٢١ی کانوونی دووەم

ڕێکەوت
<< کانوونی دووەم >>
ی د س چ پ ھ ش
١ ٢ ٣ ٤
٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١
١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨
١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥
٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١  
٢٠٢٥

٢١ی کانوونی دووەم ٢١ەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری زایینی؛ ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا).

ڕووداوەکان

دەستکاری
  • ١٣٢٤ کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا. بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.
  • ١٩٢٦ – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
  • ١٩٨٦ – تەرمی  ئەیاز یوسف زاخۆیی، هونەرمەندی گەورەی کورد، بە خاک سپێردرا .
  • ١٩٩٦ – محەمەد ئەرتان، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە باکووری کوردستان، تیرۆر کرا .
  • ١٩٩٦ – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان و تورکیا بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
  • ٢٠٢١ – لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا دوو تەقینەوەی خۆکووژی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون

لە دایکبوونەکان

دەستکاری
  • ١٩٩٦ماڕکۆ ئاسینسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مایۆڕکای ئیسپانی(٢٠١٣-٢٠١٤)[١]
  • ١٩٨٩ - هنرێك مختاریان - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەرمەنی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پێشووی یانەکانی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی (٢٠١٣-٢٠١٦) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی (٢٠١٦-٢٠١٨)[٢]

مردنەکان

دەستکاری
  • ١٩٢٤ – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .
  • ١٩٥٠ – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد . 
  • ١٩٩٣ – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا . 
  • ٢٠٠٢ – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) . 

بۆنەکان

دەستکاری

بەستەری دەرەکی

دەستکاری