ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی یان ڕۆژژمێری فارسی (بە فارسی: ھجری خورشیدی یان ھجری شمسی)، ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە (یان بەستراوە بە خولی ھەتاو (خۆر)ەوە). لە ٣٦٥ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٦٦ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا، و دابەش دەبێت بەسەر ١٢ مانگدا، شەش مانگەکانی سەرەتای لە ٣١ ڕۆژ پێک دێن و پێنج مانگەکەی دواتر لە ٣٠ ڕۆژ پێک دێن، بەڵام مانگی دوانزە لە ٢٩ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ٣٠ ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا،

سەرەتای ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی دەستکاری

ساڵی ھەتاوی دەست پێدەکات لە سەرەتای بەھاردا لە ٢١ی ئازاردا بە پێی ڕۆژژمێری زایینی بە گشتی و ھەندێک ساڵ لە ٢٢ یان ٢٠ی مارس دەست پێدەکات بە پێی بەرەو پێشچوونی ساڵی پڕ. و یەکەم ڕۆژی ساڵەکە بە نەورۆز ناو دەبرێت، ھەروەھا ڕۆژژمێری ھەتاوی یان فارسی بە ڕۆژمێری جەلالی ناو دەبرێت بە گەڕاندنەوە بۆ جەلالەدین مالک سوڵتانی خۆراسان.

دانانی دەستکاری

٢٧٢٣ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی ١٬٤٠٢
کۆچی هەیڤی ١٬٤٤٤ – ١٬٤٤٥
زایینی ٢٬٠٢٣ – ٢٬٠٢٤

زانای موسڵمان عومەر خەیام ئەم ڕۆژژمێرەی دانا، بە یارمەتی حەوت زانای گەردوونناس، بە وردترین ڕۆژژمێر دادەنرێت لە سەر زەویدا لە ئێستادا، ڕێژەی ھەڵە تیایدا بۆ ھەر ڕۆژێک ٣.٨ ملیۆن ساڵە لە بەرامبەردا ڕێژەی ھەڵە لە ڕۆژمێری زایینیدا ئەگاتە ڕۆژێک لە ٣٣٠٠ ساڵ، و ئەم رۆژژمێرە بەکاردێت لەلایەن ھەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، و لە بەشێکی ڕۆژژمێری ئوم لقوڕادا بەکار دێت بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ.

یەکەم رۆژی ڕۆژمێری کۆچی ھەتاوی ١ی فروردین (نەورۆز)ی ساڵی ١ی کۆچی ھەتاوییە، بەرامبەر ٢٩ی شەعبانی ساڵی ١ی پێش کۆچی و بەرامبەر ٢٢ی ئازاری ٦٢٢ی زایینی.

ساڵی یەکەمی ئەم ڕۆژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەر محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە.

ئێستا ساڵی ١٤٠٢ی کۆچی ھەتاوییە (=٢٧٢٣ی کوردی) بەرامبەر ٢٠٢٤ی زایینی.

مانگەکان دەستکاری

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی مێژووکانی زائینی
١ ٣١ خاکەلێوە فروردین ٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢ ٣١ گوڵان اردیبهشت ٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣ ٣١ جۆزەردان خرداد ٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر ٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەمموز
٥ ٣١ گەلاوێژ مرداد ٢٣ی تەمموز٢٢ی ئاب
٦ ٣١ خەرمانان شهریور ٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧ ٣٠ ڕەزبەر مهر ٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨ ٣٠ خەزەڵوەر آبان ٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩ ٣٠ سەرماوەز آذر ٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠ ٣٠ بەفرانبار دی ٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١ ٣٠ ڕێبەندان بهمن ٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ اسفند ٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری