ناحیەی بالیسان، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، و سەر بە پارێزگای ھەولێرە، لەساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکوومەتی سلێمانی بالیسان کراوە بە ناحیە کەپێشتر گوند بووە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ گوندێک لەدەورووبەری ناحییەکە ھەیە لەوانە گوندەکانی توتمە، شێخ وەسانان،

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی بالیسان کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای شەقڵاوە وە سنووردارە بە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران و قەزای ڕواندز لە باکوور و ناحیەی بێتواتە ی سەر بە قەزای ڕانیە و ناحیەکانی حەریر و باسرمە و ھیران سەر بە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی سکتان سەر بە قەزای کۆیە. نزیکەی ٨٨کم لە پارێزگای ھەولێر و ٣٦کم لە  قەزای شەقڵاوە  و ٣٥ کم لە  قەزای ڕانیە و ٢٩ کم لە ناحیەی خەلیفان و ٢٥ کم لە  ناحیەی بێتواتە-ڕانیە دوورە کە ئەمانە ھاوسێ ی سنووری ناحیەی بالیسانن.

بالیسان دەستکاری

ھەندێ کەس وای دەبینن ناوەکە لە تورکیەوە وەرگیرابێت وەک دەیگێڕنەوە بالیسان لە (بەیلەسان - بلیسەن) ی تورکی نزیکە و سەرجەم گوندەکانی تری دەوروبەریش ھەر لە زمانی تورکی نزیکن. بێگومان ئەوەش تەنیا بۆچوونە و سەرچاوەی مێژوویی لەبەر دەستدا نیە، بەڵام بەپشتبەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان وەک ووتە و وێنە و بەیت و بالۆرە، ناوی شوێنەکان لە بالیساندا جگە لە نەتەوەی کوردز

پێشوتر جولەکەش لە گوندەکەدا ژیاون و لە دوای دامەزرانی دەوڵەتی جولەکەش لەساڵی ١٩٤٨، ئەو جولەکانە بەزۆر رووە و ئیسرائیل گواستراونەتەوە و لەوێدا ھەرقەرێنراون و نەماون.

ئەو گوندە بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی پێکھاتبوو لە ٥٠٠ ماڵ، ھەر یەکە لەو ماڵانەش لە چەندین سەرخێزان پێکھاتبوون. واتە کۆی ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠٠٠ کەس بووە.

کیمابارانی بالیسان دەستکاری

لە ئێوارەی ١٦ ی نیسانی ١٩٨٧ لەلایەن فرِۆکەکانی رژێمی بەعس ەوە کیمیابارانکرا کە زیاتر لە ٢٠٠ ھاوڵاتی شەھید و بە دەیان برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە دەستکاری