میلیشیا بریتییە لە کۆمەڵێک کەس کە لە سوپای وەستاو یان سەربازی ئاساییدا نین بەڵام چەندین ئەرکی سەربازی وەک کۆکردنەوەی چەک و ڕاھێنانی سەرباز و بەرگریکردن لە خەڵک یان زەوی و پۆلیسکردنی ناوچەیەک ئەنجام دەدەن. زۆرجار میلیشیاکان لە کۆنەکارە دێرینەکان پێکدێن، کە پێشتر لە سەربازیدا بوون.

کاپتن جۆن پارکەر، سەرکردەیەکی میلیشیاکانی سەردەمی جەنگی شۆڕشی ئەمریکا

ھەندێک لە میلیشیاکان وەک پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا لەلایەن حکوومەتێکەوە ڕێکخراون. کۆمەڵێک میلیشیای ویلایەتییە کە یارمەتی شەڕ و کارەساتی سروشتی و حاڵەتە فریاگوزارییەکانی دیکە دەدەن. ھەندێکی تر پەیوەندییان بە حکوومەتێکەوە نییە و تەنانەت ڕەنگە نایاسایی بن. یەکێک لە پێناسە باوەکانی میلیشیا ھەموو ئەو پیاوانە دەگرێتەوە کە دەتوانن وەک سەرباز خزمەت بکەن.

سەرچاوەکان

دەستکاری