قۆچان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
قۆچان شارێکی سەر بە شارستانی قۆچان لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە و ناوەکەی لە «خبوشانەوە» ھاتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە دەگاتە ١١٥٬٠٠٠ ھەزار کەس بەپێی سەرژمێری سالی ٢٠٠٦، زۆرینەی دانیشتووان کوردن و بە زاراوەی کورمانجی و فارسی کە زمانی ڕەسمی دەوڵەتە دەئاخڤن. پێکھاتەی کورد لە قۆچان بریتییە لە ھۆزی زەعفەرانلو و بێچرانلو و میلانلو کە کاتی خۆی لە سەرحەدانی کوردستانەوە بۆ ئەم شوێنە ڕاگوێزراون. لە ناودارەکانی قۆچان کەلیمۆڵڵا تەوەحۆدییە کە نووسەرێکی ناوداری کوردی خۆراسانە. ھەروەھا لە ھەڵکەوتووانی ئەم شارە جەعفەر قولی کوڕی مەلا ڕەزا قولی لە دەروروبەری ساڵی ١٨١٤ لە گوندی شکافکۆی لە دایک بووە، ئەم گوندە کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاوایی قۆچان. باوکی لە ئێلی کوردی زەنگەلانلوو بووە. لە ناو خەڵکی بەجافەر قولی زەنگلی، جافەر قولی بێچارە، جافەر قولی عەندەلیب، جافەر قولی موختار ناسراوە، ھەندێ لەم ناوانە خۆی بۆ خۆی داینابوون و لەناو شیعریدا بڵاوی کردوونەتەوە.
قۆچان | |
---|---|
بە فارسی: قوچان | |
![]() | |
ناو بە زمانی ڕەسمی | قوچان |
زمانی ڕەسمی | فارسی |
وڵات | ئێران |
پایتەختی | قۆچان (شارستان) |
دابەشکاریی کارگێڕی | Central District |
پۆتانی شوێن | ٣٧°٦′٢٢″N ٥٨°٣٠′٣٤″E |
دانیشتووان | ١٠١٬٦٠٤ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٣١٣ مەتر |
ناوچەی کاتی | UTC+03:30 |
کۆدی تەلەفۆن | 0581 |
![]() | |
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |