مەرگە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، ، دەڤەری مەرگە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]

مەرگە
Marga
المعمورة الحمیدیة
دیمەنی گوندی مەرگە
دیمەنی گوندی مەرگە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
ناحیەناحیەی بنگرد
بەرزایی
٨٠٥ مەتر (٢٬٦٤١ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

جوگرافیا دەستکاری

مەرگە دەکەێتە ناو شیودۆڵەکانی چیاکانی ئاسۆس لە ڕۆژھەڵاتی دەریاجەی دوکان. شاخی قەڵاتەڕەش لە رۆژھەڵات وە شاخی کۆلارە لە باکوور و شاخی گەورەقەڵا لە ڕۆژئاوا وە شاخی بەردەقەڵیشت لە باشوور دەوری گوندەکەیان داوە. مەرزی گوندوکە ھاوسنوورە لە باکوور لەگەڵ گوندەکانی سۆفیان و سەرچیا و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی پاشکیش و ھەنجیرە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندەکانی ھەڵۆنە و بیوەکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بنگرد و سێناجیان و واتێ و خۆشاو. مەرگە کانیاوی زۆری ھەیە و پلەی گەرمی ئاوەکانی جیاوازە. کانیاوەکان خڕی مەرگە دروست دەکەن کە لافاوەکانی بە مەزرایەکانی ناحیەی بنگرد و گوندی بێموشەدا لە رۆژئاوای گوندەوەدەڕژێتە دەریاچەی دوکانەوە. لە چیاکانی مەرگە داری بەڕو زۆرە وە لە بەراوەکانیشیدا مەرگە بەناوبانگە بە دارگ ھەنجیر وە ھەنار. وە داری مێو گوێز و میوەی تری زۆری ھەیە. بەرھەمی سەرەکی کشتوکاڵ لەگەڵ میوەی ھەنجیر و ھەناردا، گەنمە کە لە پێدەشتەکانی مەزرای گوندەکە لە دەشتی مەرگە لە ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان بە سوود لە ئاوی باران بەرھەم دێت زۆرە!ref>http://wikimapia.org/</ref>[٤][٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ ئەم گوندە بنکەی سەرەکی بابانی دووەم بووە؛ میرەبەگی موکری بوداخ بەگی (کوڕی بچوکی) لەم گوندە جێگیرکردوە دوای ئەوەی کە بە سەرکردایەتی سپای ئۆسمانلی ناوچەکەیان لەدەستی دەسەڵاتی ئێرانیەکانی سەفەوی دەرھێناوە. لە پێش ئیسلام ئەم گوندە وادیارە وەکو ئاین کریستیان بوون وە پەیوەست بوون بە دایۆسسی مەرگە کە لە سەروی سوریا ھەتا ناوچەی ئاکرێ و زێی بچوکی گرتوە ھەتا سەدەی ھەشتەمە میلادید. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  6. ^ https://books.google.iq/books?

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری