ئەنجومەنی سەوزی چیا

ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕێکخراوێکی ناحکومییە (NGO) کە لە ناوچەی مەریواندا لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی ھەیە. ئەم ڕێکخراوە گۆڤارێک بە ناوی «چیا» بە دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو دەکاتەوە. ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی ناوچەی مەریوان کە خاوەنی سروشتێکی دەوڵەمەند و دارستانی زۆر و گۆلی زرێبارە چالاکی زۆری ھەبووە و لە ئاگرەکانی دارستانەکانی مەریوان لە ساڵی ٢٠١٠دا گرووپێکی خۆبەخشی پێکھانی و ھەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکان ئەنجام دا.

بەستەری دەرەکی دەستکاری