حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب


حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب لە دایکبووی ساڵی ٥٦٨ز مەککەیە. لە ساڵی ٦٢٥ز لە جەنگی ئوحود لە نزیک شاری مەدینە شەھید کرا بە دەستی وەحشی کە کۆیلەی ئەبووسۆفیانی کوڕی حەرب بوو. حەمزە مامی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدە پێغەمبەر نازناوی «شێری خودا»ی پێدابوو.

حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب
لە دایکبوون٥٦٨ز
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٢٥ز
شوێنی وەفاتمەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
باوکعەبدولموتەڵیب
ئایینئیسلام

جارێکیان حەمزە لە بیابان بوو کاتێک گەڕایەوە بیستی کە ئەبووجەھل لە برازاکەی داوە واتا پێغەمبەری خودا حەمزەش زۆر توڕە بوو چوو بۆ لای ئەبووجەھل کە لەگەڵ چەند کەسێکی ناوداری مەککەدا دانیشتبوو بە تیروکەوانەکەی کەوتە لێدانی ئەبووجەھل پێی فەرموو کە ئەو لەسەر ئایینی محەممەدە.

حەمزە لە زۆرانبازیدا زۆر بە توانا بووە ھەروەھا ڕاوی شێری کردووە و کەسێکی زۆر بە توانا بووە لە بواری تیرھاوێشتن و شمشێربازی. حەمزە بەشداری جەنگی بەدری کرد کە موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بھێنن بە سەر کافرەکانی مەککەدا.

لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٥ لە جەنگی ئوحوددا حەمزە بە دوو شمشێر شەڕی دەکرد و ھاواری دەکرد من شێری خودام. وەحشی کە خەڵکی حەبەشە بوو لە نزیک شەڕەکە بوو و خاوەنەکەی پەیمانی پێدابوو کە ئازادی بکات لە بەرامبەر کوشتنی حەمزە. وەحشی ڕمێکی پێبوو ھاویشتی و بەر سکی حەمزە کەوت و شەھیدی کرد. وەحشی دوای شەھیدکردنی حەمزە جەنگەکەی بەجێ ھێشت. خالید کوڕی وەلید کە لە بەرەی کافرەکانی مەککە بوو توانی ھێرشێکی گەورە بکاتە سەر موسڵمانان لە دواوەوە کە بوو بەھۆی شکانی موسڵمانان لەو جەنگەدا ھەروەھا پێغەمبەری خودا بریندارکرا. پێغەمبەری خودا بە شەھیدبوونی حەمزە زۆر دڵگران بوو و نازناوی «سەرکردەی شەھیدەکان»ی پێدا.

سەرچاوەکاندەستکاری

[١]* [٢][[٣] بەستەری مردوو]][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]*