شەھید
شەھید بەو کەسە دەوترێت کە گیانی خۆی بەخت بکات لەپێناو مافێکی ڕەوای مرۆڤایەتیدا. شەھید وشەیەکی زمانی عەرەبیە (شھید)، کە بەمانای شایەت یان بینەری ڕووداوێکیش دێت.
شەھید لە ئیسلامدادەستکاری
لەئایینی ئیسلامدا شەھید کەسانێکن کە لەپێناو ڕێبازی خوادا خەبات دەکەن و دەکوژرێن. لە قورئاندا پێغەمبەرەکان بەشەھید ناوبراون، چونکە ژیانی خۆیان بەخشیوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی بانگەوازی خوادا[١][٢]، ھەروەھا پێغەمبەرەکان شایەتن لەسەر ئەوەی کە بانگەوازەکەی خوایان گەیاندوە.[٣]
شەهید، لە ئایینی ئیسلامدا بە بەرزترین پلەی مردن دادەنرێت،
وە بەرزترین پلەی شەهید بوون ە ئیسلامدا:
- شەهەید بوون لەپێناو خوداو، ئیسلام (کەبە جیهاد کردن ناسراوە)
- شەهید بوون لە پێناو نیشتیمان (واتا پارێزگاریکردن لەخاک و وڵات).
پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لەباری شەهیدبوونەوە فەرموویەتی:
« | ئازاری رۆح کێشانی شەهیدێک، هەروەکو ئەوە وایە، کە هاوڕێیکەکی چڕنوکێکی لێبدات[٤] | » |
پەراوێزەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |