تەقینەوە

ئەو ساتەی کە بەخێرای قەبارەکەی زیاد دەبێت، ووزەیەکی یەکجار زۆر بەرەڵا دەکات تا دوورترین ئاستی

تەقینەوە بریتییە لەوەی کە بەخێرایی قەبارەکەی زیاد دەبێت، وزەیەکی یەکجار زۆر بەرەڵا دەکات تا دوورترین ئاستی عادەتەن پلەی گەرمییەکی زۆر بەرز پەیدادەبێت لەگەڵ دەرپەڕینی گازەکان. تەقینەوە سەروو دەنگییەکان:دروستدەبن بەھۆی تەقینەوەی بەرز وەک تەقینەوەکان و دەگوازرێنەوە بەھۆی جووڵەی شەپۆلی سەروو دەنگەوە،

تەقینەوە ژێر شەپۆلە بیستراوەکان:درووستدەبن بەھۆی تەقینەوەی نزم کە لە ئەنجامی سووتانێکی ھێواش دروست دەبن وەک سووتان.

تەقاندنەوەی ١٦ تەن تەقەمەنی.
تەقینەوەی گازۆلین لەشێوەی دڵۆپەیەک دەردەکەوێت لە ھەوادا

پۆلینکردنی تەقینەوە دەستکاری

سروشتی دەستکاری

ئەو تەقینەوانەی کە لە سروشتدا ڕوودەدەن، پەیدادەبن لە ئەنجامی لێشاوێکی ئێجگار زۆر لە وزەوە، زۆربەی تەقینەوە سروشتییەکان بە شێوەی گرکان یان ڕووناکی ڕوودەدەن بە شێوازی ھەمەجۆر، تەقینەوەکان بە شێوەی ھەڵچوونی گرکانی ڕودەدەن کاتێک کە بەردی ماگما ڕێژەیەکی زۆر لە گازی لەناودا دەتاوێتەوە لە کڕۆکی (ناخی) زەویدا کە پەستان دروست دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئەو پەستانەی کە بەھۆی بەردە تواوەکانی ماگماوە دروستبوون، ئەوا پێکھاتەکە لە شێوەی بلقی شل دێتە سەر ڕووی زەوی. کە بە خێرایەکی زۆر و قەبارەیەکی زۆرەوە دەردەپەڕن.

تەقینەوەکان ڕوودەدن لە ئەنجامی بەیەکداکەوتنی زۆر و ھەروەھا بە ڕێژەیەکی زۆری وەک تەقینەوە ژێر ئاوەکان ڕوودەدەن (ژێردەریا).

تەقینەوەکان دەکرێ لە دەرەوەی زەویش دا ڕووبدەن، لە ڕووداوی وەک (supernova)کە لە دروستبوونی ئەستێرەو ھەسارەی تر و

(لێواری کاکێشان)

تەقینەوەکان ڕێژەیانە ڕوودەدەن لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە

(eucalyptus)درەختێکە کە بەخێرای گەشە دەکات و بڵاو دەبێتەوە لە دارستانەکاندا، وەکو کاتێک ڕۆنی فڕۆک(ڕۆنێک کە بەخێرای بە ھەڵم دەبێت) لە بەرزی درەختەکانەوە بە خێرای گڕ دەگرێت.[١]

گەردوون ناسی دەستکاری

گەورەترین تەقینەوە کە لە گەردووندا ڕوودەدات تەقینەوەی

(supernova)ە، کە ڕوودەدات کاتێک ئەستێرەیەک لەناکاو ئەتەقێتەوە بەھۆی دەستپێکردنی یان کۆتای ھاتنی ژیانی.

بەھۆی (ناوکە کەرتبوونەوە) کە تیشکی گاما دەردەپەڕێت کە تا ئێستاش توێژینەوەی لەسەرە بە گشتی تیشکی خۆریش نموونەیەکی ترە لە تەقینەوەکان کە لەسەر ڕووی خۆر ڕڕودەدەن، و ھەروەھا ئەگەرەکانی ئەستێرەکانی تریش بەھەمان شێوە سەرچاوەی تیشکی خۆرپەیدا دەبێت لە ئەنجامی بەیەکداچوونی ھێڵەکانی بواری موگناتیسی کە ئەمانیش لە سووڕانەوەی خۆر پەیدادەبن.

جۆرێکی تر لە تەقینەوەی گەردوونی ڕوودەدات کاتێک تەنە گەردوونییەکان یا ئەستێرەکان بەڕووی تەنێکی تر دەکەون بۆ نموونە (بەر ڕووی ھەسارەیەک دەکەون)

کیمیای دەستکاری

باوترین تەقینەوەی دەستکرد تەقینەوەی کیمیایییە. کە بەگشتی بریتییە لە کارلێکێکی زۆر خێراو توندی کارلێکی ئۆکسان، کە لەئەنجامدا

بڕێکی ئێجگار زۆر گازی گەرم پەیدادەبێت.

یەکەم تەقینەوەی کیمیای کە دروستکراو پاشان بەکارھێنرا باروت بوو؛ و گرنگترین تەقینەوەکانی تر کە لەم دووایانەدا گەشەیان پێدراوە لەبواری تەکنەلۆجی کیمیاوی کە زانا()دۆزییەوە بریتی بوو لە گەشەپێدانی چەکی (Frederick Augustus Abel)لە ساڵی ١٨٦٥، ھەروەھا (Alfred Nobel) تەقینەوەی داھێنا لە ساڵی ١٨٦٦.

تەقینەوە کیمیایەکان چ بە ئەنقەست بن یان ڕێکەوت چاڵاک دەبن بە بوونی ئاگر یان پڕیشکی ئەلکترۆنی بە ھەبوونی گازی ئۆکسجینی.

تەقینەوە ڕێکەوتەکان لەوانەیە ڕووبدەن لە تانکەری نەوت و موشەک و مەکینەکان ھتد…

ئەلکترۆنی و موگناتیسی دەستکاری

لە تازەترین مەترسییەکانی ئەلکترۆنی ئەوەیە کە دەتوانرێ تەقینەوەی ئەلیکترۆنی دروست بکات بەھۆی پەیدابوونی وزەیەکی زۆری ھێڵی ئەلکترۆنی کە توانای بە ھەڵمکردنی کانزا و جیاکردنەوەی مادەکانی لە یەکتری ھەیە بەخێرایەکی زۆر.

ئەم ھێڵە پڕیشکە سامناکە مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی ئیش لەسەر مەکینەی بەرھەمھێنانی وزەکە دەکەن.

ھەروەھا لە ڕادەبەدەری پەستانی موگناتیسی لە نێو ئامێرە ئەلکترۆموگناتیسییە(electromagnet) کە ھێزێکی لە ڕادەبەدەری ھەیە، دەتوانێ تەقینەوەی ئەلیکترۆنی پەیدابکات.

میکانیکی و گاز دەستکاری

کردارە فیزیایەکان بەتەواوی جیاوازن لە کردارە کیمیایییەکان یان کردارە ناوکیدەکان.

نموونە بۆ ئەمە، تەقینی ئەو قوتوانەی پێکھاتەی مەرەکەبیان تێدایە بەھۆی پەستانی ناوەکییەوە، ھەروەھا گەرمکردنی زیاد لەعەدی بۆیلەر (ئاو گەرمکەر)، و تەقینی قوتوەکان لە ئاگردا.

کوڵانی شلە زیادکردنی تەقینەوە ھەڵمییەکان (https://en.wikipedia.org/wiki/BLEVE)

، یەکێکە لە جۆرەکانی تەقینەوە میکانیکی کە دەتوانرێ ڕووبدات کاتێک دەفرێک پەستانێکی زۆری لەسەربێت بەھۆی شلەی ناوییەوە، کە ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە بە ھەڵم بوونی شلەکە دەبێتە ھۆی زۆر خێرای قەباڕەکەی دەفرەکە زیادبکات!

تێبینی دەکرێت کە پێکھاتەکانی ناو دەفرەکە تەقینەوەی کیمیای بەدوا دادێت، کە لە دوایدا زنجیرەیەک کاری گەی بەجێ دەھێڵێت، وەکو تانکی یان بتڵی غاز لەناو گازدا، لەم کەیسەدا بۆ کاریگەرییەکانی تەقینەوەی میکانیکی، کاتێک تانکێک لەناودەچێ بەھۆی تەقینەوە کە بە ھۆکاری دەرپەڕینی گازی پڕۆپان (غازی چێشتلێنان) لە ناوەندێکی سەرچاوەی ئاگردا کە سەرەتا شلە پاشان بە خێرای دەبێتە گاز.

لەبەر ئەم ھۆکارە زۆربەی جار کارگوزارە فریاگوزارەکان جیاوازی لەنێوان ئەم دوو حاڵەتەدا دەکەن.

ناوکید دەستکاری

دوابەدوای تەقینەوە ناوکیدەکانی گەلەئەستێرەکان، چەکی ناوکیدی دەستکرد پەیدابوو کە جۆرێکە لە چەکی تەقەمەنی، کە ئەم ھێزە لەناوبەرەی دەستدەکەوێت لە ئەنجامی کەرتبونی ناوک یان یەکگرتنی ناوک، کە لە ئەنجامدا ھەردوو جۆری تەقینەوە ناوکیدەکە بە دەستکەوتێکی کەم، زۆر زۆر بەھێزترە لە گەورەترین تەقینەوە سادەکان کە ھەن کە تەنھا بەیەکجار بەکارھێنانی توانای ھەیە شارێک بەتەواوی وێران بکات.

تایبەتمەندییەکانی تەقینەوە دەستکاری

ھێز دەستکاری

تەقینەوە ھێزییەکان بەرەڵا دەبن بە ئاراستەی ستونی لەسەر ڕوتەختی شوێنی تەقینەوەکە.

ئەگەر نارنجۆک (بۆمبی دەستی) لە ھەوادابوو لەکاتی تەقینەوەدا ئەوا ئاراستەی تەقینەوەکە °٣٦٠ دەبێت، بە پێچەوانەوە لە حاڵەتی بارگاویدا ھێزە تەقینەوەکان لە چەقی چەکەکەدەبن، بۆ دروستکردنی گەورەترین تەقینەوەی ناوچەی.

حالەتی بارگەداری بەزۆری بەکاردێت لەلایەن سەربازەکان بۆ ڕووخاندن و شکاندنی دەرگاو دیوارەکان.

خێرایی دەستکاری

خێرای کارلێکی تەقینەوە دیاری دەکرێت لەسەرەتای کارلێکی سووتان، ئەگەرچی کارلێکەکە زۆر بەخێرای ڕووبدات.

بڵاوبوونەوەی گەرمای گازەکان کەم کەم لەناوەندی کارلێکەکە لادەبرێت، لەگەڵ ئەوەشداکە جیاوازییەکی زۆری نابێت لەڕووی پەستان و تەقینەوە، وەک سووتانی تەختە لە شوێنی ئاگرکەوتنەوە، بە دڵنیایییەوە بریتییە لە گەشەسەندنی گەرمی و پەیدابوونی گازەکان دواجار بڵاوبوونەوەی خێرا بۆ دروستبوونی پەستانی لەناکاوی بۆ سەر شتە جیاوازەکان لە کۆتایی دەبێتە ھۆی تەقینەوە دەتوانین لێکچوون و جیاوازی بکەین لە نێوان وزەی دەرپەڕیوو لە پاتری کە بە ھێواشی ڕڕودەدات، ھەروەھا ئەوەی لە مەکینەی ئامێری فلاش و کامێرا ڕوودەدات، کە ھەموو وزەکەی بە جارێک ون

پەیدابوونی گەرمی دەستکاری

پەیدابوونی گەرمی بە ڕێژەیەکی زۆر عادەتەن پەیدابوونی زۆری تەقینەوەی کیمیایی لەگەڵدا دەبێت، ئەم تەقینەوانە ناودەبرێت بە تەقینەوەی ئینترۆپی کە مادەی ئۆڕگانیک پڕۆکسیدی تێدایە وەک ئەسیتۆن پێرۆکساید[٢] ئەمەش بڵاوبوونەوەیەکی خێرای گەرمییە کەوا لە بەرھەمە گازە دەکات تەقینەوەی گەورە پەیدادەبکەن بۆ بڵاوبوونەوە و پەیدابوونی پەستانی بەرز.

ئەم خێرا پەیدابوونی پەستان کە بەھۆی دەرپەڕاندنی گاز پەیدابووە دەبێتە ھۆی ڕوودانی تەقینەوە، بڵاوبوونەوەی گەرمی لەگەڵ نەبوونی خێرای پێویست (خێرای کەم) نابێتە ھۆی تەقینەوە بۆ نموونە ھەرچەندە بڕی خەڵوز پێنج بەرامبەری نایترۆگلیسرین زیادبکەین بۆ پەیدابوونی گەرمی، خەڵوز ناتوانرێ وەکو تەقەمەنی بەکاربھێنرێ (جگە لە بەکارھێنانی خەڵوزی تۆز)، چونکە تێکڕای بەرھەمھێنانی گەرمییەکەی خاوە (لەسەرخۆ ئیش دەکات نەک خێرا). لەڕاستیدا ئەو شتانەی ئەسوتێن بە خێرایەکی کەم (سووتانی لەسەرخۆ) بڕێکی زیاتر گەرمی پەیدادەکەن لەچاو ئەو وزەیەی تەقینەوە پەیدا دەبیێت، لە ئەنجامدا سووتانی لەسەرخۆ بڕێکی زۆرتر لە وزەی ناوەکی(internal energy)لە سووتانی شتەکان وەک گەرمی بەرەڵا دەکات بۆ دەورووبەر، لەکاتێکدا لە کارلێکی سووتانی خێرادا بڕێکی کەم لە وزەی ناوەکی (internal energy)

دەگۆڕێت بۆ گەرمی.

ئیش و گەرمی بە شێوەیەکی یەکسان وزە دروست دەکەن،

سەیری سووتانی گەرمی بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.

کاتێک ئاوێتە کیمیایەکان پەیدادەبن لە کارلێککردوەکان لەوانەیە ھەڵمژین یان دەرپەڕینی گەرمی لەگەڵدابێت، ئەو بڕە گەرمییەی کە ھەڵدەمژرێ یان دەبەخشرێ لە کاتی گواستنەوەیدا بە درێژای کارلێک پێی دەگوترێت گەرمی پێکھاتن. گەرمی پێکھاتنی مادە گاز و ڕەقەکان کە لە کاتی تەقینەوە پەیدادەبێت دەتوانرێ دیاری بکرێت لە (پلەی گەرمی °٢٥ پەستانی یەک ئەتمۆسفیر) و بە گشتی بەیەکەی kg/mol دیاری دەکرێت، نرخی پۆزەتیڤ نیشانەی ئەوەیە کە گەرمی کە ھەڵمژراوە لەلایەن مادە پێکھێنەرەکان لەکاتی پەیدابوونی ئاوێتەکە و کارلێکەش بە کارلێکی گەرمی مژ دیاری دەکرێت. لە تەکنۆلۆجی تەقینەوەدا، تەنھا ئەو ئاوێتانەی گەرمی دەرن کە دەتوانن بڕێکی زۆر و وزە بەرەڵا بکەن و بەھای گەرمی پێکھاتەیان سالبە دەتوانن بەکاربھێنرێت.

کارلێکی گەرمی دەپێورێت لەژێر چەند مەرجێکدا وەکو پەستان و قەبارەی جێگیر، گەرمی کارلێک لەوانەیە بەشێوەیەکی گونجاو بە (گەرمی تەقینەوە) ناوبنرێ.

دەستپێکردنی کارلێک دەستکاری

بریتییە لە ئاوێتەیەک یان تێکەڵەیەک کە بەھۆی پلەی گەرمی یان تەکانی (شڵەژانی) بەھێزەو ڕوودەدات، کە پێکھاتەکانی شی دەبێتەوە یان سەر لەنوێ پێکھاتەکانی ڕیزدەبنەوە (نوێدەبێتەوە) بەخێرایەکی زۆر کە بەرھەمەکەی گاز و گەرمییە، ھەندێک مادە ئاساییانە بەشێک نین لە تەقینەوە کە لەوانەیە بەیەک یان دوو جار بتەقێتەوە. بۆ دەستپێکردنی کارلێکێکی بەتوانا پێویستمان بە ڕاتەکان، گەرمی، یان کاتالیست دەبێت (مادەیەکە بەکاردێت بۆ خێراکردنی کارلێک) ھەیە لە بەشێکی بچووکی مادەی تەقینەوەکە، ئەو مادەیەی ھەرسێ فاکتەری (ڕاتەکان، گەرمی، کاتالیت) ناتوانرێ وەک تەقەمەنی پەسەندبکرێ ھەرچەندە کارلێکە توانای ڕوودانی ھەبێت لەکاتی پێویستیدا.

پارچە پارچەبوون دەستکاری

سووتان بریتییە لە کەڵەکەبوون و و دەرپەڕینی گەرد و گەردیلەکان لە ئەنجامی تەقاندنی تەقینەوەیەکی بەھێز، ھۆکاری کەرتبوونەکان دەگەڕێتەو بۆ بەشەکانی پێکھاتن (وەک:شوشە، نوکی مادەکان یان ڕووی مادەکان). دەرخەری چینەکان یان چەند ئاستێکی ڕووی جیاوازی ڕەوشتی جیۆلۆجی وەک بەرد و لم خۆلی خاو، لە حاڵەتی دەوروبەری تەقینەوە و ھەر تێکەڵەیەکی خاوی تر ناتوانرێ ببێتە ھەڵم بەھۆی شەپۆلەکانی ڕاتەکان کەدروستبووە بە تەقێنەوە. دەرپەڕینی خێرای پارچە بچووکەکان دەتوانێ سەدان یان ھەزاران پێ بگوازێتەوە لەگەڵ وزەی پێویست بۆ دەستپێکردنی تەقینەوە یەکی بەھێز، ئازاردان و کوشتنی کارمەندان یان وێرانکردنی ئامێر و پێکھاتەکانی ئامێرەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kissane, Karen (2009-05-22). "Fire power equalled 1500 atomic bombs". The Age. Melbourne. Archived from the original on 2009-05-27.
  2. ^ Dubnikova, Faina; Kosloff, Ronnie; Almog, Joseph; Zeiri, Yehuda; Boese, Roland; Itzhaky, Harel; Alt, Aaron; Keinan, Ehud (2005-02-01). "Decomposition of Triacetone Triperoxide Is an Entropic Explosion". Journal of the American Chemical Society. 127 (4): 1146–1159. doi:10.1021/ja0464903. PMID 15669854.