کاتھێڵی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران

ئەمە کاتھێڵێک لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێرانە لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی. ئەم خۆپیشاندانانە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا.

ئەیلوول دەستکاری

١٦ی ئەیلوول دەستکاری

چەند کاتژمێرێک دوای مردنی ژینا ئەمینی، کۆمەڵە خەلکێک بۆ ناڕەزایەتی دەربرین بەرامبەر بە کوشتنی ژینا لە نزیک نەخۆشخانەی کەسار گردبوونەوە، دروشمی وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر»، «خامنەیی بکوژە»، «سوێند بە خوێنی مەھسا ئێران ئازاد دەبێت» و چەند دروشمێکیتر دژی دەزگا حکوومییەکانی ئێران دەگوترانەوە.[١]

١٧ی ئەیلوول دەستکاری

لە دوای بەخاکسپاردنی ژینا لە زیدی خۆی لە سەقز لەو ڕوژەدا خۆپێشاندانیکی بەرفراوان کرا لە سنە و سەقز، کە حکوومەتی ئێران زۆر بە درندانە ھێزی بەکارھێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران. نووسراوەکەی سەر بەردی گۆری ژینا بووە دروشمی ناڕەزایەتییەکان، «ژینا گیان تونامری ناوت دەبێتە ڕەمز».[٢][٣]

١٨ی ئەیلوول دەستکاری

بۆ جارێکی دیکە خەلکی شاری سنە و مەھاباد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر»، «مردن بۆ خامنەیی»یان وتەوە. کۆمەڵێک ژن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین حیجابەکانیان داکەند، ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران تەقەیان لە خەلکەکەکرد. ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی تاران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەبرد. لە تاران و مەشھەد ھێزە ئەمنییەکان خرانە حالەتی ئامادەباشی.[٤][٥]

١٩ی ئەیلوول دەستکاری

لە ١٩ی ئەیلوولدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل لە ناورەڕاستی تاران پچڕا. بەپێی گرتە ڤیدیۆیییەکانی سۆشیال میدیا، خۆپیشاندان لە ناوەندی شاری تاران و شاری ڕەشت و ناوەندی شاری ئەسفەھان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەردەوام بووە. لە پارێزگای کوردستان سێ خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.[٦] گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی فەرجاد دەروێشی لە شاری ورمێ لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.[٧]

٢٠ی ئەیلوول دەستکاری

بەپێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا، لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران لانیکەم شازدەیان خۆپیشاندانیان کردووە، لە شاری ساری خۆپیشاندەران وێنەی ئایەتوڵڵا دەسوتێنن. لە شاری کرماشان کچە خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا، لە پارێزگای کوردستان و ورمێش سێ کەس کوژرا.[٨][٩]

٢١ی ئەیلوول دەستکاری

ژنانی شاری ساری وەک ناڕەزایەتییەک حیجابەکانیان دەسووتێنن. بەگوتەی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ٢١ی ئەیلوول بەگشتی ١٠ خۆپیشاندە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، کە ٨ کەس لەو کوژراوانە پشتڕاستکردووتەوە. ھەروەھا ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئیدانەی بەکارھێنانی تەقەمەنییە نایاسایییەکان کرد، کە لە دژی خۆپیشاندەران بەکارھێناون وەک تەقەمەنی باڵندە کوژو تەقەمەنییەکانیتر. خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل لە ئێران سنووردارکراون و لە ھەندێک شوێن بەتەواوی براون. وەک پشگیرییەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، لە وڵاتانی کەنەدا، ئیتالیا، سوید، تورکیا و ئەمریکا خۆپیشاندان کرا.[١٠][١١]

٢٢ی ئەیلوول دەستکاری

خۆپیشاندەران لە تاران و شارەکانی دیکە بنکەی پۆلیس و ئۆتۆمبێلیان سووتاند. سەرەڕای پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئیران، خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون. بە پێ ڕێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆیە، لانیکەم ٣١ کەسی مەدەنی کوژراون.[١٢][١٣][١٤][١٥]

٢٣ی ئەیلوول دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە تاران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانیتر بەردەوام بوون، لە کاتی خەوتن شەڕێکی سەخت لە ئەسفەھان بووە. لە شاری تاران و مەشھەد و شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان زانکۆیەکان داخران. لە شاری شنۆ دوای چەند ڕۆژێک لە خۆپیشاندان و پێکدادانی زۆر قورس، خۆپیشاندەران شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد.[١٦][١٧]

لەھەمان ڕۆژدا ھەزاران کەس لە چەندین شاری ئێران بەشدارییان لە گردبوونەوەکانی لایەنگری حکوومەت کرد بۆ ئیدانەکردنی ئاژاوە و پشتیوانی لە حیجاب، دروشمی «مردن بۆ ئەمریکا»، «مردن بۆ ئیسرائیل» وتەوە.[١٨][١٩]

٢٤ی ئەیلوول دەستکاری

 
خۆپیشاندانی مێلبۆرن بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی وڵات

خۆپیشاندانە قورسەکان لە شاری شنۆ بەردەوام بوو. ھەروەھا لە شیراز و تاران و زانکۆی تاران ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون. ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە شارە جیاوازەکانی جیھان وەک ھەولێر و بەرلین و شتوتگارت و مێلبۆرن ڕێپێوانیان کرد بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران. لە پارێزگای گیلان میلیشیاکانی بەسیج ٧٣٩ کەسیان دەستگیرکرد کە لانیکەم ٦٠ ژنیان تێدابوو، لە کرمانیش دەست بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کرا.[٢٠][٢١][٢٢]ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە چەند شارێکدا تەقەیان لە قەرەباڵغییەکان کردووە. زیاتر لە یازدە ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، لەناویاندا ڕۆژنامەنووس نیلوفەر حەمیدی، ئەو پەیامنێرەی کە لە سەرەتادا چیرۆکی ژینا ئەمینی بڵاوی کردەوە.[٢٣]

٢٥ی ئەیلوول دەستکاری

سەرەڕای پچرانی ئینتەرنێت و زیادکردنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ کپکردنی خۆپیشاندەران بەڵام خۆپیشاندان لە تاران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانیتر بەردەوام بوو. ھەروەھا ناڕەزایەتی لە دژی حکوومەتی ئێران لە شارە جیاوازەکانی جیھان وەک لەندەن و برۆکسل و نیویۆرک بەردەوام بوو.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧]

٢٦ی ئەیلوول دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی وەک تاران، تەبرێز، یەزد، قوروە، سنە، بۆرازجان و کەرەج بەردەوام بوون. ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئیسپانیا و فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ناوخۆی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی. خوێندکارانی پزیشکی ددانی زانکۆی تەبرێز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی خوێندکاران لەلایەن پۆلیسی حکوومەتی ئێرانەوە گردبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە.[٢٨]

٢٧ی ئەیلوول دەستکاری

لە ژمارەیەک شاردا پێکدادان لە نێوان پۆلیسی ئاژاوەگێڕان و ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بەردەوام بوو. ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، داوای لە سەرکردایەتیی ڕۆحانییەکانی ئێران کرد کە "ڕێز لە مافی ئازادی بیروڕا، خوپیشاندانی ئاشتیانە و بگرن". شەمداسانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتەکان دیاری دەکەن کە "سەدان کەسیش دەستگیرکراون، لەنێویاندا داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و لانیکەم ١٨ رۆژنامەنووس"، ھەروەھا "ھەزاران کەس لە ماوەی ١١ رۆژی رابردوودا بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت بوون لە سەرتاسەری وڵاتدا". ھێزەکان لە ھەندێک کاتدا بە تەقە وەڵامیان داوەتەوە". ئەنجومەنی ڕێکخستنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ھۆشداری دایە حکوومەت کە ئەگەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێت، ئەوا مانگرتن دەکەن، ھەنگاوێک کە دەتوانێت کەرتی نەوتی ئێران کە بەشێکی سەرەکی ئابوورییە پەکبخات.[٢٩][٣٠]

مافی مرۆڤی ئێران ڕای گەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرد. ئێران ھەواڵی دەستبەسەرکردنی فاعیزە ھاشمی کچی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی بڵاوکردەوە کە لە ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٧ سەرۆک کۆماری ئێران بووە.

