سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی (بە فارسی: سید مجتبی حسینی خامنه‌ای‎؛ لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩) کوڕی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. لە ساڵی ١٩٨٧ ھەتا ١٩٨٨ لە شەڕی ئێران و عێراقدا خزمەتی کردووە.[١] ھەروەھا دەگوترێت بەڕێوەبردنی میلیشیاکانی بەسیجی گرتووەتە دەست کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بەکارھاتوون.[٢][٣]

سەید
موجتەبا خامنەیی
مجتبی خامنه‌ای
فەرماندەی بەسیج (لە ڕاستیدا)
لە پۆستدا بووە
٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ – ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
پێشینە محەممەدڕەزا نەقدی
پاشینە محەممەدڕەزا نەقدی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون موجتەبا حوسێنی خامنەیی
(١٩٦٩-٠٩-٠٨) ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
مەشھەد، ئێران
ھاوسەر(ەکان) زەھرا حەدادعادڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٤)
منداڵ(ەکان) ٣
پەروەردە ناوچەی زانستیی ئیسلامیی قوم
خەڵاتەکان
دڵسۆزی ئێران
خزمەت/لق بەسیج
ساڵانی خزمەت ١٩٨٧–٢٠١٠
پلە ئەفسەری فەرماندە
شەڕەکان شەڕی ئێران و عێراق
جووڵانەوەی سەوز

ئەو لەلایەن سەرچاوە ئەورووپییەکانەوە بە یەکێک لە پاڵێوراوانی ئەگەری بۆ جێگرەوەی عەلی خامنەیی باوکی دادەنرێت، کە زیاتر لە سێ دەیەیە حوکمڕانی بەسەر ئێراندا دەکات.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mojtaba Khamenei and Mahdi Hashemi". Archived from the original on 5 September 2009. Retrieved 14 August 2015. ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Borger, Julian (8 July 2009). "Khamenei's son takes control of Iran's anti-protest militia". The Guardian. Archived from the original on 7 September 2013. Retrieved 11 July 2009.
  3. ^ Sahimi, Mohammad (20 August 2009). "Nepotism & the Larijani Dynasty". Los Angeles: PBS. Archived from the original on 1 May 2019. Retrieved 11 February 2013.
  4. ^ Fleishman, Jeffrey (25 June 2009). "Iran supreme leader's son seen as power broker with big ambitions". Los Angeles Times. Archived from the original on 8 November 2016. Retrieved 2 February 2017.
  5. ^ Staff. "IRAN: EXPAT SOURCE'S INFORMATION AND VIEWS ON MOJTABA KHAMENEI, AND THIS SOURCE'S PITCH FOR USG FUNDS". The Telegraph. WikiLeaks. Archived from the original on 22 June 2018. Retrieved 9 June 2016.
  6. ^ Julian Borger (22 June 2009). "Mojtaba Khamenei: gatekeeper to Iran's supreme leader". The Guardian. Archived from the original on 6 September 2013. Retrieved 22 June 2009.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری