شەڕی ئوحود
شەڕy ئوحود (بە عەرەبی: غزوة أحد) جەنگێکبوو لە نێوان بێباوەڕەکان مەککەدا و موسڵمانەکانی مەدینەدا. شەڕی ئوحود لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٤ی. ز ڕوویدا. بێباوەڕەکان مەککە دەیانویست تۆڵەی شەڕی بەدر بکەنەوە کە تێیدا شکابوون ھەروەھا چەند پیاوێکی گەورەیان لە دەستدابوو. ھێزی موسڵمانان لەم جەنگەدا ٧٠٠ کەس بوو بە سەرکردایەتی پێغەمبەری خوداو حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیبی مامی. ھێزی بێباوەڕەکان مەککە ٣٠٠٠ کەس بوو بە سەرکردایەتی ئەبوو سوفیان کوڕی حەرب و خالید کوڕی وەلید.
موسڵمانان نزیکبوون لە سەرکەوتنەوە بەڵام دوای شەھید بوونی حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب بە دەستی وەحشی و دابەزینی ئەو ٥٠ تیرھاوێژەی کە پێغەمبەر دای نابوون لەسەر چیای ئوحود بۆ ئەوەی پارێزگاریان لێبکەن لە دواوە خالید کوڕی وەلید ھێرشێکی کردە سەریان لە دواوەو توانی سەرکەوتن بۆ بێباوەڕەکان بە دەسیبھێنێت. پێغەمبەر محەممەد لەم جەنگەدا برینداربوو و بڕیاری پاشەکشیدا. دوای کشانەوەی موسڵمانان لە جەنگەکە بۆ سەر چیای ئوحود ھیند کچی عوتبە فەرمانی بە وەحشی کرد کە زکی حەمزە ھەڵبدڕێت لە تۆڵەی کوژرانی باوکی و براکەی و مامی لە شەڕی بەدردا. پێغەمبەری خودا کە ئەم دیمەنەی بینی دەستی کرد بە گریان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- فیلمی ڕیسالە (ڤیدیۆ)، سایتی یوتیوب باوەڕپێکراو نییە
- فیلمی ڕیسالە (ڤیدیۆ)، سایتی یوتیوب باوەڕپێکراو نییە
- (englizi) witness-pioneer.org
- (Wikipediai Englizi)
- گۆڕستانی بەقیع و شەھیدانی ئوحود (ڤیدیۆ)، سایتی یوتیوب