مزگەوتی ئەقسا (مانای "دوورترین مزگەوت") دەکەوێتە شارە کۆنەکەی ئورشەلیم وە پیرۆزترین شوێنە لە ئیسلام مزگەوتەکە لەسەرەوەی مزگەوتی قودس بنیادنراوە، مزگەوتەکە وەک ئەقسا یان حەرەمی شەریف ناسراوە لە ئیسلام; چەندین دەیەی تر لەدوای مردنی پێغەمبەر محمد. موسلمانان بڕوایان وایە محمد لە مزگەوتی حەرام گوازرایەوە بۆ ئەم شوێنە لە کاتی ئیسرا و میعراج; ھەروەک لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا محمد پەرستشی لەم شوێنە ئەنجامداوە تا ١٦یەم یان ١٧یەمی ئەو مانگەی لە دوای کۆچکردنی لە مەککە بەرەو مەدینە، و دواتر خودا ڕێنموویی دەکات کەوا لەجیاتی ئەوە کەعبە بکاتە شوێنی سەرەکی پەرستشی لە مەککە.[١]

مزگەوتی ئەقسا
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا.
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا.
زانیاری گشتی
شار قودسی پیرۆز،

فەلەستین

بیناسازی ئیسلامی
تایبەتمەندییەکان
ژمارەی منارە ٤
ژمارەی قوبە ١٥
 
مزگەوتی ئەقسا، مزگەوتی قیبلی ئەکەوێتە لای چەپی و قوبەی سەخڕە دەکەوێتە ناوەندییەوە

پیرۆزی مزگەوتەکە

دەستکاری

مزگەوتی ئەقسا پیرۆزییەکی گەورەی ھەیە لای موسڵمانان، کە بەستراوە بە بیروباوەڕەکەیانەوە لە سەرەتای بانگەوازەوە، و بە قیبلەی ھەموو پێغەمبەرەکان دادەنرێت لە پێش پێغەمبەر محەمەد و ھەروەھا قیبلەی یەکەمی ئیسلامیش بوو پێش ئەوەی قیبلە بگۆڕێت بۆ مەککە.

و ئەوەی پەیوەندی ئیسلام بە مزگەوتەکەوە بەڵگەدار دەکات، شەوی ئیسرا و میعراجە کاتێک پێغەمبەر شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا، لەوێ پێش نوێژی بۆ پێغەمبەرەکان کرد و پاشان سەرکەوت لێوەی بۆ ئاسمان، و لە ئاسمانی بەرزدا نوێژی لەسەر پێویست کرا.

لە قورئاندا ناوی مزگەوتی ئەقسا براوە بەوەی کە دەوروپشتی ڕووناک کراوەتەوە[٢] کە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و شوێنی مزگەوتەکە لای خوا و لای موسڵمانان.

ھەروەھا لە فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە بەوەی مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لەو سێ مزگەوتی سەردان دەکرێن، سێ مزگەوتەکەش مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی ئەقسان.

شوێنەوراەکانی مزگەوتەکە

دەستکاری

مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار.

 
مزگەوتی قیبلی، بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا
 
مینبەری سەڵاحەدین


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Buchanan، Allen (2004). States, Nations, and Borders: The Ethics of Making Boundaries. Cambridge University Press. ISBN 0-521-52575-6.
  2. ^ سورەتی ئیسرا، ئایەتی یەکەم