شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا

شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا یان سێ حەڕەمەکە سێ شوێنی پەرستشن کە پێگە و پیرۆزیان لەشوێنەکانی تر زیاترە لەلای موسڵمانان، ئەوانیش بە ڕیزبەنیدی بریتین لە مزگەوتی حەرام لە مەککە دواتر مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە دواتر مزگەوتی ئەقسا لە قودس.

مزگەوتی حەرام دەستکاری

 
مزگەوتی حەرام

مزگەوتی حەرام گەورەترین مزگەوتە لەسەر زەوی و پیرۆزترین و گرینیگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، قیبلەی موسڵمانانە و لەنوێژدا ڕوو لە کەعبە دەکەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مزگەوتەکەوە، ئاوی زەمزەم و مەقامی ئیبراهیم لەخۆدەگرێت، نوێژکردن تێیدا بە سەد هەزار نوێژە. موسڵمانان بۆ حەجکردن ڕویتێدەکەن.[١][٢]

مزگەوتی پێغەمبەر دەستکاری

 
مزگەوتی پێغەمبەر

دووەم گەورەترین و گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، لەلایەن پێغەمبەر محەممەد و هاوەڵانیەوە دروستکراوە، نوێژکردن تێیدا بە هەزار نوێژە، گۆڕی پێغەمبەر و ئەبووبەکری سدیق و عومەر کوڕی خەتتابی تێدایە.[٣][٤]

مزگەوتی ئەقسا دەستکاری

مزگەوتی ئەقسا سێیەم پیرۆزترین و سێیەم گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان ، دووەم مزگەوتە لەسەر زەوی دروستکرابێت لەدوای مزگەوتی حەرام، و یەکەم قیبلەی موسڵمانانە.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پرێس, قەڵەم. "10 زانیاری زۆر گرنگ لەسەر كەعبەی پیرۆز". قەڵەم پرێس. Retrieved 2022-03-15. ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Muslimguide.Se/ ژیانی پێغەمبەران". www.muslimguide.se. Retrieved 2022-03-15.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "::www.muslimguide.se::حەج و عومرە::دليل الحج والعمرة ::". hajj.muslimguide.se. Retrieved 2022-03-15. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "دەربارەی مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام چی دەزانیت؟". Zarnews : زارنیوز (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-15.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "کێ مزگەوتی ئەقسای دروستکردووە؟". کێ مزگەوتی ئەقسای دروستکردووە؟ (بە کوردی). 2022-03-15. Retrieved 2022-03-15.
  6. ^ "گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ وە ئایا جولەكە هیچ مافێكیان هەیە تیایدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان". walamakan.com. Retrieved 2022-03-15.