٢٨ی ئەیلوول دەستکاری

پۆلیسی ئئێران لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی تاران جێگیرکران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر» دەڵێنەوە. ناڕەزایەتییەکی ھاودەنگی لە براندنبێرگ تۆر لە بەرلین، نزیکەی ١٨٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد، لەنێویاندا دۆرۆتی بار، سیاسەتمەداری یەکیەتیی سۆسیال مەسیحی و پێگا فێریدۆنی خانمەکتەری ئێرانی-ئەڵمانی.[٣١]

٢٩ی ئەیلوول دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە چەند شارێکی سەرتاسەری ئێران بەردەوام بوون. پۆلیسی تاران شێروین حاجیپوور گۆرانیبێژی ئێرانی دەستگیرکرد، کە گۆرانییە ناودارەکەی بە ناوی بەرایێ لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن بینەری لە ئینستیگرامدا بوو.[٣٢]

٣٠ی ئەیلوول دەستکاری

لە زاھیدان پۆلیسی ئێران لە کاتی نوێژی ھەینیدا تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کرد، پێدەچێت تاکە توندوتیژترین ڕووداوی خۆپیشاندانەکان بێت، تا ٩٦ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون دوای ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بەھۆی ئەو ھەواڵانە سەریھەڵدا سەبارەت بە بەرپرسێکی پۆلیس کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە چابەھار.

ئەو کەسانەی لە بنکەی پۆلیس گردبوونەوە بۆ داوای سزادانی تاوانبارەکە لەلایەن ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە لەسەر زەوی و لەلایەن کۆپتەرێکەوە لە ئاسمانەوە کرانە ئامانج، لە کاتی خوپیشاندانەکەدا بنکەی پۆلیس سووتێندرا. ئاژانسی ھەواڵی چالاکوانی مافی مرۆڤی ئۆپۆزسیۆن مەزەندەی کردووە کە ژمارەی قوربانیانی پشتڕاستکراوی ھێرشەکەی زاھیدان لانیکەم بۆ ٩٦ کەس بەرزبووبووەوە. لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٦ی تشرینی یەکەمدا دەرکەوتووە کە ھێزەکانی حکوومەت "بە شێوەیەکی نایاسایی بە ڕاستەوخۆ تەقە و گوللەی کانزا و گازی فرمێسکڕێژیان لە شوێنی نوێژکەرانی مزگەوتی گەورەی زاھیدان کردووە، لەنێویاندا منداڵان و کەسانی بەتەمەن، کە ھێشتا نوێژی ھەینییان ئەنجام دەدا”. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دانی بەوەدانا کە "کەمینەیەکی خۆپیشاندەران بەردیان بەرەو بنکەی پۆلیس فڕێداوە"، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی نەدۆزییەوە کە "ڕەوایەتی بە بەکارھێنانی ھێزی کوشندە بکات". ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی زیاتر ڕایگەیاند کە "زۆرێک لە قوربانییە کوژراوەکان ڕووبەڕووی دوور لە ھێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و ھیچ ھەڕەشەیەکی نزیکیان دروست نەکردووە". ھێرشەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوی "ھەینی خوێناوی" لێنرا.[٣٣][٣٤][٣٥][٣٦]

تشرینی یەکەم دەستکاری

١ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ناڕەزایەتی لە وڵاتانی جیھان بۆ ھاوسۆزی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەڕێوەچوو. لەژێر دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارە گەورەکاندا ئەنجامدرا، لەوانە ئۆکلاند، لەندەن، مێلبۆرن، نیویۆرک، لۆس ئانجلەس، پاریس، ئۆتاوا، سانت جۆن، مۆنتریال، ڕۆما، سیئۆل، ستۆکھۆڵم، سیدنی و زوریخ. بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ناوچەیی یۆرک، زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندان کردووە لە گردی ڕیچمۆند لە نزیک تۆرۆنتۆ. لە تاران دەسەڵاتدارانی ئێران بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی فیشەکیان بە ئاسمانەوە تەقاند.[٣٧][٣٨]

٢ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون و دەوترێت پۆلیس لە کەمپی زانکۆی سەنعەتیی شەریف تەقەیان لە قوتابیان کردووە. ھەندێک لە قوتابییەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران. ھەروەھا لایەنگرانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە شارەکانی جیھان بەردەوام بوون.[٣٩][٤٠]

٣ی تشرینی یەکەم دەستکاری

عەلی خامنەیی لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای سەرھەڵدانی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانەوە، ئەو نائارامییە و خوپیشاندانانە بە ئاژاوە و پیلانێکی بیانی خستە ڕوو. ھەروەھا وتی «بەڕاشکاوی دەڵێم کە ئەم ئاژاوەگێڕانە و ئەم نائەمنییە دروستکرا بووە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل، کە لەلایەن ئەوانەوە مووچەیان پێدەدرێت و ھەندێک ئێرانی خیانەتکار لە دەرەوەی وڵات یارمەتیان داون».[٤١]

بی بی سی نیووز بە بەڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان کە نیشانیان دا کچانی قوتابخانە ھەرزەکار لە چەندین شاردا بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن، باڵاپۆشەکانیان لابردووە و دروشمی دژە حکوومەت دەڵێنەوە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کۆمەڵێک کچی قوتابخانە لە شاری کەرەج بەرپرسێکی پەروەردەیان بە زۆر لە قوتابخانەکەیان دەردەکەن. لە شوێنەکانی دیکەی کەرەج و لە سنە کچانی قوتابخانە بەبێ حیجابیان لە شەقامەکاندا ڕێپێوانیان دەکرد و دروشمی کوردییان دەوتەوە. لە شیراز کچانی قوتابخانە لەکاتی دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر» بە ئاماژەکردن بە خامنەیی، ھاتوچۆیان لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی داخست. ھەروەھا کچانی قوتابخانە لە سەقز ناڕەزایەتیان دەربڕی. وێنەیەک کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە کۆمەڵێک کچی قوتابخانە پەنجەی ناوەڕاستیان بەرزکردەوە بۆ وێنەیەکی خامنەیی و خومەینی.[٤٢][٤٣][٤٤][٤٥]

٤ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خۆپیشاندان لە ناوەندی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، لە گرتەی ڤیدیۆیەکان دیارە کە ئێران بە ھێزێکی زۆر و تانک و چەکی قورسەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڵاوبوونەتەوە. ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و داوای یەکڕیزی کرد وێڕای دووپاتکردنەوەی بانگەشەی پێشووی خامنەیی بۆ دەستێوەردانی دەرەکی. شێروین حاجیپوور گۆرانیبێژی ئۆپۆزسیۆن بە کەفالەت ئازاد کرا.[٤٦]

٥ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە زانکۆکان لە چەند شارێکدا جێگیرکراون، لەوانە ورمێ، تەبرێز، ڕەشت و تاران. خانمەکتەرە فەرەنسییەکان لەوانە جوولیێت بینۆش و ئیزابێل ھاپەرت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە مردنی ئەمینی قژیان بڕییەوە.[٤٧][٤٨]

٨ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خۆپیشاندانی سەرتاسەری پێش نیوەڕۆ دەستی پێکرد. لە زانکۆی ئەلزەھرە، سەروکی ئێران ڕەئیسی لە شوێنێکی ناو کەمپەکەدا وێنەیەکی گرووپی گرت، لەکاتێکدا ژنانی ناڕازی لە شوێنەکانی دیکەی کەمپەکە ھاواریان کرد «مەرگ بۆ ستەمکار». لە سەقز و سنە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو و لە شاری سنە پیاوێک لە پشت سووکانەکەیەوە کوژرا لە ڵایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک لە مەشھەد بە گوللە کوژرا، ھەروەھا لە تاران، ئەسفەھان، کەرەج، شیراز و تەبرێز ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەچوون. لە سەقز، سنە، دیواندەرە و مەھاباد مانگرتن بەڕێوەچوو. لەگەڵ ھاتنە ناوەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ھەفتەی چوارەم، ئاژانسە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێران ھەوڵیان دا ناڕەزایەتییەکانی تاران کەم بکەنەوە، بەوەی کە تەنیا خۆپیشاندانی «سنووردار» ھەبووە، و ڕایان گەیاند کە بازاڕییەکان لە ترسی زیان، دوکانەکانیان داخستووە و ڕەتکردنەوە ئەوەی کە مانگرتنێک ھەبووبێت.[٤٩][٥٠]

