بانی ماران
بانی ماران یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦].
بانی ماران | |
---|---|
بە عەرەبی: بانی ماران بە ئینگلیزی: Bani Maran | |
[[File:||200px]] [[File:||200px]] | |
پۆتانەکان: 36°02′46″N 44°22′55″E / 36.04599°N 44.38208°Eپۆتانەکان: 36°02′46″N 44°22′55″E / 36.04599°N 44.38208°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
ناحیە | ناحیەی شۆڕش |
بەرزایی | ٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
• سەرجەم | ٣٨٤ کەس[٢] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
جوگرافیا
دەستکاریئەم گوندە لە ڕووی دابەشبوونی شوێنی جوگرافیاکەیەوە کەوتووەتە بەشی باشووری خۆراوای شاری کۆیە و بەشی باشووری ناحیەی شۆڕش(دێگەڵە) لە بناری چیای دێدەوان و بەری ڕۆژھەڵاتی بە ستی شرغەیە و وە لەگەڵ ھەریەکە لە گوندەکانی شاخە پیسکەلە ڕۆژھەڵات و بایزئاغا و بەردبڕ لە بەشی باشووری و ھەردوو بانەقەڵات شێخان و بانەقەڵات گەردی لە باکوورییەوە ھاوسنوورە. لە ڕووی پێگەی ئەسترۆنۆمییەوە گوندی بانی ماران دەکەوێتە نێوان ھەردوو بازنەی پانی(٤٥٫٥٤–٣٦٫٠٢)ی باکوورو ھەردوو ھێڵی درێژی (٥٣٫٣١–٤٤٫٢٢)ی خۆر ھەڵات.[٧]
مێژوو
دەستکاریناوچەی کۆیە لە ڕووی جوگرافیای دانیشتووانەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە. بەری خۆرھەڵاتی کە چیای ھەیبەت سوڵتان و باواجییە تا وەکو دەگاتە زێی بچووک پێی دەوترێت دەشتی کۆیە و بەشی خۆرئاوای لە چیاکانی عەزیز گاوان و کێشکە و خۆرھەڵاتی دێدەوان بە دانیشتووانەکەی دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە وە گوندی بانی ماران یەکێکە لەو چواردە گوندە شێخانییەی کە پێیان دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە و مێژوویەکی دووروو درێژی ھەیە لە ساڵی ٩٠٦ی زاینی واتە ١١٠٨ ساڵ بەر لە ئێستا ھەرسێ ھۆزی حەمیدی لە ئاکرێ و کوردە چیایییەکانی داسنی نزیک مووسڵ و ھۆزی بەناوبانگی ھەزەبانی بە سەرکردایەتی (محمد کوری بیلالی ھەزەبانی) لە عەباسییەکان ڕادەکەن بەڵام کاتێ پاشەکشێ دەکەن دەچنە ناوچەی شارەزوور و بەشێک لە داسنییەکان کە یەک ھۆزن لەگەڵ ئێزیدییەکان نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە ناوچەی بناری چیای دێدەوان لەگەڵ چیای کێرەی ڕەش و ھەردوو دەشتایییە کانی ئەم ناوچەیە نیشتەجێ دەبن و چوار پیاوی ناودار (ھەیدەری عارەب و حەمە بنەوش و ئەحمەدی کامەلا و حەسەنی سلێمان) گوندی بانی ماران ئاوەدان دەکەنەوە و دەیخەنە سەر نەخشە و بەر لە ھاتنی ئەم چوار پیاوە ناو دارە و ئاینی ئیسلامیش لەو گوندە دا ژیان ھەبووە بە ڵگەش بۆ ئەمە بوونی چەندین شوێنەواری دێرینە لە ناوچەکەدا وەک چاکی ھەیاتیخە و شیخ حەمەد و بەردی سپی و بابە حاجی و ئەسحابانوو چەندینی تر.[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ئاڵا و لۆگۆی ھەرێمی کوردستان» (بە کوردی). لە ١١١٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عبدوڵا غەفوور. «سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧» (PDF) (بە کوردی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ بڕیاری سەرۆک کۆماری عێراق(احمد حسن بکر-١٩٧٣)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بانی ماران تێدایە. |