سێگردکان یەکێکە شارەدێیەکانی پارێزگای ھەولێر، سەر بە قەزای کۆیە، دەکەوێتە (٧٥) کم باشووری خۆرھەڵاتی شاری ھەولێر و بەدوری (٦٠) کم لەباشووری خۆرئاوای شارۆچکەی کۆیە دەڕوانێت بەسەر زێی بچووک لە نێوان شارەدێیەکانی (تەقتەق و پردێ)دایە، و سەرەتای دروست بوونی سێگردکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی (١٧٩٠-١٨٠٠).[٤]

سێگردکان
بە عەرەبی: سیگردکان
بە ئینگلیزی: Segrdkan
[[File:||200px]]
[[File:||200px]]
Map
شارەدێی سێگردکان
سێگردکان is located in ھەرێمی کوردستان
سێگردکان
سێگردکان
سێگردکان is located in عێراق
سێگردکان
سێگردکان
جێگە لە عێراقدا
سێگردکان is located in ئاسیا
سێگردکان
سێگردکان
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°52′36″N 44°26′35″E / 35.87663°N 44.44301°E / 35.87663; 44.44301پۆتانەکان: 35°52′36″N 44°26′35″E / 35.87663°N 44.44301°E / 35.87663; 44.44301
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاکۆیە
ناحیەناحیەی سێگردکان
بوون بە شارەدێ٢٠٠٥
ڕووبەر
 • سەرجەم٠٫٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٥٦ مەتر (١٬١٦٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٠١٩[٢]
سەرناوی دانیشتووسێگردکانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو دەستکاری

ناوی شارەدێی سێگردکان لەوە وە ھاتووە کە سێ گرد دەکەوێتە ناو سنووری شارەوانی شارەدێیەکە، ئەوانیش گردەکانی (خدریزندە، میرسێودین و ھەوارتاعون) بۆیە ناوی سێگردکان وەرگیراوە لەو سێ گردەوە.[٥]

سەردەمی شۆرش دەستکاری

ساڵانی ھەشتاکان مەڵبەندی شۆرش و لانەی پێشمەرگە بووە و ناوەندێکی ڕۆشنبیری بووە بۆ ناوچەکەو ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سێگردکان لەساڵی ١٩٨٦نزیکەی (٢٥٠٠) کەس بووە و نزیکەی (٤٥٠) خێزانی تێدا نیشتە جێ بووە و لەساڵی (١٩٥٨)قوتابخانەی لێ کراوەتەوە و تاپۆلی سێ ی ناوەندی ھەبووە. یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی شۆرش,ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بووە لەساڵانی ھەشتاکان کەتوانیویانە بەکاری ھەرەوەزی تەواوی ئاوەڕۆی ماڵەکان کۆنکرێت بکەن. لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دووجار ڕوخێنراوە لەساڵەکانی (١٩٨٦و ١٩٨٨).

مێژوو دەستکاری

ساڵی (٢٠٠٥) و لەبەرواری ٢٨/٤/٢٠٠٥ بڕیاری (استحداپ) کردنی ناحیەی سێگردکان درا و لەبەرواری ١١/٩/٢٠٠٥ یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەدەست بەکار بووە کە ئەویش مافپەروەر (عمر احمد محمد) بوو کەدەرچووی کۆلێژی یاساو ڕامیاری / بەشی یاسایە لەساڵی ١٩٩٦. لە ٩/٢/٢٠١٣ دەستی لە کار ھەڵگرت. دووەم بەڕێوە بەری ناحیە کە ئەویشیان مافپەروەر (فاتح حسێن حمدامین) لە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٣دەست بەکاربووە تائێستا. ژمارەی گوندەکانی ئەم ناحیەیە لە (١٠) گوند پێکھاتووە کەبریتین لەگوندەکانی (ئۆمەرگومبەت / سێکانی / قەمبەر / تازەدێی گەورە / ئاوماڵ / سارتک / نێڵەگین / کانی سلێمانە / بەردەسپی و جلبەسەر) کەتەواوی گوندەکان ئاوەدانن جگە لەگوندی کانی سلێمانە چۆلە.

ھەڵکەوتەی جوگرافی دەستکاری

سێگردکان(٣٦٢)ملەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٥٬٥٢) بۆ وە (٣٥٬٨٧) ی باکوری گۆی زەوی وە لەنێوان ھێڵی درێژی (٤٤٬٥٢) بۆ(٤٤٬٤٤)پلەی ڕۆھەڵاتی گۆی زەوی یە. ڕووبەری زەوی و زاری سنوری سێگردکان(١٢١٠٠)دۆنمە و ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (٢٥٩١) دۆنمە,(٧٠٠٠)حەوت ھەزار دۆنمیپاوان و لەوەڕگایە، ڕووبەری بەراوی(٢٣٤٨)دۆنمە, ڕووبەری پشتاوی (٢٨١٦) دۆنمە.

ئابووری دەستکاری

سنوروی ناحیەی سێگردکان سنوورێکی کشتوکاڵییە و دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ئاوی زێی بچووک. ڕووبەرێکی زۆریزەوی کشتوکاڵی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە و خەڵکەکەی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، لەئێستادا ھەرچەندە گرینگی دان بەئاژەڵداری لاوازبووە بەڵام خەڵکەکەی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسیان دەست داوەتێ ژمارەیەک پڕۆژەی باخ و بەخێوکردنی ماسی لەقۆناغەجیاوازەکانی بنیات نان دان.

لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری دەستکاری

  • پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیە.
  • پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی (ئۆمەرگومبەت /سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ).
  • گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ سەنتەری ناحیەو تەواوی گوندەکانی.
  • پڕۆژەی ئاودێری لەگوندی ئاوماڵ.
  • دروست کردنی ئاوەڕۆو کۆنکرێت و شۆستە.
  • دروست کردنی باخچەیەک بەڕوبەری (٤) چوار دۆنم لەمەڵبەندی ناحیە.
  • دروست کردنی ڕێگای سەرەکی و قیرتاوکردنی لەتەق تەقەوە بۆ سێگردکان.
  • دروست کردنی یاریگای تارتان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  4. ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
  5. ^ https://segrdkan.webs.com/about ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.