پەخشێکی تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی لەلایەن کۆمەڵێک خۆپیشاندەرەوە ھاک کرا کە خۆیان بە فارسی ناودەبرد لە پەککەوتنەکەدا وێنەیەکی خامنەیی دەرکەوتووە کە لەلایەن کۆمەڵێک چەقۆی سەرپۆشەوە کراوەتە ئامانج لەکاتێکدا بە بڵێسەی ئاگر دەورە دراوە، لەژێر نووسراوەکەدا دروشمی جۆراوجۆری کە ئاراستەی بینەرانی تەلەڤیزیۆن کراوە.[٥١][٥٢]

٩ی تشرینی یەکەم دەستکاری

بەپێی ڕاپۆرتەکانی سۆشیال میدیا لە ناوخۆی وڵاتەوە، منداڵانی قوتابخانە لەناو قوتابخانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و خراونەتە ناو ئۆتۆمبێلە ڤانەکانەوە بەبێ تابلۆی ئۆتۆمبێل. ھەروەھا سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران داخران، ئەمەش نیشانەی نیگەرانی حکوومەتە سەبارەت بە ناکۆکی بەردەوام بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان. خۆپیشاندان لە دەیان شاری سەرتاسەری وڵات بەردەوام بووە، سەدان کچی ئامادەیی و قوتابی زانکۆ بەشدارییان کرد، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن وەڵامیاندایەوە.[٥٣][٥٤]

١٠ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری وڵات دژی حکوومەت بەردەوام بوون. بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، بەرپرسانی حکوومەت لە خەباتدان بۆ ئەوەی ھەڕەشەی مانگرتن لە ڵایەن کرێکاری کارگەکانی پترۆکیمیایی ئێرانەوە ڕابگرن، دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر»یان وت، کە ڕۆژنامەی گاردیانی بە «پێشھاتێکی نەخوازراو بۆ ڕژێم» وەسف کرد. ڤیدیۆیەکی تویتەر بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەیان کرێکاری نەوت ڕێگای وێستگەی پترۆکیمیایی بووشێھریان داخستبوو، لە ھەمان کاتدا دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر»یان دەوتەوە.[٥٥]

بەو پێیەی ئێران زۆر پشت بە ھەناردەکردنی نەوتەکەی دەبەستێت، حکوومەت ھەوڵدەدات دڵنیابێت لەوەی کە بەرھەمھێنانی نەوت بەردەوام بێت، و ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە لە نێوان کرێکارانی نەوتدا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھێنگاو، ھێزە ئەمنییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر لە شارەکانی سنە، سەقز، دیواندەررە ھەڵکەوتوون. ھە نگاو ھە ڕوە ھا ڕایگە یاند کە لە ڕۆژی شە ممە ٨ی تشرینی یە کە مە و، لانیکە م ٥ ھاووڵاتیی کورد کوژراون و زیاتر لە ١٥٠ کە سیش برینداربوون.[٥٦]

١١ی تشرینی یەکەم دەستکاری

پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەردەوام بوو. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە گردە ڤیدیویەکان دەرکەوت کە حوکمەت تانکەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە کوردنشینەکان. دامەزراوەکانی وزە بۆ دووەم ڕۆژ بەھۆی مانگرتنەوە زیانیان بەرکەوت.[٥٧][٥٨]

١٢ی تشرینی یەکەم دەستکاری

گرووپەکانی مافی مرۆڤ کە سی بی ئێس نیووز ئاماژەی پێکردووە، تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە سەدان منداڵ دەستبەسەر دەکرێن، زۆربەیان لە زیندانەکاندان، بەبێ ئەوەی دەستیان بگات بە پارێزەران و بەبێ ئەوەی دایک و باوکیان بە شێوەیەکی دروست ئاگادار بکەنەوە.[٥٩][٦٠]

خۆپیشاندەران دوای توندوتیژی شەوی پێشتر لە تاران و ھەروەھا لە سنە، سەقز، بووکان و دێولان، گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان کرد. زۆرێک لە دوکانەکانی تاران وەک ناڕەزایەتییەک بە داخراویی مانەوە، لە ھەمان کاتدا خۆپیشاندانێک بە سەرۆکایەتی سەندیکای پارێزەرانی تاران ھێزە ئەمنییەکان تێکشکێنران.[٦١]

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە زیندووکردنەوەی JCPOA لە ئێستادا سەرنجی ئێمە نییە و ئەمریکا سەرنجی لەسەر چۆنییەتی پشتگیریکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانە. ھێزە ئەمنییەکان درێژەیان بە سەرکوتکردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دا و لە شەوێکدا ٧ خۆپیشاندەر کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھێنگاو، شەوی چوارشەممە خۆپیشاندەران لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان تێکھەڵچوون و دوو کەس لە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.[٦٢]

١٣ی تشرینی یەکەم دەستکاری

بەپێی زانیارییەکانی سەندیکایەکی مامۆستایان، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران چوونەتە ناو قوتابخانەیەکی شاری ئەردەبیل، بەپێی زانیارییەکان ھەوڵیانداوە ناڕەزایی لایەنگری ڕژێم ڕێکبخەن. ھێزە ئەمنییەکان حەوت قوتابیان دەستگیرکردووە و دەیان قوتابیان بریندارکردووە، بەپێی زانیارییەکان یەکێکیان بەھۆی خوێنبەربوونی ناوەوەی بەھۆی ھێرشەکەوە گیانی لەدەستداوە.[٦٣]

١٤ی تشرینی یەکەم دەستکاری

دیپلۆماتکاری یەکێتی ئەورووپا جۆزێپ بۆرێل داوای کرد ئێران سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ڕابگرێت، ھەروەھا لە پۆستێکی تویتەردا نووسیویەتی «خەڵک لە ئێران مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەرببڕن». کەناڵی سی ئێن ئێن ڕای گەیاندووە کە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لانیکەم ٢٣ منداڵ کوژراون.[٦٤][٦٥]

ڤیدیۆیەک دەرکەوت کە ھێزەکانی دژە ئاژاوە دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر خۆپیشاندەرێکی ژن، ئەمەش توڕەیی زیاتری لە سۆشیال میدیادا لێکەوتەوە. ڤیدیۆکە لەلایەن بی بی سی بەشی فارسی پشتڕاستکراوەتەوە. بە سەرنجدان بەوەی کە ڕووداوەکە لە ڕۆژی ڕووناک ڕوویداوە، گرووپەکانی مافی مرۆڤ پرسیاریان کرد کە ڕەنگە ھێزە ئەمنییەکان لە پشت دەرگای داخراوەوە چییان کردبێت.[٦٦]

١٥ی تشرینی یەکەم دەستکاری

گرتە ڤیدیۆیییەکانی زیندانی ئێڤین کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی سیاسی دیکەی تێدا دەستبەسەرن، بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە دامەزراوەکە ئاگری گرتووە. لە پاشخاندا دەنگی تەقە و ئاگادارکەرەوە و دروشمی خۆپیشاندەران لە دژی ڕژێم دەبیسترا و بنەماڵەی زیندانییەکان لە بەردەم دەروازەی سەرەکی کۆبوونەوە.[٦٧]


١٦ی تشرینی یەکەم دەستکاری

بەپێی جێروزالم پۆست، ھێزەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان ھاوکاریی کۆماری ئیسلامییان کردووە.[٦٨] پەریسا حافزی سەرۆکی ھەواڵنێرانی ڕۆیتەرز لە بەشی ئێران، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە نائارامییە بەردەوامەکان «پێناچێت نزیک بێت لە ڕووخاندنی حکوومەت».[٦٩]

١٧ی تشرینی یەکەم دەستکاری

لە ١٧ی تشرینی یەکەم، یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر یازدە کەس و چوار دامەزراوە لە ئێراندا، کە بەسیج و پۆلیسی ڕەوشت لەخۆدەگرێت.[٧٠] خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەیی و زانکۆکان و کەسانی دیکە، لانیکەم لە ١٠ شار لە ٩ پارێزگا بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی ئەردەوێڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھێرشیان کرایە سەر.

