عیسا زارعپوور (بە فارسی: عیسی زارع‌پور؛ لەدایکبووی ١٩٨٠ لە ئارووناوا) سیاسەتوانێکی کوردی خەڵکی ئێرانە. ئەو پێشتر وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندنی ئێران بووە، کە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن ئیبراھیم ڕەئیسییەوە ئەو پۆستەی پێدرا و ھەتا ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ پۆستەکەی پێبوو.[١][٢]

عیسا زارعپوور
زارعپوور لە ساڵی ٢٠٢٢
وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندن
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئابی ٢٠٢١ – ٢١ی ئابی ٢٠٢٤
سەرۆک کۆمار ئیبراھیم ڕەئیسی
محەممەد موخبیر (کاتی)
پێشینە محەممەدجەواد ئازەری جەھرومی
پاشینە سەتار ھاشمی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٨٠
ئارووناوا، پارێزگای کرماشان
نەتەوە کورد
منداڵ(ەکان) ٥
پەروەردە دکتۆرای ئەندازیاریی کۆمپیوتەر
خوێندن لە زانکۆی ڕازی
زانکۆی سەنعەتیی شەریف
زانکۆی نیو ساوس وێڵز

ژیاننامە

دەستکاری

عیسا زارعپوور لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ئارووناوا لە پارێزگای کرماشان لە دایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕازی وەرگرتووە و ماستەری لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر-سۆفتوێر لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف وەرگرتووە. ئەو ھەروەھا دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری ھەیە لە زانکۆی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Dr. Eisa Zarepour | Portal of Information and Communication Technology Center»، Tehran Times (بە فارسی)، 2021-10-20، لە 2021-10-20 ھێنراوە
  2. ^ «دکتر عیسی زارع پور | پرتال مرکز فناوری اطلاعات و ارتباطات». its.iust.ac.ir. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «عیسی زارع پور کیست ؛ زندگی نامە وزیر پیشنھادی ارتباطات دولت سیزدھم». زومیت (بە فارسی). ١٢ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.