تەقتەق

(لە تەق تەقەوە ڕەوانە کراوە)

قەزای تەق تەق شارێکە سەر بە پارێزگای هەولێر، کەوتووەتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگایکەرکووکەوە دوورە.

تەق تەق
بە عەرەبی: طق طق
بە ئینگلیزی: Taqtaq
وێنەی سەرەوە:
دیمەنی شاری تەق تەق
وێنەی خوارەوە:
پردی تەق تەق
Map
شاری تەق تەق
تەق تەق is located in ھەرێمی کوردستان
تەق تەق
تەق تەق
تەق تەق is located in عێراق
تەق تەق
تەق تەق
جێگە لە عێراقدا
تەق تەق is located in ئاسیا
تەق تەق
تەق تەق
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°53′15″N 44°35′15″E / 35.88753°N 44.58745°E / 35.88753; 44.58745پۆتانەکان: 35°53′15″N 44°35′15″E / 35.88753°N 44.58745°E / 35.88753; 44.58745
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
جۆریەتی شار قەزا
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٤٤ مەتر (١٬١٢٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٥٬٠٠٠[٢]
سەرناوی دانیشتووتەقتەقی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

لە ساڵی ١٩١٨ کراوە بە شارۆچکە لە لایەن حکوومەتی ئەوکاتی عێراقەوە و لە ساڵی ١٩٦٠دا بە بریاری حکومەت بەرێوبەرایەتی شارەوانی تێدا کراوەتەوە. بەڵام لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٦ بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنی جوگرافی وەکو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە، لە دوای راپەڕینەوەو لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەق تەق کراوەتەوە بە شارۆچکە وە هەروەها لە ٢٠/٩/٢٠٢٤ بە بڕیارێکی سەڕۆکی وەزیران کرا بە قەزا.

سنووری قەزای تەق تەق بێجگە لە سەنتەری شار (٢٢) گوند لەخۆدەگرێت، لەو گوندانەی دەکەونە رۆژھەڵاتی قەزای تەق تەق، بریتین لە گوندەکانی (چۆم حەیدەر، مخەرەس، باغەجنێر، گەرموکی ساتوقەڵا، مەلازیاد، ساتوقەڵا، تەکەلتوو). لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە گوندەکانی (گەرمک، کانی لەلە، ئۆمەرگومبەت و نەحیەی سێگردکان) ھەن. ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە ٢٥ ھەزار کەس، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت. وە ھەروەھا بووەتە شوێنێکی گرنگ بەھۆی ھەبوونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق.[٤][٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ [١], Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
  3. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)