قەزای کۆیە
قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە.[٢]
قەزای کۆیە | |
---|---|
'قەزا | |
بە عەرەبی: قضاء کویسنجق بە ئینگلیزی: Koy Sinjaq District | |
پۆتانەکان: 36°04′59″N 44°38′00″E / 36.08314°N 44.63329°Eپۆتانەکان: 36°04′59″N 44°38′00″E / 36.08314°N 44.63329°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
مەڵبەند | کۆیە |
بوون بە قەزا | ١٩١٨ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٠٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٩٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٢٠ مەتر (٢٬٠٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٩٥٬٧٤٦ |
سەرناوی دانیشتوو | کۆیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزایەی کۆیە خاوەن پێگەیەکی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و کوردستاندا. بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی ١٢٦٠ کم و چیای ھەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی ١٠٩٢ کم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. دەگوترێت کە مێژووی دروستبوونی شاری کۆیە، بۆ دەگەڕێتەوە بۆ گوندی ئاسکی کۆیە و پێی گوتراوە ئەسکی کۆ (بەتورکی بە واتای کۆنەگوند دێت)، بەڵام دواتر خەڵکەکە روویان لە حەمامۆک کردووە کە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە کاولە کۆ. دواتریش لە شوێنی ئێستای کۆیە جێگیربوون ودەوڵەتی عوسمانی لێ پاش نەمانی میرنشینی بابان و سۆران ئیدارەیەکی رەسمی لێ دامەزراندووەو ناوی ناوە (کۆی سنجاق) سنجاقیش یەکەیەکی ئیداری بوو لە دەوڵەتی عوسمانی.
کۆیە زیاتر لە ٨٠ شوێنەواری ھەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٥ قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی ١٩١٨ کۆیە کراوە بە قەزا. لەساڵی ١٩٨٨لە ژێر وەک کاردانەوەیەک دژی بزاڤی بڵاوی پێشمەرگە، حکومەتی عیڕاق کۆیەی لە قەزا بچوککردووەتەوە و کردی بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە بە قەزا.
ناوی کۆیە
دەستکاریلە بارە ی بنچینە ی ناوی کۆیە بیر و بۆچونی جیاواز ھە یە،[٣] کەریم شارە زا دە ڵێت ئە و ناوە لە بنەڕەتدا لە (کۆ)وە ھاتووە بەبێ ھیچ پاشکۆیەک کە بە واتای کۆمەڵە خەڵکێک دێت لە ناوچەیەکدا کۆبوونەتەوە، شاری کۆیەش کە سە نتەری کارگێڕی قەزاکەیە لە دامێنی زنجیرە شاخەکانی ھە یبەت سوڵتان و باواجی دا ھەڵکەوتووە.[٤] ھە ندێکی ترپێیان وایە عوسمانییە کان (ئالاَ- سنجق) ی پێغە مبە ریان (د. خ) لە گە ڵ خۆیان ھێناووە تە کۆیە و لە سە ر قە ڵای (قووچ پاشا) چەقاندوویانە لە پێشدا ناوی (کوثار) بووە لە بەر بەیداغەکە ناویان ناوە کویسنجق[٥] بەڵام وەک دیارە کە ئە م ناوە دە گەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان. بە بۆچوونی (مە سعود محە مە د) یش مێژووی ناھوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی عوسمانیەکان بۆ بە پشتبەستن بە کتێبی (ئەزکاری) ئیمامی نە وەوی کە پێش ھاتنی عوسمانیەکان بۆ ناوچەکە لە لایەن یەکێک بە نێوی (خضر بن عمر کویسنجقلی) کۆپی کراوە و للە کۆتایی ناوی خۆی نوسیووە بۆیە بە دووری نازانێت ئە م ناوە بگەرێتە وە بۆ سەردەمێکی دوورتر.[٦]
ناودارانی کۆیە
دەستکاریکەسایەتیی شۆڕشگێڕ عەلی مەولود داربەسەری ساڵی 1923-1974 لەناوپردان ناوچەی حاجی ئۆمەران بە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی بەعس شەهید بوو، تا ئێستاش گۆڕەکەی نادیارە. <ref\>https://www.regaykurdistan.com/index.php/wtar/28342-2020-07-05-14-28-16 ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ھونەرمەندان: مام سێوە (مەقام بێژ)، تایەر تۆفیق (گۆانیبێژ)، رۆستەم ئاغالە (شێوەکار)، باکووری. پوتە (برای سێوە بووە). حەنیل. مەتی. عە بدوڵای قادرۆکێ. ئۆ مە ری حە مە دی خاڵی. عە بدوڵای خاڵی، حە مە دی لیلە ی، مستافای ئۆمە ری قالە ی کە مە ندی، قادری ئۆ مە ری قالە ی کە مە ندی، دە روێش حە میدی قالە ی، مام تە ھای خە لیلی، حە مە دی گار فێنی قادری حە مە دی.، مە لا ئە سعە د. حە مە دە مین عە باس
- شاعیران: حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) , مەلای گەورە (١٨٧٦-١٩٤٣), دڵدار (نوسەری ھۆنراوەی ئەی رەقیب ,١٩١٨-١٩٤٨)، قوبادی جەلیزادە. دڵزار. عەونی. دلێر. ئەختەر. عاصی. وردی. سامی عەوداڵ. خادیم. ڕۆستەم. تایەر حەوێزی. حاجی مە لا عە بدوڵای جە لی زادە. مە لامحە مە دی کۆیی جە لی زادە. مە نفی ونیھانی. لامیع. جە لال جۆبار. مە جیدئاسینگە ر. کە مال غە مبار , وەستا حمدامین نجار.
رووداوە گرینگەکان
دەستکاریزانکۆی کۆیە
دەستکاریکۆیە ئێستا زانکۆیەکی لێیە بە ناوی زانکۆی کۆیە، کە لە ڕێکەوتی ١١ \١٠\٢٠٠٣ دامەزراوە لەوکاتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیکردووە. ژمارەی بەشەکانی زیادیکردووە بۆ ٣٤ بەش. لەساڵی ٢٠١٠ زانکۆی کۆیە پێکھاتەی خۆی گۆری لەسیستەمی کۆلیجەوە بۆ فاکەڵتی بەمەبەستی پێشکەوتنی زانکۆو ھاوشێوەبونی لەگەل سیستەمی نوێی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان. یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لە کەمپی زانکۆ کەبەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و بەرێوەبەرایەتیەکان وخوێندکاران و ستافی دابینکردنی پێداویستیەکان لەخۆدەگرێ. لەھەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لەو گەشە خێراو بەرچاوەی کە بەخۆیەوە دەبینێ بە بەراورد لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان. زانکۆی کۆیە خاوەنی ھەندێ بەشی زانستی وئەندازیارییە کە دەگمەنن لەزانکۆکانی تری کوردستان وعێراق و ئەو بەشانە تەنھا لە زانکۆی کۆیە ھەن کە بریتین لەبەشەکانی ئەندازیاری نەوت وئەندازیاری جیۆتەکنیک و ئەندازیاری کیمیایی و دەرونزانی پزیشکی مایکرۆ بایەلۆجی). لەگەڵ چەندین بەشی تر کە پیک دیت لە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان کە پیک دیت لە بەشەکانی قانون _ گارگێری و ئابوری_ شریعە ھەروەھا زمانی ئینگلیزی وە پەروەردە پیک دیت لە بەشەکانی مێژوو _ جوگرافیە _ کوردی _ عربی _ وەرزش _ زانستەکان پیک دیت لە بایۆلۆژی _ کیمیا_ فیزیاء _ماتکاتیک لەگەڵ چەند بەشێکی تر[٧]
قشلەی کۆیە
دەستکاریئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک (گردێکی پان) کە رووبەری لە ٢٤٠٠ م چوار گۆشە زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە ھەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە ھەندێک شوێن بینایەکە دوو نھۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری ھونەری ھەیە، لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.
ناحیەکان و گوندەکان
دەستکاریکۆیە لە سەرەتای پێکھاتە ئیداریەکانی دەوڵەتی عوسمانی قەزایەک بوو سەر بە سنجاقی شارەزوور (کە ناوەندەکەی کەرکووک بوو) و لە ساڵی ١٨٩٣ و ١٨٩٥ز شەقڵاوە ناحیەیەکی سەر بەو قەزایە بوو. لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم و درووستبوونی دەوڵەتی نوێی عیڕاق ھەولێر لە کەرکووک جیاکراوەو کرا بە لیوایەکی تایبەت و کۆیە بوو بە قەزایەکی سەر ھەولێر.[٨] قەزای کۆیە لە پێنج ناحیە و ١٩٠ گوند پێکھاتووە.[٩]
- ناحیەی ئاشتی؛ ٢٢ گوند، گرینگترینیان گوندی خەرابە و کاولان و بۆگد و کورداوا.
- ناحیەی سکتان؛ ١٢ گوند، گرینگترینیان سکتان و نازەنین.
- ناحیەی سێگردکان؛ ١١ گوند
- ناحیەی شۆڕش؛ ٥١ گوند، گرینگتریتیان گوندی دێگەڵە و بانی ماران
بەستەری تایبەت
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ قەزای کۆی - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ (کریم شارزا، لمحة عن تآریخ کویسنجق و ا نحائھا، مجلة زاگروس، العدد(١)، وزارة الثقافة، مطبعة وزارة الثقافة، أربیل، ١٩٩٧، ص٣٣)
- ^ (طاھر احمد حویزی، مێژووی کۆیە، بە رگی یە کە م، چاپخانە ی (الوفاْ) بغداد، ١٩٦٢، ل٢٢)
- ^ (جمال بابان، اصول اسماء المدن والمواقع العراقیة، مطبعة الاجیال، بغداد، ١٩٨٩، ص٢٦٧)
- ^ [بەستەری زانکۆی کۆیە]«وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ سالنامە دولت علیە عثمانیة سنة ١٣٣٠ ھــ، استانبول، ص ٨٠٣.
- ^ [www.hawlergov.org/ku/region.php?id=١٣٣٠٧٥٨٧٥٤ قەزای کۆی - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای ھەولێر بۆ سالی ٢٠١٠[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای کۆیە تێدایە. |