عومەر کوڕی خەتتاب

ھاوەڵی پێغەمبەر موحەممەد و خەلیفەی موسڵمانان
(لە عومەری کوڕی خەتابەوە ڕەوانە کراوە)


عومەری کوڕی خەتاب (بە عەرەبی: عمر بن الخطاب‎) دووەم خەلیفەی ڕاشدینە، وە یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی عێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشووری ئەرمینیا و سجستان (ئەفغانستانی ئێستا) کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان،

عومەری کوڕی خەتاب
پێشەوای باوەڕداران
خەلافەتی عومەر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵی ٦٤٤ز
ماوەی حوکم(١٣–٢٣)ک بەرامبەر (٦٣٤–٦٤٤)ز
لە دایکبوون٥٨٤ز
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٤٤ز
شوێنی وەفاتمەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
شوێنی نێژرانماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی محەممەد و ئەبوبەکر.
جێگرعوسمان کوڕی عەفان
باوکخەتتاب کوڕی نوفەیل
دایکحنتمە کچی ھاشم
ئایینئیسلام
خۆشنووسی ناوی عومەر لەگەڵ نزای خودای لێ خۆش بێت

لەدایکبوون و شێوەی

دەستکاری

عومەری کوڕی خەتاب کوڕی نوفەیل کوڕی عەبدول عزی کوڕی ڕەباح، ناوبانگی ئەبو حەفصە و نازناوی فاروقە لەبەر ئەوەی ئیسلامی ئاشکرا کرد و پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە بێ باوەڕە لە ئیمان جیاکردەوە؛ و عومەر سێزدە ساڵ دوای ساڵی فیل و لەدایکبوونی پێغەمبەر لە دایک بووە.

ئیسلام بوونی

دەستکاری

عومەر ئیسلام بوو لە زولحەججە ساڵی ٦ی پێغەمبەرایەتی، و ئەمەش دوای موسڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عەبدولموتەڵیب بە سێ ڕۆژ، کە تەمەنی نزیکەی ٢٧ ساڵ بووە، و پێش ئەو ٣٩ کەس موسڵمان بوو بوون و عومەر چلی تەواو کرد،

کۆچکردن بۆ مەدینە

دەستکاری

بەپێی گێڕانەوەکانی سوننە ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە تەنھا عومەری کوڕی خەتاب نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستییەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی ترییەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار تەوافی کەعبەی کرد و لە مەقامی ئیبراھیم نوێژی کرد.

بەھاکانی عومەر

دەستکاری
  • یەکەم کەس بوو ڕۆژژمێری کۆچیی دانا کە کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د. خ) کردە سەرەتای ڕۆژمێرەکە.
  • یەکەم کەس بوو کە پاسەوانی بە شەودا کردووە، کە کەس پێش ئەوە نەیکردووە و کەسیش دوای ئەو بە بەردەوامی و ڕێکخراوی بۆی نەکراوە.
  • یەکەم کەس بووە کە کۆنگرەی ساڵانەی بەستووە بۆ سەرکردە و والییەکانی و لێی پرسیونەتەوە، ئەمەش لە وەرزی حەجدا بووە، تا لە بەرزترین ئاستی ئیمانی و باوەڕدا بوون، تا دڵنیا بێت لە خوا پەرستی و ھەواڵیان.
  • یەکەم کەس بووە سکەی ئیسلامی لێداوە (دەرکردنی پارەی ئیسلامی).

لە ئاییندا

دەستکاری
  • یەکەم کەس بووە کە خەڵکی کۆکردەوە بۆ نوێژی تەڕاویح.
  • یەکەم کەس بوو کە خەلافەتی کرد بە ڕاوێژکردن لە نێوان چەند کەسێک.
  • یەکەم کەس بوو کە مزگەوتی پێغەمبەری فراوان کرد.
  • یەکەم کەس بوو کە خەڵاتی دانا بۆ لەبەرکردنی قورئان.

لە جەنگدا

دەستکاری
  • سەربازگەی بەردەوامی دامەزراند لە فەلەستین و شام و ئوردن.
  • یەکەم کەس بوو کە سەربازی پاسەوانی دانا لەسەر سنوورەکان.
  • یەکەم کەسە کە ھێزی ئیحتیاتی ڕێکخست.
  • یەکەم کەس بوو داوای لە سەرکردەکانی کرد، ڕاپۆرتی تەواوی بۆ ئامادە بکەن لەسەر حاڵی ئەندامانی سوپاکەیان.
  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە، بۆ تۆمارکردنی ناو و مووچەی سەربازەکان.
  • یەکەم کەس بوو کە پزیشک و وەرگێڕ و ڕێنمایی کەری لەگەڵ سوپادا نارد.
  • یەکەم کەس بوو گەنجینەی خواردنی دانا بۆ سوپا.

لە سیاسەتدا

دەستکاری
  • یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە.
  • یەکەم کەس بوو ناوەندی دابینکردنی ئازووقەی دانا
  • یەکەم کەس بوو ئەوقافی دانا لە ئیسلامدا
  • یەکەم کەس بوو کە ئاماری سەروەتی کرێکار و سەرکردە و والییەکانی دەکرد و لێی دەپرسینەوە لەسەری.
  • یەکەم کەس بوو ماڵێکی دانا بۆ سەروەتی موسڵمانان.
  • یەکەم کەس بوو کە مەسحی زەوی کرد و ڕووبەرەکەی دیاری کرد.
  • یەکەم کەس بوو سنوورەکانی دەپاراست.
  • یەکەم کەس بوو میوانخانەی دروست کرد … و زۆر بەھا و لێھاتوویی تر لە ھەموو بوارەکاندا.

کۆچی دوایی

دەستکاری
 
ئارامگەی عومەری کوڕی خەتتاب، یەکەم پەنجەرە لای ڕاستەوە دیمەنی گۆڕی عومەر دەردەخات

عومەر ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە خەنجەرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک دەھاتە ڕێی لێی دەدا ھەتا سێزدە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە خەنجەرەکەی.[ژێدەر پێویستە]

پاشان عومەر دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ خەنجەرەکەی لێدا، وتیان ئەبولوئلوئەی مەجوسی بووە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە چەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت دەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: عائیشە وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا).

بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر محەممەد (صل الله علیه وسلم) و ئەبوبەکردا بەو شێوەیەی کە دەیویست. خەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.[ژێدەر پێویستە]