تەق تەق شارۆچکەیەکی خنجیلانەیە سەر بە قەزای کۆیە کەوتۆتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری کەرکووک دوورە.

تەق تەق
شار

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 510:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Kurdistan" does not exist.جێگەی لە کوردستاندا

پۆتانەکان: 35°53′N 44°35′E / 35.883°N 44.583°E / 35.883; 44.583پۆتانەکان: 35°53′N 44°35′E / 35.883°N 44.583°E / 35.883; 44.583
وڵات کوردستان
پارێزگاهەولێر
بەرزایی٣٥٠ مەتر (١٬١٥٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩)
 • سەرجەم٢٥٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی

لە ساڵی ١٩١٨ کراوە بە ناحیە و لە ١٩٦٠دا شارەوانی تێدا کراوەتەوە. بەڵام لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٦ بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنەکەی وەکو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە، لە دوای راپەڕینەوەو لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەق تەق کراوەتەوە بەناحیە.

سنووری ناحیەی تەق تەق بێجگە لە سەنتەری شارۆچکەکە (٢٢) گوند لەخۆدەگرێت، لەوانەی لە رۆژھەڵاتی تەق تەق ن بریتین لە گوندەکانی چۆم حەیدەر، مخەرەس، باغەجنێر، گەرموکی ساتوقەڵا، مەلازیاد، ساتوقەڵا، تەکەلتوو. لە ڕۆژاواوە گوندەکانی گەرمک، کانی لەلە، ئۆمەرگومبەت و نەحیەی سێگردکان. ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٢٥ ھەزار کەسە، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت. وە هەروەهابوەتە شوێنێکی گرنگ بەهۆی بونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق ،و دامەزراندنی دانیشتوانەکەی