ماوەت

ماوەتیەکان هەرگیز کەڵەشێر ناخۆن

ماوەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ماوەت، قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

ماوەت
Mawat
دیمەنی شارۆچکەی ماوەت
دیمەنی شارۆچکەی ماوەت
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای ماوەت
ناحیەناحیەی ماوەت
بەرزایی
٩٦٥ مەتر (٣٬١٦٦ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ماوەت و قەزای ماوەتە.

جوگرافیا دەستکاری

ماوەت لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گوڵێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی قەشان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ناور و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کانی بێوکە.[٣][٤]

مێژووی ماوەت دەستکاری

لە نوسینەکانی کاوس قفتان، حسین نازم، احمد ساڵح. پێش فتوحاتی ئیسلام، ماوەت لەسەر شاری بانەی ئێران بووە و کەسێک بەناوی (قەھقۆن) حاکمی بانە بووە، کاتێ فتوحاتی ئیسلامی بۆ سەر سنورەکە بە سەرپەرشتی عبدوڵای کوڕی عومەر دەستی پێکردووە قەھقۆن حاکمی بانە لە شەڕی دژی عەرەبەکاندا کوژراوە، بەڵام کوڕێکی قەھقۆن بە پێچەوانەی باوکییەوە یارمەتی موسڵمانەکانی داوە، بۆیە عبدوڵای کوڕی عومەر ناوەکەی گۆڕیووە بۆ (خیارە دین) و لە شوێنی (قەھقۆن) کردویەتی بە حاکمی بانە، لەدوای ئەمەوە حاکمێتی سنوری بانە پشتاو پشت ھاتووە تا سەردەمی (خان ئیسماعیل سلتان) فەرمانڕەوای بانە، ئەویش کوڕێکی خۆی بەناوی (ئەسکەندەر) کردۆتە حاکمی ماوەت، بەڵام ئەسکەندەر حاکمی ماوەت کەسێکی زاڵم بووە لەگەڵ خەڵکدا، لەو سەردەمەشدا (فقێ ئەحمەدی دارەشمانە) حاکمی میری بابان لەدارشمانە کۆچی دوای ئەکات و (خان داغ) ی کوڕی جێگەی ئەگرێتەوە، بەھۆی نزیکی ماوەت لە سنوری ئیمارانی بابان و تموحی (خان داغ) بۆ فراوانکردنی سنوری ئیماراتەکەی، عشیرەتەکانی (ئاکۆ، بڵباس، ئالان و ماوەت) بەیعەت ئەدەنە حاکمی ئیماراتی بابان، بەمە (ماوەت) ئەبێتە بەشێک لە سنوری ئیماراتی بابان، لە ساڵانی (۱٦۰۸-۱٦۱۹) زاینی، خان داغ ماوەتی کردۆتە پاتەختی بەھار و ھاوینەی ئیماراتەکەی و پایز و زستانیشی لە دارشمانە بووە. ئەسکەندەر خان ئیسماعیل سلتانی حاکمی ماوەت لە ماوەت مردووە ھەر لەوێش نێژراوە، ئێستا گۆڕەکەی لەماوەت نزیک کانی بنچنارە، لەسەر بەردی گۆڕەکەی بەفارسی و بەنوسینی بارز نوسراوە (مزار ئیسماعیل ئەسکەندەر پاشا -ماوەت)، کاتێ (م حسین نازم ئەفەندی) چۆتە ماوەت نوسینەکەی خوێندۆتەوە، نوسینەکە دیکۆمێنتێکی مێژووی و گرنگە، بەڵام بە داخەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە.

زانیاری کۆن و مێژوویی لەسەر ماوەت دەستکاری

بەپێ ی سەرچاوە مێژووییە نوسراوەکان، ماوەت لە ساڵانی ١٦٠٨ تا ١٦١٩ بنکەی میرنشینی بابان بووە:

  • ئەو سەردەمە لەلایەن میر (خان بداغ) ئیمارەتی بابان بەڕێوەبراوە.
  • میر خان بداغ کوڕی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەیە کە بە دامەزرێنەر و زیندوکەرەوەی دەسەڵاتی بابانەکان ناسراوە و لە گوندی دارەشمانەی قەڵادزێ بنکەی سەرەکی فەرمانڕەوایی سنورەکەی کردوە.
  • دوای کۆچی دوایی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) لەلایەن میر (خان بداغ) ی کوریەوە فەرمانڕەوایی بابانەکان دریژەی پێدراوە.
  • میر خان بداغ سەرەڕای گەنجی تەمەنی بەڵام بەوھۆیەی فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر و ڕەوشت بەرز بوە توانیویەتی سەرنجی سنورەکانی ماوەت و عەشیرەتەکانی ئاکۆ و بڵباس و ئالان بۆخۆی ڕابکێشێ و سنوری ئیمارەتەکەی فراوان بکات.
  • میر خان بداغ بەزستان لە دارەشمانە بوەو لە بەھار و ھاوین ھاتوە بۆ ماوەت و کەش و ھەوای ناوچەکەی لاخۆش بوە و کردویەتە بنکەی سەرەکی حوکمڕانیەکەی کە فراوانتربوە لەسەر دەمی باوکی.
  • وەک سەرچاوە مێژووییەکان باسی دەکەن سەردەمی حوکمی میر خان بداغ خەڵکی ئاسودەبون و باری گوزەران و کۆمەڵایەتی یان باش بووە.
  • بەھۆکاری ئەو باشیە لەماوەتەوە توانیوبەتی سنوری دەسەڵاتی فراوان بکات و ناوچەی (سیتەک) یش بخاتە سنوری فەرمانڕەوایەتیەوە.
  • دەسەڵاتی میر خان بداغ بەردەوام بوە تا کۆچی دوایی و دواتر لەلایەن میر سلێمانی کوریەوە درێژە بە فەرمانڕەوایەتی بابانەکان دراوە.
  • دوای ماوەت بنکەی سەرەکی ئیمارەتی بابان ھاتۆتە قەڵای بەکراوە و لەوێشەوە بۆ قەڵاچوالان و دواتر دروستکردنی شاری سلێمانی.
  • سنوری ماوەت تا کۆتایی دەسەڵاتی بابانەکان لە 1850 لەسەردەستی عوسمانیەکان، لە سنوری فەرمانڕەوایی بابانەکاندا بووە.

وێنە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری