خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە ھەروەھا بە شۆڕشی ژینا[١٥] یان شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی[١٦] ناسراوە، زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکانە کە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای کوژرانی کچێکی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئیسلامیی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو.[١٧] لە ساڵی ٢٠٢٣دا خۆپیشاندانەکان سەرکوت کران و دەسەڵاتدارانی ئێران توانیان دەسەڵاتیان بپارێزن.[١٨] ناڕەزایەتییەکان پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی پێشووی ئێران،[١٩] گەورەترین ھەڕەشە بۆ سەر حکوومەت[٢٠] و گەورەترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی[٢١] لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ بوو.
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە دواھاتەکانی کوژرانی ژینا ئەمینی | |||
ڕۆژ | ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ – دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٣ | ||
شوێن |
| ||
هۆکار | کوژرانی ژینا ئەمینی | ||
ئامانج | ڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، بنیادنانی دیموکراسی لە ئێران، لاچوونی حیجابی زۆرەملی، پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی ژینا ئەمینی | ||
میتۆد | خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، مانگرتن | ||
ئەنجام | سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن حکوومەتەوە | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
| |||
کەسە دیارەکان | |||
| |||
زیانە گیانییەکان | |||
ئامارەکان ھەتا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ |
بەوتەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ھەتا ڕێکەوتی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣[نوێکردنەوە]، لانیکەم ٥١٧ کەس[٢٢] لە ئەنجامی دەستێوەردانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، کە تەقەی ڕاستەوخۆشی تێدایە.[٢٣][٢٤][٢٥] ئەو ناڕەزاییانە بە کوشندەترین خۆپیشاندانەکان لەدوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ناسراوە کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس.[٢٦]
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی ئەو نائارامییە بەربڵاوانەی نەک ھەر بە «ئاژاوەگێڕی» بەڵکوو بە «شەرێکی تێکەڵاو» کە دەستی دەوڵەتانی بیانی و دژبەرانی دەرەوەی وڵاتی تێدایە ناساند.[٢٧][٢٨][٢٩] ژنان، بە خوێندکارانی قوتابخانەشەوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە خۆپیشاندانەکاندا گێڕاوە. ناڕەزایەتییەکان بێجگە لە داواکردنی زیادکردنی مافەکانی ژنان، خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بوون، ئەمەش ئەو خۆپیشاندانە لە بزووتنەوە ناڕەزایییە گەورەکانی پێشوو لە ئێران جیادەکاتەوە کە ئامانجیان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان یان بوارە ئابوورییەکان بوو.[٣٠] وەڵامی حکوومەت بۆ خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان شەرمەزار کرا.
ھۆکارەکان
دەستکاریسەرەکیترین دروشمی خۆپیشاندانەکان «ژن، ژیان، ئازادی» (بە کوردیی باکووری: Jin, Jiyan, Azadî، بە فارسی: زن، زندگی، آزادی)[٣١] بوو، کە نیشاندەری ئەو بۆچوونەیە کە «مافەکانی ژنان لە ناوەندی ژیان و ئازادی جێگەی ھەیە».[٣٢] ئەو دروشمە لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە کاتی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردەکان بەکارھێنرا، کە نیشاندەری بۆچوونی ڕێبەری کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلانە کە «یەک وڵات ناتوانێت ئازاد بێت مەگەر ئەوەیکە ژنان ئازاد بن».[٣٣]
کوردەکان جەخت لەسەر بنەچەی کوردی دروشمەکە دەکەنەوە و پەیوەندی دەدەنەوە بە ناوی کوردیی ژینا ئەمینی.[٣٣] مافەکانی کوردەکان و گەلەکانی تر لە ئێران، بابەتی ناڕەزایەتییەکانی کوردەکانە کە نزیکەی ١٥٪ی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن و زۆرینەیان موسڵمانی سوننەن. ئەو ناوچانەی کە کوردەکان تێیدا دەژین ھەژارترین ناوچەکانی ئەو وڵاتە پێکدێنن. بەکارھێنانی زمانی کوردی سنووردارە و نزیکەی نیوەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە کوردەکان پێکدێت. ھەروەھا ھەستیان بە قورسایی زۆری ھێرشەکانی دژەناڕەزایەتی لەلایەن حکوومەتەوە کردووە (زۆرتری ھێرشەکانی حکوومەت لە سەردەمی خۆپیشاندانەکان بۆ سەر شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەکوو سنە، مەھاباد و شنۆ بووە) کە بەپێی ھەواڵەکان، حکوومەتییەکان کوردیان وەکوو ھۆکاری ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییە داناوە.[٣٣]
کاتھێڵ
دەستکاریکوژراوەکان
دەستکاریسەرتاسەری ئێران
دەستکاریڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول، پارێزگاری کوردستان، ئیسماعیل زارعی کووشا سێ کوژراوی یەکەمی لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاست کردەوە، و ڕایگەیاند کە لەلایەن ھێزە ئەمینییەکانەوە نەکوژراون.[٣٤] ھەتا ٢٦ی ئەیلوول، ژماردنی لێدوانی فەرمیی دەسەڵاتداران لانیکەم ١٣ کوژراویان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ھەواڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ژێر دەستی حکوومەت ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم ٤١ کەس کوژراون، کە خۆپیشاندەران و پۆلیس لەخۆدەگرێت.[٣٥] ھەتا ٢٥ی ئەیلوول، پێنج ئەندامی بەسیج لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژران.[٣٦] ھەتا ٢٦ی تشرینی یەکەم، کاتێک ئەفسەرێکی سپای پاسداران لە مەلایێر کوژرا، ژمارەی کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان گەیشتە ٣٣ کەس. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ھەتا ١٧ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢١٥ کەس کوژراون، لەوانەش ژن و لانیکەم ٢٧یان[٣٧] منداڵ بوون.[٣٨] بەڵگەنامەی مردن کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە دەیسەلمێنێ کە زۆریەک لەوانە بەپێی تەقەی ڕاستەقینە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئۆسلۆ ڕایگەیاند کە بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت، بڵاوکردنەوەی ئاماری وردتر و نوێتر ئەستەمە.[٢٤] بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ھەتا ١٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢٣٣ خۆپیشاندەر بەدەستی ھێزەکانی ڕژێم کوژراون کە ئەم ژمارەیە ٣٢ منداڵ دەگرێتەوە.[٣٩] جگە لە ژینا ئەمینی، مردنی چەند کچێکی خۆپیشاندەر لەلایەن میدیاکانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێکراوە، لەوانە نیکا شاکەرەمی، حەدیس نەجەفی و سارینا ئیسماعیلزادە.[٤٠] بەوتەی بنەماڵەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان، دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی قوربانییەکان و بە ھەندێک ڕاپۆرتی نادروست وەکوو خۆکوژی یان ڕووداوی ھاتوچۆ، کوشتنی خۆپیشاندەرانیان پەردەپۆش کردووە.[٤١][٤٢]
ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ میدیا حکوومەتییەکان بە درۆ ھەوڵیان داوە کە بانگەشەی ئەوە بکەن کە چەند خۆپیشاندەرێکی کوژراو لە ڕاستیدا میلیشیاکانی بەسیجی دڵسۆز بوون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون و گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکانیان و ھەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە کە ئەگەر ھاوکارییان نەکەن.[٤٣]
پارێزگا | کوژراوەکان |
---|---|
سیستان و بەلۆچستان | ١٣٦ |
تاران | ٧٧ |
کوردستان | ٥٧ |
ئازەربایجانی ڕۆژاوا | ٥٦ |
مازەندەران | ٤٢ |
ئەلبورز | ٣٢ |
گێڵان | ٢٩ |
کرماشان | ٢٤ |
ئەسفەھان | ١٩ |
خووزستان | ١٨ |
فارس | ١٥ |
خۆراسانی ڕەزەوی | ٩ |
ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | ٥ |
قەزوین | ٥ |
زەنگان | ٣ |
لوڕستان | ٣ |
مەرکەزی | ٣ |
کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد | ٣ |
ھەمەدان | ٢ |
ئەردەوێڵ | ٢ |
ئیلام | ٢ |
بووشێھر | ٢ |
ھورمزگان | ٢ |
گوڵستان | ٢ |
سمنان | ١ |
خۆراسانی باکوور | ١ |
سەرجەم | ٥٥١ |
سەدان ژن لەلایەن حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و لێیان درا. دەسەڵاتداران بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی درۆ لە خۆپیشاندەرە دەستبەرکراوەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان بەکارھێنا.[٢٣][٤٥][٤٦][٤٧] ھەتا ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەپێی ھەواڵی حکوومەتیی ئێران زیاتر لە ھەزار کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی ئاماری لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، لانیکەم چل ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.[٤٨] سەرچاوە نادیارەکان کە لەلایەن سی بی ئێس نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران بەھۆی ترسێکی گونجاو لە زیندانیکردن، ڕەتیدەکەنەوە کە داوای ھاوکاریی پزیشکی بکەن.[٤٩]
کوردستان
دەستکاریبەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھەنگاو،[٥٠] [٥١] [٥٢] [٥٣] لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە (١٦ی ئەیلوول) کوژراوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەم کەسانە بوون:
شار | ژمارەی کوژراوەکان | ناوی کوژراوەکان |
---|---|---|
سنە | ٢٢ | داریووش عەلیزادە، پەیمان مینبەری، محەممەد ئەمینی، یەحیا ڕەحیمی، عەزیز مورادی، ڕامین فاتیحی، محەممەد شەریعەتی،[ا] محەممەد کەیوان دەروێشی، محەممەد لوتفوڵڵاھی، سارینا ساعیدی،† ئیبراھیم میرزایی،[ب] موئمین زەندکەریمی،† حەمید گوڵی، زانیاری ئەڵڵامواردی، عیسا بیگلەری،[پ] شاھۆ بەھمەنی، ئارام حەبیبی، ئومێد حەسەنی، فەرھاد خوسرەوەی،[ت] حەسەن عەبدپەنا، ئیمان بێھزادپوور، فەردین بەختیاری |
بۆکان | ٢١ | کەمال فەقیھی، سامان قادربەیگی، سالار موجاویر، ئەسعەد ڕەحیمی، محەممەد حەسەنزادە، ھەژار مام خوسرەوەی، ئەمجەد عینایەتی، ھیوا جانجان، میلاد مەعرووفی، مستەفا شەعبانی، شەھریار محەممەدی، سولەیمان شوکری، غەفوور مەولوودی، سەعدی شاڕۆخیفەر، ھێمن ئەمان، ئیبراھیم شەریفپوور، ئاوات قادرپوور، ڕۆشنا ئەحمەدی، شێرکۆ سوڵتانی، سەعید پیرموغانی، شێرزاد ئەحمەدینەژاد |
مەھاباد | ١٥ | ئیسماعیل مەولوودی، کوبرا شێخ سەقا، زانیار ئەبووبەکری، شاھۆ خزری، فریشتە ئەحمەدی،[ج] مەسعوود ئەحمەدزادە، فایەق مام قادری، ئازاد حەسەنپوور، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، کەمال ئەحمەدپوور، مێھران ڕەحمانی، ڕێباز ساڵحیوەند، شەماڵ خەدیریپوور، شۆڕش نیکنام، فەرزین مەعرووفی |
کرماشان | ١٠ | مینوو مەجیدی،[چ] ڕەزا شەھپەرنیا، ئەمیرحوسێن بەساتی،† ئارمین سەیادی،† سینا نادری، ڕامین کەرەمی،[ح] کورووش پاژخ،[خ] ئەردەڵان قاسمی،[د] حوسێن محەممەدی، ئایناز جەواھیری |
جوانڕۆ | ١٠ | عیرفان کاکایی، لوقمان کاکەیی، بەھالدین وەیسی،† جەوھەر فەتاحی، ئیسماعیل گوڵعەنبەر، تەحسین میری، جەمال ئەعزەمی، مەسعوود تەیمووری، حیسام حوسێنی، سرووش سەیدی |
پیرانشار | ٩ | زەکەریا خەیاڵ،† سەمەد بەرگینیا، کۆمار دەرئوفتادە،† ئەمیر فەراسەتی شاد، جەلال قوربانی، تاھیر عەزیزی، کاروان قادرشوکری،† دیانا مەحموودی،† حەیدەر مەحاڵی |
ورمێ | ٨ | فەرجاد دەروێشی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور،† دانش ڕەھنما، مەتین عەبدوڵڵاپوور، نیما شەفیقدووست،[ر] نەسیم سەدیقی،[ڕ] مەھدی زاھیدی، پوویا شەیدا† |
دیواندەرە | ٦ | فوئاد قەدیمی، موحسین محەممەدی، فوئاد سواری، حەبیبوڵڵا فەتحی، جەمشید فەتحی، ئیبراھیم سەدری |
شنۆ | ٥ | ئەمین مەعرەفەت،† میلاد حەقیقی، سەدرەدین لیتانی، عەبدولسەلام قادر گەلوان، سامان قادرپوور |
سەقز | ٥ | فەرەیدوون مەحموودی، ئیسماعیل دزوار، دانیال پابەندی،† عەبدولڕەحمان بەختیاری، محەممەد حوسێنی |
کامیاران | ٥ | فوئاد محەممەدی، بورھان کەرەمی، سەعید مورادی، جەعفەر قوربانی، ڕەزا کازمی† |
ئارووناوا | ٤ | سەعید محەممەدی، ئەمیر فوولادی،† ئیمان محەممەدی، عەلیڕەزا کەریمی |
بانە | ٤ | موتەلیب سەعیدپەیڕەو، فەرەیدوون فەرەجی،[ز] داستان ڕەسووڵ محەممەد ئاقا،[ژ] ئاسۆ قادری[س] |
مەریوان | ٤ | موختار ئەحمەدی، نەسرین قادری، جەبار فەرقیزادە، سەتار ڕەحیمی |
ئیلام | ٣ | موحسین قەیسەری، محەممەد عەبدوڵڵاھی، یاسر جەعفەری |
سەردەشت | ٣ | ھێمن حەمزە،[ش] شەھریار عادلی، بەرزین حەمزەزادە† |
سونقوڕ | ٢ | ڕۆزبێ خادمیان، محەممەد زارعی |
قۆچان | ٢ | عەلی موزەفەری سالانقۆچ،† مەھدی بەبرنەژاد |
کەنگەوەر | ٢ | عیرفان خەزائی، ئیحسان قاسمیفەر |
دێولان | ٢ | ڕەزا لوتفی، موحسین نیازی |
تیکاب | ٢ | سامان محەممەدی، عەلی ئابیار |
تازاوای سەلاس | ١ | ئاریەن موریدی |
قەسری شیرین | ١ | ئەفشین ئاشام |
سەحنە | ١ | سەپێھر ئەعزەمی |
سەرجەم | ١٤٧ |
† = منداڵ (لە کاتی کوژراندا تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە)
ھەروەھا ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە شوێنەکانی تری ئێران کوژراون، ئەمانەی ھەتا ئێستا ناسراون (سەرجەم ٣ کەس) ئەم کەسانە بوون:
ناو | شوێنی لەدایکبوون | شوێنی کوژران |
---|---|---|
عەلیڕەزا فەتحی | سونقوڕ | قەزوین |
نگین عەبدولمەلەکی | قوروە | ھەمەدان |
محەممەد مەھدی (کۆمار) کەرەمی | نەزەرئاباد[ع] | کەرەج[غ] |
لە کولتووردا
دەستکاریمۆسیقا
دەستکاریشاھین نەجەفی لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، گۆرانییەکی بەناوی «ھەشتادیا»[٥٤] (منداڵانی دەیەی ھەشتا) بڵاوکردەوە. شێروین حاجیپوور گۆرانیی بەرایێی وەک کلیپێک بڵاوکردەوە کە لە چەندین پلاتفۆرمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بە ملیۆنان بینەری پەیدا کرد. حاجیپوور چەند ڕۆژێک دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولدا دەستبەسەر کرا و دوای سڕینەوەی ڤیدیۆی گۆرانییەکەی، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. چەندین تۆڕی ڕاگەیاندن ئەو گۆرانییەیان وەکوو «سروودی خۆپیشاندانەکان» ناو بردووە.[٥٥] ئێبی، ناسر ڕەزازی، شاھین نەجەفی و پێدرام شەھلایی گۆرانییەکیان بەناوی «وەرە مەیدان» بەزمانی کوردی، بەمەبەستی پاڵپشتیی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە.[٥٦][٥٧] چیا مەدەنی گۆرانییەکی بەناوی بۆ… بەمەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە. ئەو گۆرانییە وەکوو وەڵامێک بۆ گۆرانیی بەرایێ لە شێروین حاجیپوور تۆمار کراوە کە لە گۆرانییەکەیدا سەرەڕای پاڵپشتیکردن لە ناڕەزاییەکانی خەڵک، سەبارەت بە کێشەی ستەمی نەتەوایەتی لە ئێران و داخوازییەکانی گەلانی نافارس بێدەنگ مابوو و قسەی نکردبوو. چیا مەدەنی لەم گۆرانییە ھەوڵی داوە ھەتا ھاوکات بە سپاسکردن لە حاجیپوور، سەرنجی ئەو و ھەروەھا بەردەنگەکانی دیکە بەرەو ستەمی نەتەوایەتی ڕابکیشێت و بەشێک لە ستەمێک کە ڕووبەڕووی گەلی کورد و گەلانی دیکە وەکوو عەرەب، بەلۆچ، لوڕ، تورک و ئەوانەی تر لەژێر حکوومەتی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی دەبێتەوە بە زمانی گۆرانی و مۆسیقا دەریببڕێت.[٥٨] چیا مەدەنی ئەو گۆرانییەی بۆ ژینا ئەمینی پێشکەش کرد.[٥٩]
وەرزش
دەستکارییاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەری سێنیگال لە ٢٧ی ئەیلوول، جلی ڕەشی بێ نیشانەیان لەبەر کرد. بەوەیکە ھەندێک لە ئەندامانی یانەکە لە تویتێکدا ھاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕاگەیاندبوو، ئەو جلانە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەکوو نیشاندانی زیاتری ھاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندەران لێکدرایەوە.[٦٠][٦١] بەپێی زانیاریی ئێران ئینتەرنەشناڵ، لەدوای دەستبەسەرکردنی کاپیتانی خانەنشین حوسێن ماھینی، بەشێک لە ئەندامانی یانەی پێرسپۆلیس لە یارییەکدا قۆڵبەستی ڕەشیان لەبەرکرد و بەھۆیەوە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بانگھێشت کران.[٦٢] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ھاندەرانی یانەی بۆروسیا دۆرتموند ھەندێک پۆستەر و وێنەیان بۆ پاڵپشتیکردن لە سارینا ئیسماعیلزادە و ژنانی ئێران نیشاندا.[٦٣][٦٤][٦٥]
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، پاڵەوانێتیی شاخەوانیی ئاسیا کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە سێئول بەڕێوەچوو، شاخەوانێکی ئێرانی بەناوی ئیلناز ڕێکابی بەھۆی ئەوەی بەبێ حیجاب پێشبڕکێی کرد سەرنجی وڵاتانی نێونەتەوەیی بردە لای خۆی. ئەو دواتر گەڕایەوە تاران و لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن جەماوەرێکی زۆری چەپڵە لێدەرەوە وەک پاڵەوان پێشوازی لێکرا. ڕێکابی ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە مەبەست لێی ڕەمزی نەبووە و بە ئاشکرا ئیدیعای کردووە کە پەلە بووە و بە هەڵە باڵاپۆشەکەی کەوتووەتە خوارەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ڕێکابی بە زۆرەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ناچار کراوە وابڵێت. ھەتا ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەوتەی بی بی سی و فەڕەنسا ٢٤ ڕێکابی لەژێر دەستبەسەرکردنی ماڵەوە بووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکابی لە ماڵەکەی خۆی بووە چۆنکە پێویستی بە پشوودان بووە.[٦٦][٦٧]
کتێب
دەستکاریکتێبی سوورخەڵاتان کە تایبەتە بە ژیاننامەی کوژراوە کوردەکانی شۆڕشی ژینا، بە ئامادەکردنی سۆما ناسری و لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە لە دوو بەرگدا بڵاو کرایەوە. بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ و ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی شۆڕشی ژینا، کە ژیننامەی ٥٠ کوژراوی کورد لەخۆ دەگرێت بڵاو کرایەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بە لەخۆگرتنی ژیاننامەی ٥٠ کوژراوی تری کورد لە ئازاری ٢٠٢٤ و ھاوکات لەگەڵ نەورۆز بڵاو کرایەوە. ھەروەھا بڕیارە بەرگی سێیەمی کتێبەکە بنووسرێت و بڵاو بکرێتەوە.[٦٨]
دروشمەکان
دەستکاریئەم دروشمانەی کە بە زمانە جۆراوجۆرەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکارھاتوون لە خوارەوە ڕیزبەندی کراون:[ف]
دروشمە کوردییەکان
- ژن، ژیان، ئازادی[٦٩]
- شەھید نامرێ[٧٠][٧١]
- سەقز بە تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە[٤٦]
- حکوومەتی سێدارە، بڕۆ دەرێ لەم شارە
- کوشتن لەسەر ڕووسەری، تا بۆ کەی قوڕبەسەری[٤٦]
- ئێمە ڕۆڵەی پێشەواین، بۆ کوردستان گیانفیداین[٧٢]
- ئێمە کوردین نابەزین، ڕۆڵەی پێشەوا قازین[٧٠]
- قاسملوو قاسملوو، ڕێگات درێژەی ھەیە[٧٣]
- بژی حیزبی دێموکرات، نیشاندەری ڕێی خەبات[٧٤]
- کوردستان ناوی بەرزە، دوژمن دەخاتە لەرزە[٧٥]
- کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان[٧٦][٧١][٧٧][٧٨]
- ھەتا کوردێک بمێنێ، کوردستانیش دەمێنێ[٧٩][٧٦]
- ھەتا کوردێک بمێنێ، مافی کورد دەستێنێ[٧٤]
- ژن، ژیان، ئازادی؛ جاش بەسە گەوادی
- ژن، ژیان، نەوەستان؛ ئازادی بۆ کوردستان[٨٠]
- ئەی جاشی حەرامزادە، ڕەنجی کوردت بەبادا[٨١]
- دیکتاتۆر ئەڕووخێنین، تۆڵەی ژینا ئەستێنین[٧٦]
- دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەربێ بستێنین تۆڵە[٧٨][٧٠]
- ئازادی خوێنی دەوێ، ڕۆڵەی نەترسی دەوێ[٨٢]
- کورد، بەلووچ، ئازەری؛ ئازادی، بەرابەری[٨٣]
- یاشاسین کوردستان، بژی ئازەربایجان[٧٨]
دروشمە فارسییەکان
- زن، زندگی، آزادی[٨٤][٤٦] (ژن، ژیان، ئازادی)
- مرد، میهن، آبادی[٨٥] (پیاو، نیشتمان، ئاوایی)
- آزادی آزادی آزادی[٤٦][٨٦] (ئازادی ئازادی ئازادی)
- مرگ بر دیکتاتور[٨٧][٢٩][٤٦][٨٤] (مردن بۆ دیکتاتۆر)
- مرگ بر خامنهای[٨٨][٨٤] (مردن بۆ خامنەیی)
- ننگ ما، ننگ ما، رهبر الدنگ ما[٨٩] (نەنگی ئێمە، نەنگی ئێمە، ڕێبەری ئەلدەنگی ئێمە)
- توپ تانک فشفشه، آخوند باید گم بشه[٢٩][٩٠] (تۆپ تانک فشفشە، ئاخووند دەبێ ون بێت)
- هیز تویی، هرزه تویی، زن آزاده منم[٩١] (حیز تۆی، ناپاک تۆی، ژنی ئازاد منم)
- میجنگیم، میمیریم، ایران رو پس میگیریم[٩٠][٤٦] (شەڕ دەکەین دەمرین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
- وای به روزی که مسلح شویم[٩٢] (وێی بەم ڕۆژەی کە ببینە چەکدار)
- خامنهای حیا کن، مملکت رو رها کن[٩٣] (خامنەیی شەرم بکە، وڵاتی بەجێبھێڵە)
- خامنهای ضحاک، میکِشیمت زیر خاک[٩٠] (خامنەییی زوحاک، دەتبەینە ژێری خاک)
- مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی[٩٤] (موجتەبا بمری، ڕێبەری نەبینی)
- این آخرین پیامه، هدف خود نظامه[٩٥] (ئەمە ئاخرین پەیامە، ئامانج خوودی حکوومەتە)
- امسال سال خونه، سیدعلی سرنگونه[٩٦][٢٩] (ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی دەڕووخێت)
- میکشم میکشم، هرآنکه که خواهرم کشت[٩٧] (دەکوژم دەکوژم، ھەر ئەوەی کە خوشکمی کوشت)
- خامنهای قاتله، حکومتش باطله[٩٧] (خامنەیی بکوژە، حکومەتەکەی پووچەڵە)
- از کردستان تا تهران، ستم علیه زنان (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، ستەم لە دژی ژنان)
- از کردستان تا تهران، خونین تمام ایران[٩٧][٩٨] (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، خوێناوییە ھەموو ئێران)
- نه روسری نه توسری، آزادی و برابری[٩٧] (نە ڕووسەری نە تووسەری، ئازادی و یەکسانی)
- این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت[٩٠] (ئەم ھەموو ساڵە تاوانکردن، مردن بۆ ئەم ویلایەتە)
- ایرانی داد بزن، حقت رو فریاد بزن[٩٠] (ئێرانی دەنگ ھەڵێنە، بۆ مافت دەنگ ھەڵێنە)
- خامنهای یزید شده، یزید روسفید شده (خامنەیی بووەتە یەزید، یەزید ڕووسپی بووە)
- ما همه مهسا هستیم، بجنگ تا بجنگیم[٩٩][١٠٠] (ئێمە ھەموومان مەھساین، شەڕ بکە ھەتا شەڕ بکەین)
- مهسا امینی، روحت شاد[١٠١] (مەھسا ئەمینی، ڕۆحت شاد)
- رضاشاه، روحت شاد (ڕەزا شا، ڕۆحت شاد)
- اگه با هم یکی نشیم، یکی یکی تموم میشیم[١٠٢] (ئەگەر نەبین بە یەک، لەناو دەچین یەک بە یەک)
- جمهوری اسلامی، نمیخوایم نمیخوایم[٩٧] (کۆماری ئیسلامیمان، ناوێت ناوێت)
- ما از ایران نمیریم، ایران رو پس میگیریم[٩٦] (ئێمە لە ئێران ناڕۆین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
- کردستان کردستان، چشم و چراغ ایران[١٠٣] (کوردستان کوردستان، چاو و چرای ئێران)
- بیکاری، بیگاری، حجاب زن اجباری[١٠٤] (بێکاری، بێگاری، حیجابی ژن زۆرەملێ)
- ایرانی باغیرت، حمایت حمایت (ئێرانی بەغیرەت، پشتگیری پشتگیری)
- نترسید نترسید، ما همه باهم هستیم (مەترسن مەترسن، ئێمە ھەموومان لەگەڵ یەکین)
- فقر و فساد و بیداد، مرگ بر این استبداد (ھەژاری و گەندەڵی و نادادپەروەری، مردن بۆ ئەم ستەمکارییە)
- از کردستان تا تبریز، صبر ما گشته لبریز[٩٧] (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ئارامگرتنمان کۆتایی پێھاتووە)
- از کردستان تا تبریز، فقر و فساد و تبعیض (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ھەژاری و گەندەڵی و جیاوازی)
- مرگ بر ستمگر، چه شاه باشه چه رهبر[١٠٥] (مردن بۆ ستەمکار، شا بێت یان ڕێبەر)
- با اینکه دوریم از وطن، پشت شماییم هموطن (بەوەیکە دوورین لە وڵات، لە پشت ئێوەین ھاونیشتمانی)[ڤ]
دروشمە ئازەربایجانییەکان
- آذربایجان اویاخدی، کوردستانا دایاخدی[٩٦] (ئازەربایجان ھۆشیارە، پاڵپشتی کوردستانە)
- آزادلیق، عدالت، میلی حوکومت[٩٦] (ئازادی، یەکسانی، حکوومەتی نیشتمانی)
- بیز اولمییە حاضیروخ، بابکین سربازیوخ[٩٦][١٠٢] (ئامادەین بمرین، سەربازی بابەکین)
- آذربایجان میلتی، چکممز بوو ذیلتی (گەلی ئازەربایجان، ئەو ستەمە قەبووڵ ناکات)
- نه شاهچیام نه شیخچی، میللتچیام میللتچی[١٠٦] (نە لایەنگری شام نە شێخ، لایەنگری گەلم گەل)
تێبینییەکان
دەستکاری- ^ ئامارەکان ھەتا ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بووە، کە ٥٥١ کوژراو لەخۆدەگرێت و لەناویاندا ٦٨ کەسیان منداڵ بوون.
- ^ خەڵکی مووژژ
- ^ خەڵکی دێولان
- ^ خەڵکی سەوڵاوا
- ^ خەڵکی کرماشان
- ^ خەڵکی نەڵاس
- ^ خەڵکی قەسری شیرین
- ^ خەڵکی سەرپێڵی زەھاو
- ^ خەڵکی ئارووناوا
- ^ خەڵکی گیەڵان
- ^ خەڵکی سەڵماس
- ^ خەڵکی ساینقەڵا
- ^ خەڵکی سەقز
- ^ خەڵکی گوندی مەروێ لە قەزای شارباژێڕ لە باشووری کوردستان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی موتەلیب سەعیدپەیڕەو چووبووە شارستانی بانە، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
- ^ خەڵکی ڕەبەت
- ^ خەڵکی بێوران
- ^ بە ڕەچەڵەک خەڵکی بیجاڕ
- ^ لە کەرەج بەتۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک دەستبەسەر کرا و دواتر لەسێدارە درا.
- ^ لە شارە کوردییەکان، ئازەربایجانییەکان و نەتەوەکانی دیکە؛ بێجگە لە دروشمەکان بە زمانی زگماکیی خەڵکی شارەکە، دروشمە فارسییەکانیش بەکارھێنراون کە ئەو دروشمە فارسییانەی لە خوارەوە نووسراون تەنیا لە ناوچە فارسی زمانەکان بەکارنەھێنراون و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بەکاربردراون.
- ^ دروشمێکی کۆبوونەوەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Worldwide protests continue after the death of 22-year-old Mahsa Amini». USA Today. 24 September 2022. لە 25 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «نقش لباسشخصیها در اعتراضات؛ از سال ۷۶ تا امروز» (بە فارسی). آفتابنیوز.
- ^ «پیشمرگهای مسلمان کُرد علیه تجزیهطلبان» (بە فارسی). فرهیختگان.
- ^ «خبرگزاری هرانا | زن، زندگی، آزادی؛ گزارش تفصیلی از ۸۲ روز اعتراض در سراسر ایران - خبرگزاری هرانا» (بە ئینگلیزی). لە 2023-02-14 ھێنراوە.
- ^ «ثبت هویت ۵۳۷ تن از کشتهشدگان اعتراضات؛ ۱۰۵ معترض در خطر اعدام» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە 2023-04-06 ھێنراوە.
- ^ «فرماندهان سپاه: سرکوب باید تشدید شود؛ مقامات هم فکر کردند «کار نظام تمام» است» (بە فارسی). رادیو فردا. 2023-07-15. لە 2023-09-30 ھێنراوە.
- ^ «اذعان حسین سلامی به «سازماندهی و استفاده از بازنشستگان سپاه پاسداران» در سرکوب اعتراضات» (بە فارسی). رادیو فردا. 2023-09-29. لە 2023-09-30 ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20230404163757/https://iranhrs.org/%D8%A8%DB%8C%D8%B4-%D8%A7%D8%B2-%DB%B4%DB%B0-%D8%B4%D9%87%DB%8C%D8%AF-%D8%B1%D8%A7%D9%87-%D8%A2%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B6%D8%A7%D8%AA-%D8%B3%D8%B1%D8%A7/
- ^ «گزارش تحقیقی: دستکم ۱۵ معترض در بازداشت کشته شدهاند؛ فشار و «شکنجه» برای گرفتن اعتراف» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «هشدار نهاد حقوق بشری: ۱۰۹ معترض ایرانی در خطر اعدام هستند» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «شمار کشتههای خیزش سراسری علیه جمهوری اسلامی به ۲۲۴ نفر رسید» (بە فارسی). ایندیپندنت فارسی.
- ^ شیوا محبوبی: حداقل ۶۰ هزار نفر تا کنون در کل ایران دستگیر شدهاند (بە فارسی)، لە 2022-11-29 ھێنراوە
- ^ «دادستان کل کشور: بیش از ۹۰ نیروی انتظامی و بسیج در فتنه اخیر شهید شدند». ایرنا.
- ^ «اعلام آمار رسمی تعداد مجروحان و شهدای پلیس در ناآرامیهای اخیر» (بە فارسی). انصافنیوز.
- ^ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شۆڕشی ژینا (بە کوردی)، لە 2022-11-05 ھێنراوە
- ^ بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” سیمینارێک بەڕێوەچوو (بە کوردی)، لە 2023-12-18 ھێنراوە
- ^ «EU concern over woman who died after being stopped by morality police». euronews (بە ئینگلیزی).
- ^ «What has changed in Iran one year since Mahsa Amini protests erupted?». Reuters. 12 September 2023. لە 25 September 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Mahsa Amini: Protesters mark one year since death of Iranian student». BBC News. 16 September 2023. لە 24 September 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریGuardian6November
نەدراوە - ^ «Letter from Iran The Protests Inside Iran's Girls' Schools». The New Yorker. 7 August 2023. لە 24 September 2023 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Iran hangs two men accused of killing security agent during protests». Reuters. 7 January 2022. لە 17 January 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «اعتراضات در ایران؛ شمار کشتهشدگان به دستکم ۱۰۰ تن رسید» اعتراضات در ایران؛ شمار کشتهشدگان به دستکم ۵۰ تن رسید [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Risen to at least 50 people]. Iran Human Rights (بە فارسی). لە 24 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Death toll grows in Iran as Mahsa Amini protests continue for 10th night». The Guardian. 26 September 2022. لە 26 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 September 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «76 deaths, 1,200 arrests in Iran response to protests». rte.ie (بە ئینگلیزی). 26 September 2022. لە 27 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Eʿterāżāt dar Irān; Afzāyeš-e Āmār-e Koštešodegān be biš az 30 Hamzamān bā Eḫtelāl dar Internet» اعتراضات در ایران؛ افزایش آمار کشتهشدگان به بیش از ۳۰ نفر همزمان با اختلال در اینترنت [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Increased to over 30 People Simultaneously With Internet Blackout]. Iran Human Rights (بە فارسی). لە 22 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 22 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran's Khamenei blames Israel, US in first comments on protests». Aljazeera. 3 October 2022. لە 3 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran's brave young women must break their own chains. The west won't help». The Guardian. 8 October 2022. لە 8 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ «2022-10-26» (بە فارسی). BBC Persian.
- ^ «Cleric killed in restive Iranian city, protests rage on». Reuters. 3 November 2022. لە 4 November 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ḫašm-e ʿOmūmī az Ǧānbâḫtan-e Mahsā Amīnī; Moʿtareżān-e Šoʿār "Zan, Zendegī, Āzādī" sar Dādand» خشم عمومی از جانباختن مهسا امینی؛ معترضان شعار «زن، زندگی، آزادی» سر دادند [Public Outcry over the Death of Mahsa Amini; Protestors Chanted the Slogan "Woman, Life, Freedom"]. رادیو فردا (بە فارسی). 18 September 2022. لە 18 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Woman, Life, Freedom protest slogan». Britannica. لە 3 October 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب «Iran's protesters find inspiration in a Kurdish revolutionary slogan». NPR. 27 October 2022. لە 3 October 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Motamedi، Maziar. «Iran confirms first deaths in protests over Mahsa Amini's death». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە 24 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran summons UK envoy amid anti-government protests». AP NEWS (بە ئینگلیزی). 25 September 2022. لە 27 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Fifth Iranian paramilitary member killed as president warns protesters will be dealt with 'decisively'». CNN (بە ئینگلیزی). 25 September 2022. لە 27 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 September 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran Protests: At Least 215 People Including 27 Children Killed». Iran Human Rights. لە 18 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 12 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran Protests: at Least 154 Killed/Children Amongst Dead». Iran Human Rights. 4 October 2022. لە 4 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Protests, Government Attack On Schoolgirls, Mark Friday In Iran». Iran International (بە ئینگلیزی). لە 2022-10-15 ھێنراوە.
- ^ «Nika Shakarami: Iran protester's family forced to lie about death - source». BBC. October 2022. لە 10 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 10 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran's regime kills a female surgeon during doctors' protests in Tehran». 29 October 2022. لە 30 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «What really happened to Nika Shahkarami? Witnesses to her final hours cast doubt on Iran's story». CNN (بە ئینگلیزی). 27 October 2022. لە 30 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Iran security forces and state media cover up protester's death - source». BBC. 4 November 2022. لە 4 November 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «One Year Protest Report: At Least 551 Killed and 22 Suspicious Deaths». Iran Human Rights. 15 September 2023.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «At least 36 killed as Iran protests over Mahsa Amini's death rage: NGO». Al Arabiya News. 23 September 2022. لە 23 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ ت ج چ «اعتراضات دانشجویان؛ شعار مرگ بر دیکتاتور در حضور سخنگوی دولت – DW – ۱۴۰۱/۸/۲» (بە فارسی). dw.com. لە 2022-10-26 ھێنراوە.
- ^ «Noch mehr Tote bei Volksaufstand in Rojhilat und Iran». 25 September 2022. لە 25 September 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 24 September 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «More than a thousand protesters have been arrested in Iran. Here are three of their stories». CNN (بە ئینگلیزی). 13 October 2022. لە 17 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Iran protesters shot by police so afraid to go to hospitals they're asking U.S. doctors for help online». www.cbsnews.com. 2022. لە 17 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لە-سەر-ناڕەزایەتییەکانی-کوردستان-کوژراو-و-بریندار
- ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتێک-لەسەر-کوژرانی-هاووڵاتی-کورد-لە-ناڕەزایەتییەکانی-چلەی-ماتەمینی-ژینا-ەمینی
- ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
- ^ https://hengaw.net/so/news/2022/12/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
- ^ "Hashtadia 27 September 2022 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە."
- ^ «Iran arrests musician as anthem for protests goes viral». 4 October 2022. لە 7 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 6 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Hunermendên Kurd û Îranî ji bo xwenîşandanên Îranê, stranek straye» (بە کوردیی باکووری). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «ابی، ناسر رەزازی، شاهین نجفی و پدرام شهلایی سرودی "وەرە مەیدان" ( بە میدان بیا)». لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ڕادیۆ زەمانە: نقومبوونی ستەمی ئتنیکی لە دادخوازیی ناوەندگەرایانەدا (بە فارسی)، نووسینی سیران مەعرووفی و بێھداد بوردبار، نووسراو لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ گوڵان میدیا: چیا مەدەنی نوێترین بەرھەمی پێشکەش بە ژینا ئەمینی دەکات (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ «Did Iran's soccer team cover emblems in protest against government?». Newsweek (بە ئینگلیزی). 29 September 2022. لە 1 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iranians protest on and off the pitch ahead of the World Cup». DW.COM. September 2022. لە 1 October 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Khamenei Warns Of Further Crackdown As Protests In Iran Over Woman's Death Continue». RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). 3 October 2022. لە 17 October 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Who Is Sarina Esmailzadeh Borussia Dortmund Fan Killed By Iran Security Forces During Anti-Hijab Protests, Biography, Age, Family, Mother, YouTube, Twitter, News, Cause Of Death». The SportsGrail (بە ئینگلیزی). 2022-10-09. لە 2022-11-08 ھێنراوە.
- ^ «Twitter post». Twitter (بە ئینگلیزی). لە 2022-11-08 ھێنراوە.
- ^ «Solidarity with Iran revolution prominent across soccer world». World Soccer Talk (بە ئینگلیزی). لە 2022-11-08 ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریBBC_climber_Elnaz_Rekabi_apology
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریFr24_call_to_protect_climber
نەدراوە - ^ «بەرگی دووهەمی کتێبی «سوورخەڵاتان» چاپ و بڵاو بۆوە» (بە کوردی). kurdistanmedia. ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆکانی کوردستان و ئێران بەرز و بەرزتر دەبێتەوە». کوردستان میدیا. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «ویدیوها ، شمارە 23، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی». پێشمەرگەکان. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «خۆپیشاندان لە مهاباد دەستیپێکردووە و فەرمانداری شارەکە گەمارۆ دراوە». ڕۆژنیوز. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ویدیوها ، شمارە 24، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی». پێشمەرگەکان. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «شب سی و دوم خیزش ایرانیان؛ تداوم اعتراض در اهواز و چندین شهر ایران». aftabkaran. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «بەردەوامیی خرۆشانی سەرانسەری لە ئێران و کوردستان». کوردستان میدیا. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «تداوم قیام سراسری در کوردستان و ایران با رهبری زنان». jinhaagency. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە رێژیمی تاران؛ کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان». دارکا مازی. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «خۆپێشاندەرانی مەهاباد دەستیان بەسەر قایمقامیەتی شارەکەدا گرت». باسنیوز. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەردەم ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد». کوردستان میدیا. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە». کوردستان میدیا. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «لە مەریوان بە سروودی 'ئەی رەقیب' رێوڕەسمی چلەی گیانلەدەستدانی موختار ئەحمەدی بەڕێوەچوو». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «شعار زنان مهاباد خطاب به مادر اسماعیل(سمکو)مولودی:مادر برای فرزندت شیون نکن». balatarin. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «گزارش میدانی از جوانرود: «میدان فلسطین قتلگاه بود»» (بە فارسی). www.radiozamaneh.com. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «کورد،بلوچ، آذری / آزادی، برابری». rasanknews.com. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «خشم عمومی از جانباختن مهسا امینی؛ معترضان شعار «زن، زندگی، آزادی» سر دادند» (بە فارسی). radiofarda. لە 2022-09-18 ھێنراوە.
- ^ https://ir.voanews.com/a/iran-social-media-30-sep/6769866.html
- ^ «گسترش اعتراضات در دانشگاهها؛ دانشجویان علامه: «غرق خون این وطن، کودکان در کفن»» (بە فارسی). صدای آمریکا. لە 2022-10-30 ھێنراوە.
- ^ «اعتراضات ایران؛ شعار دانشجویان دانشگاه هنر تهران: «دریدند و دریدند، شریف رو به خون کشیدند»» (بە فارسی). BBC Persian. لە 2022-10-26 ھێنراوە.
- ^ «شلیک به خانهها در تهران؛ پزشکان در شیراز: «میجنگیم میمیریم ایران رو پس میگیریم»» (بە فارسی). VOA News. لە 2022-10-30 ھێنراوە.
- ^ «چهاردهمین شب خیزش علیه جمهوری اسلامی: تظاهرات در دستکم ۱۸ شهر ایران» (بە فارسی). independentpersian. لە 2022-10-02 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت «گسترش اعتراضات با شعار «این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت»» (بە فارسی). VOA Persian. لە 2022-09-20 ھێنراوە.
- ^ «هیز تویی، هرزه تویی! دختر آزاد». mamlekate. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «گسترش کوچه به کوچه اعتراضات در ایران با وجود سرکوب خونین نیروهای امنیتی» (بە فارسی). iranintl. لە 2022-09-22 ھێنراوە.
- ^ «زنجیره انسانی جهانی و ادامه اعتراضهای سراسری؛ شعار دانشجویان: «شاهچراغ، رکس دیگه است»» (بە فارسی). VOA Persian. لە 2022-10-30 ھێنراوە.
- ^ «شعار «مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی» در اعتراضات دوشنبه شب تهران» (بە فارسی). ir.voanews.com. لە 2022-09-20 ھێنراوە.
- ^ «ضرب و شتم معترضان در تهران؛ اعتراضات به قتل مهسا امینی به شهرهای بزرگ ایران کشیده شد» (بە فارسی). iranintl. لە 2022-09-19 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت «اعتراضات سراسری شهریور در بیش از ۲۵ استان و دهها شهر: ایران رو پس میگیریم!» (بە فارسی). kayhan.london. لە 2022-09-21 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج «شعارهای اعتراضات سراسری؛ مردم در خیابان چه میگویند و چه میخواهند؟» (بە فارسی). iranwire.com. لە 2022-10-26 ھێنراوە.
- ^ «خونین تمام ایران، از کردستان تا تهران» (بە فارسی). radiofarda. 2022-09-20. لە 2022-09-27 ھێنراوە.
- ^ «چهلمین روز کشته شدن مهسا امینی؛ مردم معترض در آرامستان سقز شعارهای ضدحکومتی سر دادند» (بە فارسی). iranintl. لە 2022-10-30 ھێنراوە.
- ^ «چهلم مهسا امینی – چهلمین روز قیام سراسری در ایران؛ «ماهمه مهسا هستیم بجنگ تا بجنگیم!»» (بە ئینگلیزی). tribunezamaneh. لە 2022-10-30 ھێنراوە.
- ^ «قتل مهسا امینی و بیرون زدن آتش از زیر خاکستر؛ ادامه اعتراضات در شهرهای مختلف ایران» (بە فارسی). iranintl. لە 2022-09-20 ھێنراوە.
- ^ ئ ا «اعتراضات گسترده در ایران؛ عکس خمینی و خامنهای در ساری پایین کشیده شد» (بە فارسی). ir.voanews.com. لە 2022-09-21 ھێنراوە.
- ^ «قتل حکومتی مهسا امینی؛ ادامه اعتراضات گسترده علیه جمهوری اسلامی؛ مقامات بجای پاسخگویی «تهدید» میکنند!» (بە فارسی). لە 2022-09-22 ھێنراوە.
- ^ «پیوستن دانشجویان ایران به اعتراضات مردمی علیه قتل مهسا امینی» (بە فارسی). farsi.alarabiya. 2022-09-20. لە 2022-09-22 ھێنراوە.
- ^ «مهسا، جسارت و شجاعت را به قیام سراسری پیوند زد» (بە فارسی). farsi.alarabiya. لە 2022-10-01 ھێنراوە.
- ^ «BBC NEWS فارسی on Instagram: "ویدیوهایی از اعتراضها ۱۱ آبان در تبریز منتشر شده که نشان میدهد معترضان شعار میدهند و در خیابانها هستند. یکی از شعارهای آنها این است که «نه شاهچیام نه شیخچی، میللتچیم میللتچی» نه طرفدار شاه هستم، نه شیخ، طرفدار ملتم"» (بە ئینگلیزی). لە 2022-11-05 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|وبگاه=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران تێدایە. |