شەھید نامرێ (بە کوردیی باکووری: şehîd namire) دروشمێکی کوردییە کە لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن حکوومەتەوە دەکوژرێن بەکاردەھێنرێت. مەبەست لەو دروشمە ئەوەیە کە ڕێگا و بیروباوەڕی ئەو کەسانە درێژە و بەردەوامی دەبێت و نافەوتێ.

مێژوو دەستکاری

مێژووی ئەو دروشمە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەم و زیاتر بۆ ئەو گەریلا و پێشمەرگانەی کە لەلایەن حکوومەتەکانی تورکیا و ئێرانەوە دەکوژرێن بەکاردەبردرێت. لە سەرەتای شەڕی تورکیا و کوردەوە، پەکەکە و ھاوپەیمانانی ئەو دروشمە بۆ قوربانییەکانیان بەکاردێنن.[١] بۆ شەڕڤانانی ڕۆژاوای کوردستانیش ئەو دروشمە بەکاردێت. ھەندێک جار ئەو دروشمە بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن ڕژێمی بەعس و داعشەوە کوژراون بەکاردەبردرێت.[ژێدەر پێویستە] ھەروەھا ئەو دروشمە بۆ کەسانی سیاسی و مەدەنیش کە بە ھەر ھۆکارێکەوە کوژراون بەکاربردراوە. لە سەرھەڵدانی ٢٠٢٢ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو دروشمە بووە یەکێک لە سەرەکیترین دروشمە کوردییەکان کە لەکاتی خۆپیشاندان و چوونە سەر گۆڕی قوربانییەکان بەفراوانی بەکارھێنرا.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Şehîd Mizgîn namire. ozgurpolitika (لە ڕێکەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ ویدیوها ، شمارە 23، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی. پێشمەرگەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  3. ^ خۆپیشاندان لە مهاباد دەستیپێکردووە و فەرمانداری شارەکە گەمارۆ دراوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.