وەرە مەیدان گۆرانییەکی ناڕەزایەتیی کوردییە کە بەشێوەی ھاوبەش لەلایەن ناسر ڕەزازی، ئێبی، شاھین نەجەفی و پێدرام شەھلایی گوتراوە. دەقی ئەو گۆرانییە لەلایەن خالید ڕەشیدپووری نووسراوە و پێدرام شەھلایی ڕێکخستنەکەی ئەنجام داوە. ئەو ڤیدیۆیە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکان بڵاوکرایەوە.[١][٢][٣]

« وەرە مەیدان »
گۆرانی
ماوە2:47
نووسەرخالید ڕەشیدپووری
زمانکوردی
بەرھەمھێنەرپێدرام شەھلایی

دەقی گۆرانی دەستکاری

لەگەڵ تۆمە خوشکی بوێرم
وەرە مەیدان برای دەلێرم
بە تێکۆشان و خەبات
وەرە ڕزگار کەین وڵات
گەل بگا بە ئاواتی
ژن، ژیان، ئازادی

بەشی کوردی:
دیسان دوژمنی خوێنڕێژی غەددار
کەوتە ناو لاوان ھەر وەک گورگی ھار
دڕندەی بەدخوو جەڵڵادی سەرشێت
بۆ خوێنڕشتنی میللەت کەوتە کار
دیسان ڕەنگین بوو چنگی گڵاوی
بە خوێنی پاکی خەڵکی لادێ و شار
دوژمن بزانە تۆڵەی ھاوڕێیان
ئەستێنمەوە من یەک بە ھەزار
گەرچی ڕەشپۆشم بۆ ھاوڕێیەکانم
ورەم بەرزترە بۆ تۆی ستەمکار
بژی ئازادی، بژی یەکگرتووییمان
بە کوێری چاوی دوژمن ھەزار جار

بەشی فارسی:
ای دشمن خونریز ظالم
درندۀ‌ بدخواه، غاصب دیوانه
بدان که انتقام فرزندان‌مان را خواهیم گرفت

سەرچاوەکان دەستکاری