پێدرام شەھلایی
پێدرام شەھلایی (لەدایکبووی ١٩٨٤ لە سەقز) ڤایۆلینژەن، بەرھەمھێنەر و گۆرانیبێژێکی کوردە.
پێدرام شەھلایی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٤ سەقز، پارێزگای کوردستان، ئێران |
نیشتەجێی | یۆتۆبۆری، سوێد |
خوێندنگە | زانکۆی یۆتۆبۆری |
ئامێرەکان | ڤایۆلین |
ئەو چەندین بەرھەمی ھونەری و سیاسی بڵاوکردووەتەوە؛ وەکوو گۆرانی وەرە مەیدان بەھاوکاری لەگەڵ ناسر ڕەزازی لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران.[١][٢]
ژیاننامە
دەستکاریپێدرام شەھلایی ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سەقز، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوو، بەڵام کاتێک بووبە ٦ ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچی کردە سوێد و لە یۆتۆبۆری نیشتەجێ بوون. ئەو دواتر لە بەشی ھونەری زانکۆی یۆتۆبۆری خوێندنی تەواو کرد.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پیشمرگهکان: ابی، ناسر رەزازی، شاهین نجفی و پدرام شهلایی سرودی «وهره مەیدان» (به میدان بیا)، نوشتهشده در ۲۵ مهر ۱۴۰۱؛ بازدید در ۵ آبان ۱۴۰۱.
- ^ صدای آمریکا: «بیا به میدان» ترانۀ کُردی با صدای ابی، شاهین نجفی، ناصر رزازی و پدرام شهلایی، نوشتهشده در ۲۵ مهر ۱۴۰۱؛ بازدید در ۵ آبان ۱۴۰۱.
- ^ «معرفی ویولونیست جوان – ستین (بە فارسی)». لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی سوێد
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |