاگر و دووکەڵەکەیان بە ھۆکاری مەرگیان لە قەڵەم دا،[٣][٥] زۆرێک لە سەرچاوە حکوومی و ناحکوومییەکان کوژرانی ئەو چەن کەسەیان بە ھۆی تەقینەوەیەکەوە زانی.[٤][٦][٧] دوابەدوای مردنی شەریف و ئەو چەن چالاکوانە خەڵکی مەریوان لە ڕێپێوانێکدا خوازیاری ڕوونبوونەوەی ھۆکاری مەرگی ئەو چالاکوانانە و ھەروەھا ئاگرگرتنی دارستانەکانی کوردستان بوون.[٤][٦][٧] ھەروەھا ڕۆژێک پرسەی گشتی لەلایەن بەرپرسانی شاری مەریوانەوە ڕاگەیەنرا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ئاسۆی ڕۆژھەڵات: بخشی از فعالیتھای شریف باجور فعال مدنی و زیست محیطی اھل مریوان". Archived from the original on 3ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "عەسرئانارشیزم: ئاگرگرتنی دووکانەکەی شەریفی باجوەر". Archived from the original on 29ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا "کوردپرێس: به‌هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌وه‌ چوار ژینگه‌پارێز له‌ مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست دا".[بەستەری مردوو]
  4. ^ ئ ا ب "ڤی ئۆ ئەی". Archived from the original on 27ی Augustی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ ئ ا "ایسنا: علت جانباختن 4 نفر در آتش‌سوزی جنگل‌های مریوان نیازمند بررسی بیشتر".
  6. ^ ئ ا "کوردتودەی:توطئه معاندین پس از «آتش سوزی جنگل‎های مریوان» [بە فارسی]".[بەستەری مردوو]
  7. ^ ئ ا "توانا: شریف باجور مجسمە شرافت". ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "زمانە: عزای عمومی در مریوان: دلیل مرگ چهار فعال زیست‌محیطی سوختگی اعلام شد".