ئەبوو فیدا عیمادەدین ئیسماعیلی کوڕی عومەری کوڕی کەسیری کوڕی زۆئی کوڕی کەسیری کوری زەرعی قورەیشی (بە عەرەبی: أبو الفداء عماد الدین إسماعیل بن عمر بن کثیر بن ضوء بن کثیر بن زرع القرشی) ناسراو بە ئیبن کەسیر زانایەکی موسوڵمانە باوکی عمر بن کثیر وتاربێژی مزگەوتی جامع بوو لە شاری بەسرە و بنچینەی دەگەڕێتەوە بۆ بەسرە دواتر بۆ شام کۆچیان کردوە.

ئیبن کەسیر
ناو: ئیبن کەسیر
ناوی تەواو: عماد الدین إسماعیل بن عمر بن کثیر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٧٠٠ھ
شوێنی لەدایکبوون: سووریا
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: تەفسیری قورئان، مێژوونووس

سەرەتای ژیانی

دەستکاری

لە سووریا لە ساڵی ٧٠٠کۆچی لە گوندی «مەجدەل» لە شاری «بوسرا» لەناوچەی «سھل حوران» کە دەکاتە «درعا» ی ئێستا لە دایک بووە پاشان چوونە دیمەشق لە ساڵی ٧٠٦کۆچی کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو.

وەرگرتنی زانست

دەستکاری

لە دیمەشق دەستی بە خوێندن کردوە لە سەردەستی زۆرێک لە زانایانی سەردەمی خۆی بە تایبەتی ئیبن تەیمیە کە ماوەیەکی زۆر لای خوێندی و زۆر خۆشی ویست و سودی لە زانستەکەی بینی.

بیروباوەڕی

دەستکاری

ناکۆکی ھەیە لە بارەی بیروباوەڕییەوە ھەندێک دەڵێن ئەشعەری بووە ھەندێک دەڵێن سەلەفی بووە بەڵام ڕای بەرچاو ئەوەیە کە سەلەفی بووە؛ ئەمەش لە نووسینەکانی دا دەردەکەوێ بەتایبەتی تەفسیری قورئانەکەی و دیاربووە کە لەسەر بیرووباوەڕی مامۆستاکەی (ئیبن تەیمیە) بووە.

ھەندێک لە ماموستاکانی

دەستکاری
  • محمد بن جعفر اللباد
  • الحافظ کمال الدین عبد الوھاب
  • ضیاء الدین الزربندی
  • الحافظ ابن عساکر
  • الإمام بدر الدین ابن جماعة
  • المؤرخ علم الدین البرزالی
  • ابن الزملکانی
  • ابن تیمیة
  • حافظ ذلک الزمان الحافظ المزی
  • الحافظ أبو عبد اللە محمد بن أحمد الذھبی
  • الشیخ أبوالعباس أحمد الحجار الشھیر ب «ابن الشحنة».

خوێندکارەکانی

دەستکاری
  • الحافظ علاء الدین بن حجی الشافعی
  • محمد بن محمد بن خضر القرشی.
  • شرف الدین مسعود الأنطاکی النحوی.
  • محمد بن أبی محمد بن الجزری، شیخ علم القراءات
  • کوڕھکھی محمد بن إسماعیل بن کثیر
  • ابن أبی العز الحنفی.
  • الحافظ أبو المحاسن الحسینی
  • الحافظ زین الدین العراقی
  • الإمام الزیلعی

ھەندێک لەبەرھەمەکانی

دەستکاری
  • تەفسیری قورئان ناسراو بەتەفسیری ئیبن کەسیر لەلایەن کۆمەڵگای ئیسلامەوە بە یەکێک لە باشترین تەفسیرەکانی قورئان ناسراوە.
  • البدایة والنھایةکتێبێکی گەورەیە دەربارەی مێژوو.
  • ژیاننامەی پیغەمبەر
  • شەرحی بوخاری
  • موسنەدی شەیخەین واتە ئەبوبەکر و عومەر
  • جامع السنن والمسانید لابن کثیر

کۆچی دوایی

دەستکاری

لە ڕۆژی پێنج شەمە ٢٦ی شەعبانی ٧٧٤کۆچی لە تەمەنی حەفتاو چوار ساڵی کۆچی دوایی کرد؛ لە کۆتایی تەمەنی دا ھەر دوو چاووی لە دەست دا. لەکاتێکدا خەریکی نووسینی جامع المسانید بوو.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری