ڕۆژژمێری ئیسلامی یان ڕۆژژمێری کۆچی ڕۆژژمێرێکە موسڵمانان بە کاری دەھێنن و دابەش دەبێت بۆ کۆچی ھەیڤی (قەمەری) و کۆچی ھەتاوی (شەمسی).

ڕۆژژمێری کۆچی یان ئیسلامی دەست پێدەکات بە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە. و کۆچەکەی دەست پێکرد لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی سەفەری ساڵی ١ی کۆچی مانگی بەرامبەر؛

  • ٢٠ی سونبلە (شەھریور) ساڵی ١ی کۆچی ھەتاوی
  • ١٢ی ئەیلولی ٦٢٢ زایینی.

و گەیشتە قەبا لە نزیک مەدینە لە دووشەممە ٨ی ڕەبیعولئەوەل و گەیشتە مەدینە لە ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی ھەمان ساڵدا، لەبەر ئەمە بە ڕؤژژمێری کۆچی ناونراوە.

ڕۆژژمێری کۆچی ھەیڤی دەستکاری

ڕۆژژمێری کۆچی ھەیڤی پشت ئەبە ستێت بە خولی مانگ بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە ھەموو شوێنێک بە کاری دەھێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیھاندا کە ئەو رۆژژمێرە بەکار دەھێنێت.

ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە ھەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی مانگی بوو بەرامبەر؛

  • ٢٧ی تیری ساڵی ١ی کۆچی ھەتاوی
  • ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی

ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی دەستکاری

ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە (پەیوەندی ھەیە بە خولی ھەتاو (خۆر) ەوە)، موسڵمانان بەکاری ئەھێنن بۆ دیاریکردنی کاتە شەرعیەکانی پەیوەندییان بە ھەتاو و ڕۆژە ھەتاوییەکانەوە ھەیە، و لە ئێستادا دوو دەوڵەت بەکاری دەھێنن، ئەوانیش؛ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەفغانستانن.

یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە ١ی فروردینی ساڵی ١ی کۆچی ھەتاوییە، بەرامبەر؛

  • ٢٩ی شەعبان ساڵی ١ی پێش کۆچ
  • ٢٢ی ئازاری ٦٢٢ی زایینی

یەکەم ساڵی ئەم ڕۆژژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەرە لە مەککەوە بۆ مەدینە.

ئەم بابەتانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری