بەرزین حەمزەزادە
بەرزین حەمزەزادە (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە سەردەشت – ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ورمێ) مێرمنداڵێکی کورد و یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی ٢٠٢٢ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە سەردەشت بوو، کە لەلایەن ھێزەکانی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت دەستبەسەر کرا و ئەشکەنجە درا. ئەو بەھۆی ئاستی زیانپێگەیشتنی ناوخۆی لەشی و لێدانەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر ناچار بوو لەژێر چاودێریی پزیشکی و نەشتەرگەری دابێت، کە ئاخرین جار لەژێر نەشتەرگەرییەکدا لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ گیانی لەدەستدا. ئەو لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستەبەر کرا و تەمەنی کەمتر لە ١٥ ساڵ بوو، کە دوای ئازادکردنی تووشی تێکچوونی کارکردنی گورچیلەکانی بوو و بۆ ماوەی ١٣ مانگ چەندین جار چووە ناو بێھۆشی. بەرزین پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت لە تەندروستیی تەواودا بوو، ئەشکەنجەکانی کاتی دەستەبەرکردنی بووە ھۆی ئەوەی دوای ئازادکردنی تووشی نەخۆشی ببێت. لە ڕۆژی دەستبەسەرکردنییەوە خێزانەکەی لەژێر گوشار و ھەڕەشەی ھێزە ئەمینییەکاندا بوون ھەتا ئەو بابەتەی بڵاو نەکەنەوە و دەنگی لێنەھێنن. بەرزین وەکوو ژمارەیەکی تر لە منداڵان و مێرمنداڵان بووە قوربانی توندوتیژیی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی خۆپیشاندانەکان.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]
بەرزین حەمزەزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ |
ونبوون | تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کۆڵانێکی سەردەشت |
ڕەوشی ونبوون | ڕفاندن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی |
مەرگ | ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ نەخۆشخانەی خومەینی، ورمێ | (١٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | ئەشکەنجەدان (کوشتن) |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گردەسووری سەردەشت |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | قوتابیی پۆلی ١٠ |
تۆمەتی تاوانباری | بەشداری لە خۆپیشاندانەکان |
باوان |
|
ژیاننامە
دەستکاریبەرزین حەمزەزادە لە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، لە سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. ئەو لە بنەماڵەی دایک و باوکیدا خاوەن خۆشەویستییەکی زۆر بوو و تاقە منداڵ بوو و ھیچ خوشک و برایەکی نەبوو. بەرزین قوتابی بوو و ھەتا ئەو کاتەی گیانی لەدەست بدات خەریکی خوێندن بوو و ھەتا نیوەی پۆلی ١٠ی خوێند.[٤]
ڕفاندن
دەستکاریھەژماری تویتەری ڕێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە کاتی ڕفاندنی بەرزین حەمزەزادەی نیشان دەدا. لەو ڤیدیۆیەدا چوار ھێزی حکوومەت بە ئۆتۆمۆبیلەکانی پێژۆ و پراید، کە سەر بە ڕێکخراوە ئەمینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، بەرزینی بەزۆری و گوشارێکی زۆر دەفڕێنن و بە شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.[٨]
کۆچی دوایی
دەستکاریلە کاتی دەستەبەرکردنی، بەرزین ئەشکەنجە دەردێت و بەھۆیەوە ژیانی تێکدەچێت. ئەو زۆر جاران بۆ دەرمانی گورچیلەکانی کە بەھۆی ئەشکەنجەی ھێزەکانی حکوومەتەوە لەکار کەوتبوون، لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەبێت. لە کۆتاییدا، ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر بە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە ئاخرین نەشتەرگەریدا لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ، دوای ١٣ مانگان لە ڕفاندنی گیانی لەدەستدا.[٧] لەکاتی گیان لەدەستدانی، بەرزین تەمەنی ١٥ بۆ ١٦ ساڵ بوو. تەرمی بەرزین بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر بردرایەوە بۆ سەردەشت و لەوێش بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەخاک سپێردرا و پرسە و سەرخۆشی بۆ داندرا.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «سەردەشت؛ بەرزین حەمزەزادە لە منداڵانی دەستبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەهۆی برینداربوون لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا». ھەنگاو. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «سەرچاوەکان: نەوجەوانێکی کورد کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرابوو گیانی لەدەستداوە». دەنگی ئەمریکا. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مێرمناڵێکی ١٥ ساڵانە دوای گیرانی، گیانی لەدەست دا». چاونیوز. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید بەرزین حەمزەزادە نوێترین شەهیدی دەستی ڕژێمی ئێران». گیاڕەنگ.
- ^ «برزین حمزهزاده، نوجوان ۱۶ ساله و معترض در سردشت جان باخت» (بە فارسی). ایندیپندنت فارسی. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «برزین حمزهزاده، از کودکان بازداشتی در اعتراضات «زن، زندگی، آزادی»، جان باخت» (بە فارسی). رادیو فردا. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «گزارش ههنگاو از جانباختن برزین حمزهزاده نوجوان بازداشت شده در سردشت» (بە فارسی). ایرانوایر.
- ^ ڤیدیۆی ڕفاندنی بەرزین حەمزەزادە لەلایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ھەژماری تویتەری ھەنگاو