ناحیەی شۆڕش یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق، ڕووبەرەکەی ٢٢٤.٣٦ کیلۆمەتر دووجایە و ١١ گوندی هەیە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وشەی سێگردکان وشەیەکی ئاوێتەیە لە زمانی کوردیدا، لە دوو بڕگە پێکهاتووە، سێ و گرد+ان، بە واتای سێ گردەکە.[٢][٣]

ناحیەی سێگردکان
بە عەرەبی: ناحیة سيكردكان
بە ئینگلیزی: Sub-District Sêgrdkan
نەخشەی قەزای کۆیە
Map
ناحیەی شۆڕش
پۆتانەکان: 35°52′18″N 44°26′31″E / 35.87177°N 44.44199°E / 35.87177; 44.44199پۆتانەکان: 35°52′18″N 44°26′31″E / 35.87177°N 44.44199°E / 35.87177; 44.44199
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاھەولێر
قەزاکۆیە
مەڵبەندسێگردکان
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٢٧ مەتر (١٬٠٧٣ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی سێگردکان لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی شۆڕش لە باشورەوە لەگەڵ ناحیەی شوان و ناحیەی پردێ، لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی تەقتەق، لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی قوشتەپە.[٤]

گوندەکان دەستکاری

ناو دەستکاری

ناوی ناحییەکە لە شارەدێی سێگردکانەوە ھاتووە کە سێ گرد دەکەوێتە ناو سنووری شارەوانی شارەدێیەکە، ئەوانیش گردەکانی (خدریزندە، میرسێودین و ھەوارتاعون) بۆیە ناوی سێگردکان وەرگیراوە لەو سێ گردەوە.[٥]

سەردەمی شۆرش دەستکاری

ساڵانی ھەشتاکان مەڵبەندی شۆرش و لانەی پێشمەرگە بووە و ناوەندێکی ڕۆشنبیری بووە بۆ ناوچەکەو ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سێگردکان لەساڵی ١٩٨٦نزیکەی (٢٥٠٠) کەس بووە و نزیکەی (٤٥٠) خێزانی تێدا نیشتە جێ بووە و لەساڵی (١٩٥٨)قوتابخانەی لێ کراوەتەوە و تاپۆلی سێ ی ناوەندی ھەبووە. یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی شۆرش,ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بووە لەساڵانی ھەشتاکان کەتوانیویانە بەکاری ھەرەوەزی تەواوی ئاوەڕۆی ماڵەکان کۆنکرێت بکەن. لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دووجار ڕوخێنراوە لەساڵەکانی (١٩٨٦و ١٩٨٨).

مێژوو دەستکاری

ساڵی (٢٠٠٥) و لەبەرواری ٢٨/٤/٢٠٠٥ بڕیاری (استحداپ) کردنی ناحیەی سێگردکان درا و لەبەرواری ١١/٩/٢٠٠٥ یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەدەست بەکار بووە کە ئەویش مافپەروەر (عمر احمد محمد) بوو کەدەرچووی کۆلێژی یاساو ڕامیاری / بەشی یاسایە لەساڵی ١٩٩٦. لە ٩/٢/٢٠١٣ دەستی لە کار ھەڵگرت. دووەم بەڕێوە بەری ناحیە کە ئەویشیان مافپەروەر (فاتح حسێن حمدامین) لە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٣دەست بەکاربووە تائێستا. ژمارەی گوندەکانی ئەم ناحیەیە لە (١٠) گوند پێکھاتووە کەبریتین لەگوندەکانی (ئۆمەرگومبەت / سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ / سارتک / نێڵەگین / کانی سلێمانە / بەردەسپی و جلبەسەر) کەتەواوی گوندەکان ئاوەدانن جگە لەگوندی کانی سلێمانە چۆلە.

ھەڵکەوتەی جوگرافی دەستکاری

سێگردکان(٣٦٢)ملەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٥٬٥٢) بۆ وە (٣٥٬٨٧) ی باکوری گۆی زەوی وە لەنێوان ھێڵی درێژی (٤٤٬٥٢) بۆ(٤٤٬٤٤)پلەی ڕۆھەڵاتی گۆی زەوی یە. ڕووبەری زەوی و زاری سنوری سێگردکان(١٢١٠٠)دۆنمە و ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (٢٥٩١) دۆنمە,(٧٠٠٠)حەوت ھەزار دۆنمیپاوان و لەوەڕگایە، ڕووبەری بەراوی(٢٣٤٨)دۆنمە, ڕووبەری پشتاوی (٢٨١٦) دۆنمە.

ئابووری دەستکاری

سنوروی ناحیەی سێگردکان سنوورێکی کشتوکاڵییە و دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ئاوی زێی بچووک. ڕووبەرێکی زۆریزەوی کشتوکاڵی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە و خەڵکەکەی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، لەئێستادا ھەرچەندە گرینگی دان بەئاژەڵداری لاوازبووە بەڵام خەڵکەکەی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسیان دەست داوەتێ ژمارەیەک پڕۆژەی باخ و بەخێوکردنی ماسی لەقۆناغەجیاوازەکانی بنیات نان دان.

لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری دەستکاری

  • پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیە.
  • پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی (ئۆمەرگومبەت /سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ).
  • گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ سەنتەری ناحیەو تەواوی گوندەکانی.
  • پڕۆژەی ئاودێری لەگوندی ئاوماڵ.
  • دروست کردنی ئاوەڕۆو کۆنکرێت و شۆستە.
  • دروست کردنی باخچەیەک بەڕوبەری (٤) چوار دۆنم لەمەڵبەندی ناحیە.
  • دروست کردنی ڕێگای سەرەکی و قیرتاوکردنی لەتەق تەقەوە بۆ سێگردکان.
  • دروست کردنی یاریگای تارتان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  3. ^ ‎د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  4. ^ ‎جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  5. ^ https://segrdkan.webs.com/about ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.