سوورخەڵاتان کتێبێکی کوردییە کە تایبەتە بە ژیاننامەی کوژراوە کوردەکانی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران. کتێبەکە بە ئامادەکردنی سۆما ناسری و لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە لە دوو بەرگدا بڵاو کراوەتەوە. بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ و ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی شۆڕشی ژینا، کە ژیننامەی ٥٠ کوژراوی کورد لەخۆ دەگرێت بڵاو کرایەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بە لەخۆگرتنی ژیاننامەی ٥٠ کوژراوی تری کورد لە ئازاری ٢٠٢٤ و ھاوکات لەگەڵ نەورۆز بڵاو کرایەوە. ھەروەھا بڕیارە بەرگی سێیەمی کتێبەکە بنووسرێت و بڵاو بکرێتەوە.[١]

سوورخەڵاتان
نووسەرسۆما ناسری
دانەری بەرگشاھۆ ئەحمەدی
وڵاتڕۆژھەڵاتی کوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتژیاننامەی کوردە کوژراوەکانی شۆڕشی ژینا
چەشنژیاننامەیی
بڵاوکەرەوەچاپخانەی چوارچرا (لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
ئەیلوولی ٢٠٢٣ (بەرگی یەکەم)
ئازاری ٢٠٢٤ (بەرگی دووەم)
جۆری کتێبچاپ و پی دی ئێف
لاپەڕەکان٣٠٤ (بەرگی یەکەم)
٢٧٣ (بەرگی دووەم)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەرگی دووهەمی کتێبی «سوورخەڵاتان» چاپ و بڵاو بۆوە(کوردی). kurdistanmedia (لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤.