سەید، سەی یا سەیی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بەو کەسانە دەوترێت کە بە ڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە سەر موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام. وشەی سەید کە عەرەبییە تا ڕادەیەکی زۆر لە نێوان کورد، فارس و عەرەبدا باوە. بەڵام لە بڕێک وڵاتەکاندا وەکوو میسر و لیبیا لە جیاتیی سەید وشەی ئەشرەف بە کار دێت.

سەید لە کوردستاندا دەستکاری

سەیدەکان لە سەدەی سێزدە بەملاوە بە کوردستانیشدا بڵاوەیان کردووە و ھۆزی سەیدی کوردی زۆر بە دی ھاتوون. مەلا عەبدولکەریم مودەریس لە کتێبی بنەماڵەی زانیاراندا باسی بڕێک لە سەیدەکانی کوردستان دەکات و لە ڕووی بەڵگە مێژوویییەکانەوە و شەجەرەکانیانەوە بڕێک زانیاریی لەسەر نووسیون.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مودەڕیس، عەبدولکەریم، "بنەماڵەی زانیاران،" چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN 978-964-6876-59-0
  • مصنف چوری، ملا ابوبکر، "سراج الطریق"، به تصحیح میرزای هورامی، انتشارات کردستان، سنندج، 1387.