شاھین نەجەفی (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٨٠، بەندەر ئەنزەلی) گۆرانیبێژی ئێرانیی دانیشتووی ئەڵمانە. ئەو چالاکیی خۆی لە مۆسیقاوە لە ساڵی ٢٠٠٠وە لە شێوازەکانی پاپ، ڕەپ و ڕاکەوە دەست پێکرد. شاهین نەجەفی بە فارسی گۆرانی دەڵێت، بەڵام چەند گۆرانیی کوردیشی چڕیوە.[١] شاھین نەجەفی تا بەرلە کۆچ بۆ ئەڵمان لە ساڵی ٢٠٠٥ ی زایینیدا، لە ئێران مووزیکزانێکی ژێرزەمینی و چالاکی ڕامیاری بوو. ئەو پاش کۆچکردن بۆ ئەڵمان ھەتا ئێستا بەردەوام بووە لەسەر چالاکیی خۆی لە مووزیکی ڕەپ و ڕاک و بوارەکانی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی.

شاھین نەجەفی

شاھین نەجەفی
لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٩-١٠) ١٠ی ئەیلوولی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نەتەوەگیلەک-ئێرانی
پیشەگیتارژەن، گۆرانینووس، گۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠٠٨-ئیستا
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئایینبێ دینی
وێبگەwww.shahinnajafimusic.com

ژیاننامە دەستکاری

کاتێک شەش ساڵان بوو باوکی مرد.[ژێدەر پێویستە] ئەو بە نووسینی شیعر دەستی بەکار کرد. ھەر بە ھەرزەکاری فێری گیتار بوو. چوو بۆ کلاسی فێربوونی گیتار بە شێوازی کلاسیک و فلەمینکۆ. لە ئێران ھونەرمەندێکی ژێرزەمینی بوو.

سزای مردن دەستکاری

دوای ئەوەی گۆرانی «نەقی»[٢] بڵاوکردەوە، کە بڕێک بە سووکایتیکردنیان دانا بە دەیەم ئیمامی شیعەکان، سەرۆکێکی باڵای مەرجەعی ئێران سزای مردنی بۆ شاھین نەجەفی دەرکرد[٣] و خەڵاتی بۆ ھەرکەسێک دانا کە بتوانێت بیکوژێت. بەڵام شاھین ئەو کات لە ئەڵمانیا بوو بۆیە داوای لە حوکمەتی ئەڵمان کرد کە بیپارێزن بۆیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە ماڵەکەی نەھاتە دەرەوە و پۆلیسی ئەڵمان پارێزگاریی لێدەکرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "*شاهین نەجەفی* بۆ كۆبانی گۆڕانی دەچڕێت". زاگرۆس پۆست. Retrieved 2021-05-10. ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ""Ay Naghi" from Shahin Nafaji (ڤیدیۆ)". 7ی شوباتی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ Sharafedin, Bozorgmehr (15ی ئایاری 2012). "Iranian rapper faces death threats for 'insulting' song". BBC News. BBC. Retrieved 7ی Februaryی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  4. ^ "آیت اللە مکارم شیرازی: اھانت بە امامان معێوم موجب ارتداد است". BBC News فارسی (بە فارسی). BBC News. Retrieved 7ی Februaryی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)