وڵاتی فارس ناوی مێژوویی ئەو ناوچەیە کە ئیمپڕاتۆری و دەوڵەتە فارسییەکانی لەسەر دامەزراوە و ئێرانی ئەمڕۆ دەگرێتەوە؛ و ناوچەیەکە دەکەوێتە باشووری ئێرانەوە لەسەر کەناری کەنداوی فارس، و ئەم ناوە بە ھەموو خاکە ئێرانییەکان ئەووترا ھەتا پێش ساڵی ١٩٣٥.

ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە گەورەترین ئاستی فراوانی خۆیدا ساڵی ٦٢٠ز
ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە گەورەترین ئاستی فراوانی خۆیدا ساڵی ٦٢٠ز

وڵاتی فارس (فارسی دێرین) ناوچەکانی باشووری ئێران پێک دەھێنن کە زمانی فارسی لێ پێک دەھات، و لەمڕۆدا شێوازی دێرینەکانی لێدوانی فارسی لی ئەبینرێت ئەم ناوچە و شارانە دەگرێتەوە؛ فارس، بووشەھر، کوھگیلوویە و بویرەحمەد، ڕۆژھەڵاتی خووزستان، ڕۆژاوای ھورمزگان. و لە ھەندێک سەرچاوەدا ئەم ناوچانەش دەگرێتەوە؛ ئەسفەھان، یەزد، کرمان. فارسی ئەمڕۆ بە پارێزگای فارس ئەوترێت لە باشووری ئێران و کەنارێکی نییە کە بەسەر کەنداوی فارسدا بڕوانێت.

بەستەر دەرەکییەکان دەستکاری