١٨ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەیی و زانکۆکان و کەسانی دیکە، لانیکەم لە ٩ شار لە ٨ پارێزگا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. سەرداری خانەنشینی سپای پاسداران، حوسێن عەلایی بە ڕاگەیاندنی ھاوسۆزی لەگەڵ ھەندێک لە ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەران، لابردنی «گەشتی ئەخلاقی» پێشنیار کرد.

٢٠ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ئەنجومەنی ھاوئاھەنگیی سەندیکایەکانی مامۆستایان، بەھۆی «خوێنی بە ناڕەوا ڕژاوی دادخوازەکان و کوشتاری قێزەونی قوتابیانی ئێرانی» دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.[٧١] ئەوان داوای مانگرتنی گشتیی مامۆستایان و دانیشتنی دوو ڕۆژەیان لە ٢٣ و ٢٤ی تشرینی یەکەمدا کرد.[٧٢]

ئاژانسی فرانس پرێس بەوتەی توێژەر مارک پیرووزەوە باسی لەوەکرد کە پێدەچێت خۆپیشاندانەکان لە ٢١ی ئەیلوولدا گەیشتبێتە لووتکە و بەپێچەوانەوەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ئاستێکی بەردەوامدا درێژەی ھەبووە. ھێنری ڕۆم لە پەیمانگای واشینگتن دۆخەکەی وەکوو ھاوسەنگییەکی ناجێگر وەسف کرد کە تێیدا بەرامبەر بە خۆپیشاندانەکان، ئێران چالاکانە ھەوڵیدا ڕێگری لە ڕێکخستنی ئۆپۆزسیۆن بکات. ڕۆم پێشبینی کردبوو کە «دەکرێت ناڕەزایەتی و توندوتیژیی ھەنووکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامی ھەبێت».[٧٣]

٢٢ی تشرینی یەکەم دەستکاری

 
کۆبوونەوەی بەرلین لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران

لە ٢٤ شار لە ١٨ پارێزگای ئێران خۆپیشاندانەکان لە دژی حکوومەت بەڕێوەچوو. مانگرتنی دژی حکوومەت لەلایەن کاسبکاران و کرێکارانەوە لە ١٠ شار لە ٧ پارێزگا بەڕێوەچوو. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ٨٠،٠٠٠ کەس لە بەرلین بەمەبەستی ھاوسۆزی لەگەڵ بزووتنەوەی ناوخۆی ئێران کۆبوونەوە.[٧٤] ھەروەھا ھەزاران کەس لە لۆس ئانجلەس،[٧٥] واشینگتن دی سی، لەندەن، پاریس، تۆکیۆ، سیدنی، ئەستەمبوڵ و شارەکانی تر لە سەرتاسەری ئەورووپا کۆبوونەوە.[٧٦][٧٧]

چەندین لێدوانی گشتی لەناو نوخبەکاندا پێشکەش کرا. موحسین ھاشمی ڕەفسەنجانی پێشنیاری دەستکاریکردنی یاسای بنەڕەتیی ئێرانی وەکوو وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانەکان کرد. عەباس ئەحمەد ئاخووندی داوای کرد پیاوانی ئایینی پشتگیری لە خۆپیشاندەران بکەن. پیاوانی ئایینی مستەفا موحەقیق داماد و ئەسەدوڵڵا بەیات زەنجانی ڕەخنەیان لە دەزگا ئەمنییەکان بەھۆی مردنی ئەمینی گرت. گرووپێکی ھاکەریی ئەمنیی کڵاوی بۆر، بەناوی «بلۆک ڕیوارد» ٥٠ گیگابایت فایلی پەیوەندیدار بە پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆیەک لە ناوخۆی وێستگەی ئەتۆمیی بووشێھر، بەڵگە پلانڕێژکراوەکان، بەڵگە دارایییەکان و ژمارەیەک بەڵگەی دیکە لەخۆدەگرێت.

٢٣ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خۆپیشاندانەکانی زانکۆیی لە زانکۆکانی ئێران درێژەی پەیدا کرد. لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف خوێندکارە کچەکان ھەوڵیاندا لەگەڵ خوێندکارە کوڕەکان بچنە ناو ھۆڵی نانخواردن، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی جیاکردنەوەی ڕەگەزییە. ئەندامانی بەسیج بەمەبەستی ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی تێکەڵاو بۆ ھۆڵی نانخواردن، مێزیان بەکارھێنا. خوێندکاران بە تێکەڵاوی بەسەر گەمارۆکەدا زاڵبوون، چوونە ناو ھۆڵەکە و وەکوو ئاھەنگگێڕان دروشمیان وتەوە.

٢٤ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خوێندکاران لە زانکۆی سەنعەتیی خاجە نەسیرەددینی تووسی لەجیاتی سەرنجدان بە وتەکانی عەلی بەھادوری جەھرومی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران دەستیان بە دروشمدان و ھاوارکردن کرد.

٢٦ی تشرینی یەکەم دەستکاری

خۆپیشاندانەکان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا بەربڵاوتر بوو و لە ٣٣ شار، وەکوو تاران، ئەسفەھان و مەشھەد لە ٢٣ پارێزگادا بەڕێوەچوو. دەوروبەری ٨٠،٠٠٠ کەس بە لاقان و بە ئۆتۆمۆبیل لەبەر بەشداریکردن لە چلەی ژینا ئەمینیدا، بەرەو گۆڕی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی لە سەقز بەڕێکەوتن. خۆپیشاندەران بەپێچەوانەی ھەڕەشەی ھێزە ئەمنییەکان کە ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەو بۆنەیە دەکرد، بەرەو سەقز بەڕێکەوتن. بەپێی وتەکانی ڕێکخراوەی ھەنگاو و بینەران، ھێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی بڵاو تەقەیان لە بەشداران کرد. بەوتەی ھەنگاو، زیاتر لە ٥٠ کەسی مەدەنی بەھۆی تەقەکردنی ڕاستەخۆ لە شارە جیاجیاکاندا بریندار بوون. حکوومەتی ئێران گوتی کە ھێزە ئەمنییەکان ناچار بوون کە بە خۆپیشاندانەکان وەڵام بدەنەوە. ھەروەھا لەلایەن حکوومەتە ھەوڵی ڕێگریکردن لە بەکارھێنانی ئینتەرنێت لە ناوچەکەدا درا. ئەو وێنانەی ھەنگاو بڵاوی کردنەوە، نیشانی دەدان کە حکوومەت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە چوونی خەڵک بە سەقز و گۆڕستانی ئایچی، ڕێگاکانی گرتووە و ھێزێکی زۆری ئەمنی جێگر کردووە.[٧٨]

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتیی ئەمیرکەبیر لە تاران، بە دروشمی «ژنی ئازادە منم، حیز و قەحبە تۆی» کۆبوونەوە. کۆمەڵانی بەرچاو لە زانکۆکانی ئەسفەھان، ئەھواز، بەھەشتی و ئازاد کۆبوونەوە و ھەروەھا پۆستەرێکی گەورەی عەلی خامنەیی لە مەشھەد سووتێندرا.[٧٨]

ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەلایێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژرا.[٧٩] بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی خوێندنەوەی شەڕ، لەدوای کوژرانی ئەو کەسە، کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکاندا گەیشتە ٣٣ کەس.[٨٠]

لەو ڕۆژەدا داعشی خۆراسان پاڵپشتیی خۆی لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند. لە ھەمان ڕۆژدا ھێرشکرایە سەر ئارامگەی شاھچەراغ، کە دواتر داعش بەرپرسیارەتیی ئەو ھێرشەی گرتەئەستۆ.[٨١] کاربەدەستانی حکوومەتیش خۆپیشاندەرانیان بە ھۆکاری ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە زانی.[٨٢][٨٣][٨٤]

٢٧ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ڕۆژنامەی ئینتەرسێپت ڕاپۆرتێکی لەسەر بنەمای کتێبە تەکنیکییە دزەپێکراوەکانی دەستەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئێران بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی سەبارەت بە تواناکانی چاودێریی حکومەت و زانیاریی ناوخۆیی تایبەت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی "SIAM" ئاشکرا کرد. توێژەری ئاسایشی مۆبایل گاری میلەر لە تاقیگەی سیتیزن SIAM وەک ئامرازێک وەسف کردووە کە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی سیستماتیکی چۆن و کەی بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بکەن.[٨٥]

٢٨ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ڕۆژنامەنووسان نیلوفەر حەمێدی و ئیلاهێ محەممەدی کە هاوکار بوون لە شکاندنی چیرۆکی ژینا ئەمینی، بە فەرمی تۆمەتبار کران بەوەی کە سیخوڕی سی ئای ئەی و "سەرچاوەی سەرەکی میدیای بیانی"ن.[٨٦]

٢٩ی تشرینی یەکەم دەستکاری

لە قسەکانیدا لە پرسەی کوژراوانی هێرشەکەی ٢٦ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی ئیسلامی، حوسێن سەلامی سەرۆکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییەکانە. لە ٢٢ شار لە ١٤ پارێزگادا خۆپیشاندان ڕوویدا. خۆپیشاندەران حکومەتیان بە هۆکاری کۆمەڵکوژیی شا چێراغ لە ٢٦ی ئۆکتۆبەر زانی، و بەراوردیان کرد بە ئاگرکەوتنەوەی سینەما ڕێکس لە ساڵی ١٩٧٨.[٨٧]

٣٠ی تشرینی یەکەم دەستکاری

دادگایەکی تاران یەکەم دانیشتنی بۆ ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بە "ئاژاوەگێڕ" تۆمەتباریان دەکات؛ چەند کەسێک بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" و "شەڕکردن دژی خودا" تۆمەتبار کران، کە بەپێی یاسای ئێرانی دوای ساڵی ١٩٧٩ سزای لەسێدارەدانی لەسەرە. بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، زیاتر لە هەزار تۆمەتبارکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بە بەشداریکردن لە خوپیشاندانیانکردووە.[٨٨]

هەروەها قوتابیانی زانکۆ بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە تایبەتی لە کەمپەکانی ناوەڕاست و باکوری تارانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی. هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە وەڵامیان دایەوە. هەندێک لە قوتابیان نامەی کورتیان بۆ نێردرا کە بەیاننامەیان تێدابوو کە دەیانگوت بۆ ماوەیەکی نادیار لە ناو کەمپەکە قەدەغەکراون. لە هەندێک زانکۆدا خوێندکاران ئەو دیوارانەیان ڕووخاند کە بۆ جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە شوێنە گشتیەکاندا بوونیان هەبوو.

٣١ی تشرینی یەکەم دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری شارە جیاوازەکان، لەوانە تاران و سنە بەردەوام بوو. گروپی ئۆپۆزسیۆنی ڕاپۆرتی بەکارهێنانی نارنجۆکی دەنگی لەلایەن ئێرانەوە لە دژی ئەو دانیشتووانەی کە لە شوقەکانیانەوە لە ئێکباتانی تاران ناڕەزایەتیان دەربڕی. سەرۆکی دادی تاران ڕایگەیاند کە نزیکەی هەزار کەس لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت تۆمەتبار کراون.[٨٩]

تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

سەلامی سەرۆکی سوپای پاسداران لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا چەندین هۆشداری بۆ سعودیە دەرکردبوو، لەوانە هۆشدارییەک کە "ئێوە لەم بابەتەدا بەشدارن و بزانن کە لاوازن، باشترە وریا بن".[٩٠]

٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و زلهێزە بیانییەکانی دیکە ڕێکخەری نائارامییەکانن.[٩١]

لە کاردانەوە بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە کە تیایدا خۆپیشاندەرە مەیلێک لێی دەدرێت و ماتۆڕسکیلێک بەسەریدا دەڕوات و جارێکی دیکە لێی دەدرێت و دواتر لە دووری نزیکەوە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت.

٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ ئەو ئێرانیانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستدا، گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی گەورە لە شارەکانی لەوانە کەرەج و شەباد.

لە وتارێکی بەرفراوانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە کالیفۆرنیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سوێندی خوارد "ئێران ئازاد بکات" و ڕایگەیاند کە بەم زووانە خۆپیشاندەران سەرکەوتوو دەبن لە ئازادکردنی خۆیان. لە کاتی وتارەکەدا دەیان خۆپیشاندەر لە دەرەوە کۆبوونەوە و لافیتەیان بەدەستەوە بوو بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لە ئێران. وه زاره تی ده ڕه وه ی ئه ڵمانیا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته که ی کرد که ئێران به جێبهێڵن.

هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتی دا کە دەسەڵاتدارانی ئێران هێرشەکانیان لە دژی نائارامی و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان چڕتر کردووەتەوە "بە تۆمارکردنی تۆمەتی گوماناوی ئاسایشی نەتەوەیی لە دژی چالاکوانانی دەستبەسەرکراو و ئەنجامدانی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە". ئەوان دەشڵێن: “ئامێری ئەمنی خراپەی ئێران هەموو تاکتیکێکی ناو کتێبەکەی بەکاردەهێنێت، لەوانە هێزی کوشندە لە دژی خۆپیشاندەران، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دادگاییکردنی ساختە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هێنگاو، ڕاپەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی سامان یاسین خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە "دوژمنی خودا" تۆمەتبار کراوە، کە بە پێی یاسای ئێرانی دوای ساڵی ١٩٧٩ تاوانی لەسێدارەدانە. به پێی ڕاپۆرتی هه نگاو، یاسین گۆرانی ناڕه زایه تی به زمانی کوردی وتووه و له کاتی ده ستبه سه ڕکردنیدا ئه شکه نجه ی دراوه، حکومەتی ئێران بەردەوام دەستدرێژیکردنە سەر زیندانییەکاندەکات.[٩٢]

٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی لێدوانەکەی بایدنی لە ٣ی تشرینی دووەمی دایەوە و وتی کە "ئێران ٤٣ ساڵ لەمەوبەر ئازاد کرا". هەروەها وتی کە خۆپیشاندەران "خائینی فریودراون".

لە زاهیدان، خاش و سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ناڕەزایەتی نیشان دا. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا خۆپیشاندەران دەرکەوتووە کە هاو خۆپیشاندەرە بریندارەکانیان هەڵگرتووە. لە گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکەدا دەرکەوتووە کە پۆلیس لە سەربانەکانەوە تەقەیان کردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیمچە فەرمیی تەسنیم نیوز، لەکاتی پێکدادانەکاندا لە زاهیدان ژمارەیەکی دیارینەکراو برینداربوون. بە گوتەی تەسنیم، لە خاش، خەڵک هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەیەکی حکومی و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکاندووە کە لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان کردووە. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕەنگە تا دە کەس گیانیان لەدەستدابێت. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا هاتووە: "ئەو سەرکوتکردنە ترسی لێدەکرێت تا ١٠ کەس لە نێویاندا منداڵ گیانیان لەدەستدابێت و دەیان کەسی دیکەش برینداربن".

عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی، پیاوی ئایینیی باڵای سوننە، ناسراوە بە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ڕۆحانی شیعەکانی ئێران لە ڕابردوودا، داوای لە سەرکردایەتی ئێران کرد ڕیفراندۆم ئەنجام بدات بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئێران. ناوبراو ڕایگەیاند: "پێویستە کێشەکەت لەگەڵ ئەم میللەتە چارەسەر بکەیت کە ڕۆژێک شەرعیەتی خۆتی پێبەخشیبوو. ئێستا زۆرینەی خەڵک ناڕازین. ئەگەر ناکۆکیت، ئەوا ڕیفراندۆمێکی دادپەروەرانە لەگەڵ چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدە".[٩٣]

٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

ناڕەزایەتییەکان لە تاران، لە زانکۆکان و لە ناوچەی کوردنشینی ئێران، هەروەها یەزد و ڕەشت، سەرەڕای سەرکوتکردن، بەردەوام بوون. بە پێی ڕاپۆرتی ھنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان دەستیان بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران کردووە و ٣٥ کەس بریندار بوون و کوژراویش لەناویانن.

ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان بە کۆچی دوایی نەسرین غەدری، قوتابی تاران بە ڕەچەڵەک کورد خەڵکی مەریوان، هەڵگیرسا. هێنگاو ڕاپۆرتی دا کە ڕۆژی شەممە ٥ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی دڕندەیی پۆلیس گیانی لەدەست داوە. تا ئێستا حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی سەبارەت بە مردنی غەدری بڵاونەکردۆتەوە. هێنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، غەدری بەبێ مۆڵەتی مەراسیمی پرسەکە بەخاک سپێردراوە، بەپێی زانیارییەکان ترسی ئەوەی هەبووە ببێتە کۆپێکی تری پاودەر کە ببێتە هۆی ناڕەزایەتی زیاتر. حکومەت بەپێی وتەی هێنگاو کارمەندی ئەمنی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی مەریوان کردووە. قوتابیانی زانکۆی شەریف لە تاران وەک هاوسۆزی لەگەڵ هاوکارە دەستگیرکراوەکانیان دانیشتنێکیان ئەنجامدا.

توندڕەوەکانی دەوڵەتی ئێران تاوانەکەیان خستۆتە ئەستۆی عەلی شەمخانی (سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران) کە نەیتوانیوە ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات. بە گوتەی حەمید ڕەسایی، پیاوی ئایینی و پەرلەمانتاری پێشوو، ئۆرگانە ئەمنییەکانی ئێران هەموویان ئاماژە بە شەمخانی دەکەن وەک تاوانباری سەرەکی شکستی لە دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان.[٩٤][٩٥]

٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ژمارەی کوژراوانی ٣٢١ خوپیشاندەر ڕاگەیاند لە کاتێکدا دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بەڵێنی سزای توندیان بە خۆپیشاندەرانداوە.[٩٦]

٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

ئەحمەد تاهیری، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەسەر فەرمانی حوسێن ئەشتەری (سەرۆکی پۆلیسی ئێران)، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و محەمەد غەنبەری لە شوێنی دانرا. تاهیری لە کاتی کۆمەڵکوژی زاهیدان لە ساڵی ٢٠٢٢دا فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاکە بووە. خەبەر ئۆنلاین لایەنگری حکومەت لە زاری کیومارس حەیدەری سەرۆکی هێزی زەمینی ئەرتەشی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە "ئەگەر ئەمڕۆ وەک ئەوەی کۆمەڵگای شۆڕشگێڕ چاوەڕێی دەکات مامەڵە لەگەڵ ئەو مێشوولە (خۆپیشاندەران) نەکرێت، ئەوە ئیرادەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشە". بەڵام ئەو ڕۆژەی فەرمانی مامەڵەکردن لەگەڵیان دەربکات، بەدڵنیاییەوە هیچ شوێنێکیان نابێت" لە ناو وەلات دا.[٩٧]

١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

لە ١١ی ئەم مانگەدا، خۆپیشاندەران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" کۆمەڵکوژیی زاهیدانیان لە ساڵی 2022 بەڕێوەبرد، وەخۆپیشاندەران لە ڕوژی یەکەمی ناڕازایەکان تا ئێستا بەردەوامە لە ناوچە کوردنیشینەکان.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی تۆپی پێی ئێران لە کاتی یارییەکدا لەگەڵ چین لە تاران، خۆی لە وتنەوەی سروودی نیشتمانی بەدوور گرت. ئەم کردەوەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک نیشاندانی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان لێکدرایەوە.[٩٨]

١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

مافی مرۆڤی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی نیشان دا کە دانیشتنی خوێندکارانی لە کەمپی زانکۆکانی تاران و کەرەج نیشان دا.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس لەگەڵ ژنە چالاکوانانی ئێرانی کۆبووەوە. حکومەتی ئێران لە وەڵامدا ئەو کۆبوونەوەیەی بە "شەرمەزارکەر" ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێشێلکردنی بەرپرسیارێتی حکومەتی فەرەنسا لە سنووردارکردنی تیرۆر پێکدەهێنێت.[٩٩]

١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

دادگاکانی ئێران یەکەم حوکمی لەسێدارەدانی ناسراویان دەرکرد کە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبوو، لە دژی تۆمەتبارێک کە تۆمەتبارە بە ئاگردانی بینایەکی حکومی.[١٠٠]

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر حکومەتی ئێراندا سەپاند. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، نائارامییەکانی ئێرانی بە شۆڕش زانی. وتی: "شتێکی بێوێنە ڕوودەدات" و "نەوەکانی شۆڕش شۆڕشێک ئەنجام دەدەن و دەیخۆن". ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموانییە پێشنیاری نوێ هەبێت کە لە ئێستادا بتوانرێت بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکرێت.

١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

لە ئیندۆنیزیا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بەیانی زوو تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو زانیارییە ناڕاستانەی تێدابوو کە دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر نزیکەی ١٥ هەزار خۆپیشاندەردا سەپاندووە.

١٥ی تشرینی دووەم یەکەم سێ ڕۆژی ناڕەزایەتی و مانگرتن بوو کە بە بۆنەی ٣ ساڵەی ناڕەزایەتییەکانی ئابانی خوێناوی لە ساڵی ٢٠١٩دا بە شێوەی ئۆنلاین بانگهێشت کران. لە سەرەتای شەپۆلی ناڕەزایەتییەوە زۆرترین ژمارەی ناڕەزایەتیی بەخۆیەوە بینی. زیاتر لە ٥٠ ناڕەزایەتی لە زیاتر لە ٣٠ شاردا ڕاپۆرت کرا و لە ڕوژهەلاتی کوردستانیش خوپیشاندانەکان هەر بەردەوامبوون سەرەرای تەقەکردن و کوشتن و بریندارکردنی خوپیشاندەران. بە بۆنەی یادی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە چەند شارێک مانگرتن بەڕێوەچوو کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز یەکێک لە خوێناویترین سەرکوتکردنەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە. کۆمپانیای ئەسفەهان ستیل (یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی پۆڵا لە ئێران) بەشداری مانگرتنەکەی کرد، هەروەها دوکانەکانی هەڵکەوتوو لە بازاڕی گەورەی تاران، زانکۆی ئازادی کەرەج، هەروەها شارە کوردنشینەکانی بەشی ڕۆژئاوای وڵات.[١٠١]

١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

دەوترێت سێ خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

کوشندەترین ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ١٦ی ئەم مانگە لە شاری ئیزە ڕوویدا کە لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کوڕیان تەمەنیان ٩ و ١٣ ساڵ بوو، کە دەسەڵاتدارانی ئێران تەقەیان لە جەماوەر و خەڵکی ئاسایی کردووە.[١٠٢]

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

خۆپیشاندەرانی شاری خومەین ئاگریان لە مۆزەخانەی ئایەتوڵڵا ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەردا کە لە ماڵەوە بوو بە مۆزەخانە، ئەمەش لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردووەتەوە. ڕادەی زیانەکانی مۆزەخانەکە ڕوون نەبووەتەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، هەواڵدەریی نیمچە فەرمیی حکوومەتی ئێران و پێوەندی بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییەوە، ڕەتیکردەوە ئاگرەکە ڕوویدابێت و ڕایگەیاند، مۆزەخانەکە بە کراوەیی بە ڕووی ڕای گشتیدا ماوەتەوە.[١٠٣]

١٨-١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

لە ١٨ی تشرینی دووەمدا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەوانەش سوپای پاسداران، پۆلیس و وەزارەتی ئیتلاعات، لە ڕوژهەڵاتی کوردستان لە مەهاباد، بوکان، پیرانشار، دیواندەرە و سنە، هەلیکۆپتەر و زرێپۆشی سەربازییان ڕەوانەی کرد. بە تەقەمەنی کوشندە تەقەیان کردووە و دۆشکەیان بەکارهێناوە و هەڵیانکوتایە سەر ماڵە تایبەتەکان. لە هەمان ڕۆژدا ناڕەزایەتی گەورە لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران بەربەستیان دانا. وێنە و تۆمارە دەنگییەکانی تەقە و هاوارێکی قورس لە سۆشیال میدیای ئۆنلاین ئێوارەی ١٩ی ئەم مانگە بڵاوبوونەوە. مافی مرۆڤی ئێران و هێنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە مەهاباد تەقەیەکی زۆر ڕوویداوە و تەقینەوەیەکی بەرز لە مەهاباد و شارەکانی دیکە لە ئێوارەی ١٨-١٩ی تشرینی دووەمدا ڕوویداوە. کارەبا لەو ناوچانەی مەهاباد کە بەربەستیان لێ دانرابوو بڕدرا. حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئێوارەی ١٩ی تشرینی دووەمدا یاسای سەربازی بەسەر مەهاباددا سەپێنراوە. هێنگاو لە ١٨ی تشرینی دووەمدا وتی کە سێ هاووڵاتی مەدەنی لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.[١٠٤][١٠٥][١٠٦]

لە ١٩ی تشرینی دووەم، ڕۆژنامەنووس ئیلین ئیۆنێس لە ڤۆکسدا هەڵسەنگاندنی کرد کە خۆپیشاندانەکان "هیچ نیشانەیەکی وەستانیان نیشان نەداوە" سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت.[١٠٧]

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

خۆپیشاندان لە ناوەندی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، بەدەیان هاوڵاتی کورد بە تەقەی پێاوانی دەوڵەت گیانیان لەدەستداوە. لە هێرشی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵات رۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەردەوام بۆ، کە هێرشی مووشەکی و درۆنی بوو بۆ سەر کەمپەکانی کۆیە و جێژنێکان و زڕگوێز و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.[١٠٨]

بە گوتەی ئاهارۆن ھەلیڤا، سەرۆکی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، ناڕەزایەتییەکان گۆڕابوون بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک ببنە ڕاپەڕینێکی جەماوەری. ھەلیڤا وتی: کاتێک سەیری هەندێک لە ڕووداوەکان دەکەیت، تەنانەت ئەو سەعاتانەی کە ڕوودەدەن، زیانەکانی دامەزراوە نیشتمانییەکان، بە سیمبولەکانی دەوڵەت، لە ژمارەی کوژراوان، شتێکی جیاواز لێرە ڕوودەدات کە زۆر گەورەیە ڕژێم تووشی کێشە دەکات".[١٠٩]

٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستکاری

نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە نێویاندا ٤٠ کەسی کەم تەمەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کوژراون؛ لە سەرانسەری وڵات و لە ٢٥ لە کۆی ٣١ پارێزگاکانیدا. هه ڕوه ها نیگه ڕانی خۆیان له سه ڕ ئه و سه ڕکوتکردنه گه وره یه ی هه فته ی ڕابردوو له ناوچه ی ڕۆژاوای دانیشتووانی کورده کان ده ڕبڕیوه که تا ئێستا زیاتر له ٤٠ که س له لایه ن هێزه ئه منییه کانی حکومه ته وه کوژراون.[١١٠]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iran: Anti-government protests likely in cities nationwide through at least late September". crisis24.garda.com (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "The message written on the stone above Mahsa Amini's grave: You don't die, your name becomes a symbol". www.iranintl.com (بە فارسی).
  3. ^ "Minnesota vigils mourn Mahsa Amini, whose death sparked protests in Iran". MPR News (بە ئینگلیزی).
  4. ^ "[Demonstrations in Sanandaj, Mahabad and Karaj protesting the Death of Mahsa Amini; Wide-Spread Reactions Continue". www.radiofarda.com (بە فارسی).
  5. ^ "Mehsa Amini; The second night of protests in Sanandaj and Raisi's contact with Amini's family". BBC News (بە فارسی).
  6. ^ "Iran Protests Against Woman's Death in Hijab Case Spread to 16 Provinces". VOA (بە ئینگلیزی).
  7. ^ "Death of protesters in September; Farjad Darvishi was killed by security forces". Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)).
  8. ^ "Iranian women burn their hijabs as hundreds protest death of Mahsa Amini". CNN (بە ئینگلیزی).
  9. ^ "Iran unrest: Women burn headscarves at anti-hijab protests". BBC News (بە ئینگلیزی).
  10. ^ "Internet restricted in Iran as protests spread". ABC News (بە ئینگلیزی).
  11. ^ "Iranian Football Star Calls On Army To Side With People In Protests". Iran International (بە ئینگلیزی).
  12. ^ "Iran protests rage as Mahsa Amini's father says authorities lied about her death". CNN (بە ئینگلیزی).
  13. ^ "Mobile internet disrupted in Iran during protests - Netblocks". Reuters (بە ئینگلیزی).
  14. ^ "Death toll rises amid unrest over woman's death in police custody". euronews (بە ئینگلیزی).
  15. ^ Hafezi, Parisa. "Iran's Raisi warns against 'acts of chaos' over Mahsa Amini's death". Reuters (بە ئینگلیزی).
  16. ^ "Iranian government denies losing control in face of anti-veil protests". Atalayar (بە ئینگلیزی).
  17. ^ "The virtualization of some Iranian universities; Boycott of virtual classes by some students of Tehran University". www.iranintl.com (بە فارسی).
  18. ^ "Iran marchers call for execution of anti-government protesters". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  19. ^ "Pro-government rallies held in Iran amid mass protests". AP NEWS (بە ئینگلیزی).
  20. ^ "Arrest of 739 rioters in Gilan/ discovery of all types of cold and firearms from the rioters". roozplus.com (بە فارسی).
  21. ^ "Protests Erupt Around The World Following Death Of Mahsa Amini While In Custody In Iran". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی).
  22. ^ "Kurdish protesters rally in Erbil over Mahsa Amini's death". Reuters (بە ئینگلیزی).
  23. ^ "Iran protests surge to dozens of cities - The Spokesman-Review". www.spokesman.com.
  24. ^ Fassihi, Farnaz. "Iran Protests Surge to Dozens of Cities". The New York Times.
  25. ^ "Iran protests: Raisi to 'deal decisively' with widespread unrest". BBC News.
  26. ^ "Protests spread in Iran as President Raisi vows to crack down". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  27. ^ "Young Iranians are rising up against decades of repression -- arguably bolder than ever". CNN (بە ئینگلیزی).
  28. ^ "Iran Protests Flare for 10th Night as Tensions With West Grow". VOA (بە ئینگلیزی).
  29. ^ "Iran protests: Death toll rises to 76 as crackdown intensifies - rights group". BBC News.
  30. ^ Hafezi, Parisa. "Iran security forces clash with protesters over Amini's death". Reuters (بە ئینگلیزی).
  31. ^ Hafezi, Parisa. "Iran president says Amini's death is 'tragic incident', but 'chaos' unacceptable". Reuters (بە ئینگلیزی).
  32. ^ "Iran protests over young woman's death continue, human-rights group says at least 83 people killed". Reuters (بە ئینگلیزی).
  33. ^ "Iran: At least 82 Baluchi protesters and bystanders killed in bloody crackdown". Amnesty International (بە ئینگلیزی).
  34. ^ "Friday Imam Confirms Rape of a 15-Year-Old Girl by Police Chief". iranwire.com (بە ئینگلیزی).
  35. ^ "Black Friday in Zahedan: Dozens of Dead, Hundreds of Injured". iranwire.com (بە ئینگلیزی).
  36. ^ "'Women, life, liberty': Iranian civil rights protests spread worldwide". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  37. ^ "At Least 92 Killed In Iran Crackdown On Anti-Hijab Protesters: NGO". NDTV.com.
  38. ^ "Demonstrators in Canadian cities call for change in Iran after Mahsa Amini's death". CBC.
  39. ^ "Thousands Around Globe March in Support of Iran Protests". VOA (بە ئینگلیزی).
  40. ^ "'Death to the dictator!' Protests spread at universities across Iran". The Jerusalem Post.
  41. ^ Motamedi, Maziar. "Iran's Khamenei blames Israel, US in first comments on protests". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی).
  42. ^ "Iran: Teen protester Nika Shakarami's body stolen, sources say". BBC News.
  43. ^ Rothwell, James. "Iranian schoolgirls give clerical leaders the finger as they join uprising against the regime". The Telegraph.
  44. ^ "Iranian schoolgirls take up battle cry as protests continue". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  45. ^ "Iran schoolgirls remove hijabs in protests against government". BBC News.
  46. ^ "Iran's president tries to assuage anger as protests continue". AP NEWS (بە ئینگلیزی).
  47. ^ Clercq, Geert De. "French actresses cut hair in protest over Mahsa Amini's death". Reuters (بە ئینگلیزی).
  48. ^ Hafezi, Parisa. "Iranian police deploy at universities as unrest over Mahsa Amini's death churns on". Reuters (بە ئینگلیزی).
  49. ^ "'Not afraid anymore': more violence as Iran protests enter fourth week - Al-Monitor: Independent, trusted coverage of the Middle East". www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی).
  50. ^ "Coverage Of Nationwide Protests In Iran On October 8". Iran International (بە ئینگلیزی).
  51. ^ staff, T. O. I. "Hackers disrupt Iranian supreme leader on state TV with anti-regime message". www.timesofisrael.com.
  52. ^ "Hacktivist Group Disrupts State TV News With Antigovernment Message". Iran International (بە ئینگلیزی).
  53. ^ Hafezi, Parisa. "Protests grip Iran as rights group says 19 children killed". Reuters (بە ئینگلیزی).
  54. ^ "Iran state TV hacked with image of supreme leader in crosshairs - Al-Monitor: Independent, trusted coverage of the Middle East". www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی).
  55. ^ "Gunshots and blasts heard at Mahsa Amini protests in Iran". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  56. ^ Hafezi, Parisa. "Iran toughens crackdown as some oil workers reported to join protests". Reuters (بە ئینگلیزی).
  57. ^ "Iran state news agency denies reports of strike at Abadan refinery". Reuters (بە ئینگلیزی).
  58. ^ "Iran protests over woman's death persist despite crackdown". Reuters (بە ئینگلیزی).
  59. ^ "Protests reach 19 cities in Iran despite internet disruption". AP NEWS (بە ئینگلیزی).
  60. ^ "Protests continue in Iran amid lethal crackdown by security forces". www.cbsnews.com.
  61. ^ "Cracks appear among Iran elite as senior figure calls for hijab policing rethink". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  62. ^ "Iran intensifies crackdown on Kurdish areas as protests rage". Reuters (بە ئینگلیزی).
  63. ^ "Protests, Government Attack On Schoolgirls, Mark Friday In Iran". Iran International (بە ئینگلیزی).
  64. ^ "At least 23 children killed in Iran protests in September, rights group says". CNN (بە ئینگلیزی).
  65. ^ Hafezi, Parisa. "Khamenei warns Islamic Republic is a 'mighty tree' that cannot be uprooted". Reuters (بە ئینگلیزی).
  66. ^ "Iran protests: Fury over police sex assault video". BBC News.
  67. ^ "Evin prison fire: Gun shots and sirens heard at Iran's notorious detention centre". BBC News.
  68. ^ "Hezbollah, Iraqi Hashd al-Shaabi helping Iran quash protests". The Jerusalem Post. 16 October 2022. Retrieved 17 October 2022.
  69. ^ Hafezi, Parisa (16 October 2022). "Iran prison fire kills four, injures 61 as protests persist". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 October 2022.
  70. ^ "EU sanctions Iranian security forces over Mahsa Amini death, protest crackdown". France 24 (بە ئینگلیزی). 17 October 2022. Retrieved 18 October 2022.
  71. ^ "Iranian Teachers' Union Calls For Two Days Of Mourning For Students Killied In Protests". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). 20 October 2022. Retrieved 21 October 2022.
  72. ^ "Iranian teachers call for nationwide ​​strike in protest over deaths and ​​detention of students". CNN (بە ئینگلیزی). 21 October 2022. Retrieved 24 October 2022. {{cite news}}: zero width space character in |title= at position 38 (help)
  73. ^ "The bold tactics that have kept Iran protests going". France 24 (بە ئینگلیزی). AFP. 20 October 2022. Archived from the original on 2022-10-20. Retrieved 20 October 2022.
  74. ^ Malherbe, Leon; Hafezi, Parisa (October 22, 2022). "Tens of thousands march in Berlin in support of Iran protests". Reuters. Retrieved 23 October 2022.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  75. ^ Fenoglio, John (October 22, 2022). "Downtown Los Angeles protesters continue to demand 'regime change' in Iran". KTLA 5 News. Retrieved 23 October 2022.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  76. ^ "Demonstrations held in U.S., Europe against Iranian regime". CBS News. Associated Press. October 22, 2022. Retrieved 23 October 2022.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  77. ^ Cao, Steffi (October 22, 2022). "Thousands Marched In Solidarity With Iranian Women After Mahsa Amini Died In Custody Of Morality Police". BuzzFeed News. Retrieved 23 October 2022.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  78. ^ ئ ا Wintour, Patrick (26 October 2022). "Iran's security forces reportedly open fire as thousands mourn Mahsa Amini". The Guardian. Retrieved 26 October 2022.
  79. ^ "Revolutionary Guards intelligence officer shot dead in western Iran - IRNA". Reuters. 26 October 2022. Retrieved 26 October 2022.
  80. ^ https://www.understandingwar.org/backgrounder/iran-crisis-update-october-26
  81. ^ Reuters (26 October 2022). "Islamic State claims responsibility for shrine attack in Iran". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 28 October 2022.
  82. ^ "Iranian leaders try to blame protests for gun attack on mosque that killed 15". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 28 October 2022.
  83. ^ "احمد وحیدی: اغتشاشات اخیر توسط دشمن به مسیر خطرناکی می‌رود". پایگاه اطلاع رسانی دیارمیرزا (بە فارسی). 26 October 2022. Retrieved 28 October 2022.
  84. ^ Reuters (27 October 2022). "Iran's Khamenei vows revenge after deadly attack on Shi'ite pilgrims". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 28 October 2022.
  85. ^ Biddle, Sam BiddleMurtaza HussainSam; HussainOctober 28 2022, Murtaza. "Hacked Documents: How Iran Can Track and Control Protesters' Phones". The Intercept (بە ئینگلیزی).
  86. ^ "Defiant Iranians protest violent crackdown and killings of youths". France 24 (بە ئینگلیزی).
  87. ^ "Institute for the Study of War". Institute for the Study of War (بە ئینگلیزی).
  88. ^ "Iranians hold large rallies in defiance of warning by Revolutionary Guards head". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  89. ^ "Iran protests: Authorities charge 1,000 people over Tehran unrest". BBC News.
  90. ^ Bertrand, Barbara Starr,Alex Marquardt,Natasha. "US and Saudi Arabia concerned that Iran may be planning attack on energy infrastructure in Middle East | CNN Politics". CNN (بە ئینگلیزی).
  91. ^ Faucon, By Aresu Eqbali and Benoit. "Iran Unrest Grows as Mourners Mark Deaths of Protest Victims". WSJ.
  92. ^ "Cleric killed in restive Iranian city, protests rage on". Reuters (بە ئینگلیزی).
  93. ^ Elwelly, Elwely. "Iran celebrates 1979 U.S. embassy seizure amid anti-government protests". Reuters (بە ئینگلیزی).
  94. ^ "Hardliners Blame Iran's Top Security Man For Not Crushing Protests". Iran International (بە ئینگلیزی).
  95. ^ France-Presse, Agence. "Fresh protests erupt in Iran's universities and Kurdish region". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  96. ^ "Social media shows Iran water polo players fail to sing anthem, seen as support for protests". Reuters (بە ئینگلیزی).
  97. ^ "Iran protests continue to rage on streets as officials renew threats". PBS NewsHour (بە ئینگلیزی).
  98. ^ "Iran indicts 11 over Basij agent's death, basketball team skips anthem". Reuters (بە ئینگلیزی).
  99. ^ Hafezi, Parisa. "EU piles pressure on Iran's leaders with more sanctions". Reuters (بە ئینگلیزی).
  100. ^ Shan, Lee Ying. "Iran issues first known death sentence linked to recent protests". CNBC (بە ئینگلیزی).
  101. ^ "Iranians strike to mark 2019 protests in fresh rebuff to ruling clerics". Reuters (بە ئینگلیزی).
  102. ^ "Videos claim to show home of Iran's late leader Khomeini on fire". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی).
  103. ^ agencies, Staff and. "Iranian protesters set fire to Ayatollah Khomeini's ancestral home". the Guardian (بە ئینگلیزی).
  104. ^ "Urgent statement on the current situation in the Kurdish city of Mahabad". Democratic Party of Iranian Kurdistan.
  105. ^ "Human rights groups warn of impending massacre in Kurdish city in western Iran". www.rudaw.net.
  106. ^ "Activists fear major Iran crackdown in Kurdish-populated town - Al-Monitor: Independent, trusted coverage of the Middle East". www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی).
  107. ^ Ioanes, Ellen. "Despite its brutal tactics, Iran's regime fails to contain mass protests". Vox (بە ئینگلیزی).
  108. ^ "بریندارێکی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران گیانی لەدەستدا". www.rudaw.net.
  109. ^ "Iran protests akin to revolt, regime not in danger yet - Israeli spy chief". Reuters (بە ئینگلیزی).
  110. ^ "Iran says 40 foreign nationals arrested over anti-regime protests". UPI (بە ئینگلیزی).