تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان

تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان زنجیرەیەک شەڕ و یاخیبوونی کوردەکان لە دژی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی عێراق بەدرێژایی سەدەی بیستەمدا لە خۆدەگرێت کە پاش ماوەیەکی کورت لە شکستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم دەستی پێکرد ھەتا کۆنترۆڵ کردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکا.[١] ھەندێک خاڵی دەستپێکردنی تێکھەڵچوونەکە سەرەتا بۆ ئەو ھەوڵەی شێخ مەحموودی حەفید دەگێڕنەوە بۆ دامەزراندنی شانشینی کوردستان[١] لە کاتێکدا ھەندێک سەرەتاکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەو شۆڕشەی دوای ساڵی ١٩٦١ لەلایەن بارزانییەکانەوە دەسپێکرا.[١٤] تێکھەڵچوونەکان درێژەی ھەبوو تا کۆنترۆڵ کردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە، ھەرچەندە گرژی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراقدا بەردەوام بوو.

ناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان و عێراق

ئاوارە کوردەکان لە کەمپەکانی سەر سنووری عێراق و تورکیا، ساڵی ١٩٩١
ڕێکەوت١٩١٨[١]–٢٠٠٣
(گرنگترین قۆناغ: ١٩٦١–١٩٩١)
شوێن
ئەنجام

درووست بوونی ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری کوردی

  • کشانەوەی عێراق لە ناوچە کوردنشینەکان لە ساڵی ١٩٩١ و درووستبوونی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری
  • شەڕی براکوژی لە ساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٨ و تێوەگلانی عێراق لە ١٩٩٦
  • ھێزەکانی پێشمەرگە ساڵی ٢٠٠٣ ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بوون لە دوورخستنەوەی سەددام حوسێن لە دەسەڵات
  • ساڵی ٢٠٠٥ ھەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ناسێندرا
شەڕکەرەکان

شانشینی کوردستان (١٩٢٢–١٩٢٤)


پارتی
یەکێتی
حیزبی شیوعی عێراقی
 پارتی نەتەوەیی عێراق
پارتی باڵای ئەنجومەنی عێراق
بەپشتیوانی:
 ئیسرائیل (١٩٦١–١٩٧٠)
 ئێران (١٩٨٠–١٩٨٨)
 سووریا (١٩٨٠–١٩٨٨)


 ھەرێمی کوردستان
سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین بەپێی بڕیارنامەی ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش:

عێراق ئینتدابی عێراق
بەپشتیوانی:
 شانشینی یەکگرتوو (١٩٢٢–١٩٢٤)


عێراق شانشینی عێراق


عێراق ڕژێمی بەعس

  • پاسەوانی نیشتیمانی
  • سوپای عێراق
  • پۆلیسی عێراقی
  • موخابەرات (دەزگای ھەواڵگری عێراق)
  • یەکەی بەرگری نیشتمانی (تاوەکو ١٩٩١)
ئێران موجاھیدین خەلق
 ویلایەتە یەکگرتووەکان (۱۹٨۰–۱۹۹۱)
فەرماندە و سەرکردەکان

شێخ مەحموودی حەفید


شێخ ئەحمەد بارزانی


مەلا مستەفا بارزانی
ئیدریس بارزانی
مەسعوود بارزانی
بابەکر زێباری
جەلال تاڵەبانی
ئیبراھیم ئەحمەد
عەلی عەسکەری 
نەوشیروان مستەفا
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
مامە ڕیشە 
عوسمان عەبدولعەزیز
ئەحمەد چەلەبی
عەزیز موحەممەد
ئێران موحسین ڕەزایی
ئێران عەلی سەیاد شیرازی
عەبدولعەزیز حەکیم

ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆن شالیکاشڤیلی

عێراق فەیسەڵی یەکەم


عێراق فەیسەڵی یەکەم


عەبدولکەریم قاسم
عێراق عەبدولسەلام عارف
عێراق عەبدولڕەحمان عارف
عێراق تاھیر یەحیا
عێراق ئەحمەد حەسەن بەکر
عێراق سەددام حوسێن
عێراق عەلی حەسەن ئەلمەجید
عێراق تەھا یاسین ڕەمەزان
عێراق عیزەت دووری
عێراق تارق عەزیز
عێراق سەددام کامل
عێراق قوسەی سەددام حوسێن
عێراق عودەی سەددام حوسێن
ئێران مەسعوود ڕەجەوی
ئێران مریەم ڕەجەوی

سووریا لوئەی ئەتاسی
ھێز

پارتی:
١٥,٠٠٠–٢٠,٠٠٠ (١٩٦٢)[٢][٣]
٦,٠٠٠ (١٩٧٠)[٤]
٥٠,٠٠٠-٦٠,٠٠٠ (١٩٧٤)[٥]
پارتی و یەکێتی:
٥,٠٠٠ (١٩٨٠)[٦]
١٠٠,٠٠٠ (١٩٩١)[٧]

 ھەرێمی کوردستان ٧٠,٠٠٠ (٢٠٠٣)[٨]

عێراق سوپای عێراق
٤٨,٠٠٠ (١٩٦٩)[٩]
٩٠,٠٠٠ (١٩٧٤)[٩]
١٨٠,٠٠٠ (١٩٧٨)[١٠]
٣٠٠,٠٠٠ (١٩٨٠)[١١]
١,٠٠٠,٠٠٠ (١٩٨٨)[١١]
٣٨٢,٥٠٠ (١٩٩٢)[١٢]

٤٢٤,٠٠٠ (٢٠٠٢)[١٣]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
١٦٣,٨٠٠–٣٤٥,١٠٠کوژراو[a]
ملیۆنان کورد ئاوارە بوون

سەرەتای کێشەی حکوومەتی عێراق و کوردەکان دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیھانی و ھاتنی ھێزەکانی بەریتانیا ی دەستی پێکرد. مەحمود بەرزنجی لە ساڵی ١٩١٩ دەستی بە ھەوڵی جیابوونەوە کرد و لە ساڵی ١٩٢٢ دا شانشینی کوردستانی ڕاگەیاند. ھەرچەندە سەرھەلدانەکانی شێخ مەحمود شکستیان ھێنا، بەڵام شێخێکی تری کورد بە ناوی ئەحمەد بارزانی لە ماوەی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو بە شێوەیەکی چالاکانە دەستی کرد بە دژایەتی کردنی حوکمی ناوەندی عێراق. یەکەم شۆڕشی گەورەی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٣١ دا بەرپا بوو، شۆڕشەکە لە کۆتاییدا شکستی ھێنا و بارزانی بەرەو تورکیا ھەڵھات.[١٥] شۆڕشێکی دیکە دواتر لەلایەن مستەفا بارزانی برا بچووکی ئەحمەد بارزانییەوە ھەڵگیرسێندرا لە ساڵی ١٩٤٣دا بەڵام ئەم شۆڕشەش شکستی ھێنا و لە ئەنجامدا مستەفا بەرەو ئێران ھەڵھات و لەوێ بەشداری کرد لە ھەوڵێک بۆ پێکھێنانی کۆماری کوردستان.

لە ساڵی ١٩٥٨ مستەفا بارزانی و شوێنکەوتووانی لە تاراوگەوە گەڕانەوە عێراق و ژمارەیەک ھەوڵ بۆ دانوستانی لەسەر ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچە کوردنشینەکان لە باکووری عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی حکوومەتی عێراقی بەسەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم. دانوستانەکان لە کۆتاییدا شکستیان ھێنا و یەکەم جەنگی عێراق و کورد لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو و ٧٥-١٠٥ ھەزار قووربانی لێکەوتەوە.[١٤] سەرەڕای ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێدانی ئۆتۆنۆمییەکی دانپیانراو بە کوردەکان لە باکووری عێراق، بەڵام دانوستانەکان لە ساڵی ١٩٧٤ دا شکستیان ھێنا و لە ئەنجامدا دووبارە ناکۆکی دەستی پێکردەوە کە بووە ھۆی کۆتایی ھاتنی میلیشیا کوردەکان و دووبارە کۆنترۆڵ کردنەوەی باکووری عێراق لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە. لە ئەنجامدا مستەفا بارزانی و زۆربەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو ئێران ھەڵھاتن، لە کاتێکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھۆی ئەو بۆشایی دەسەڵاتەی بە ڕۆشتنی پارتی درووست بوو دەسەڵاتی بەدەستھێنا کە بووە ھۆی ئەوەی سەرھەڵدان دژی حکوومەتی ناوەندی عێراق دەسپێبکەن. لە ساڵی ١٩٧٦ەوە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی زۆر بە خێرایی تێکچوو، لە نیسانی ١٩٧٨دا گەیشتە لوتکە کاتێک پێشمەرگەکانی یەکێتی شکستێکی گەورەیان بەسەردا ھات بەرامبەر ھێزەکانی پارتی کە پشتیوانی ھێزە ئاسمانیەکانی ئێران و عێراقیان ھەبوو. لەو ماوەیەدا دەسەڵاتی بەعس ھەلەکەی قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەی ئاوارەکردن و داگیرکاری لە باکوری عێراق بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا و عەرەباندن و بەمەش دەسەڵاتی کوردی لە ناوچەکە ناسەقامگیر بکات.

تێکھەڵچوونەکان لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق بەردەوام بوو، لایەنە کوردییەکان کە دژی سەددام حوسێن جگە لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی سەربازی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێدەدرا. لە ساڵی ١٩٨٦ سەرکردایەتی عێراق ئارامی لەدەستدا بەرامبەر بە لە بەھێزبوونی کوردەکان و کارکردنیان لەگەڵ ئێرانییەکان بۆیە دەستی کرد بە ھەڵمەتی پاکتاوکردنی کوردەکان کە بە کارەساتی ئەنفال ناسراوە، ئامانجی سەددام حوسێن وەدەرنانی ھێزەکانی پێشمەرگە بوو لەگەڵ تۆڵەسەندنەوە لە دانیشتوانی کورد بۆ کارکردنیان لەگەڵ ئێرانییەکان، لە ئەنجامی ئەم پاکتاوە ڕەگەزییە بە نزیکەیی ٥٠-٢٠٠ ھەزار قووربانی لێکەوتەوە. لە دوای شەڕی کەنداوەوە زنجیرەیەک ڕاپەڕین لە باکوور و باشووری عێراق ڕوویاندا کە تێیاندا کوردەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا لە بەدەستھێنانی ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری دانپێنەکراو دوای ئەوەی ناوچەی دژە فڕین لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دامەزرا. لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٠ جارێکی دیکە ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی درووست بوو، لە ئەنجامدا شەڕێکی خوێناوی ناوخۆیی درووست بوو کە لە ساڵی ١٩٩٧ کۆتایی ھات. سەرەڕای کارکردنی کوردەکان و حکوومەتی عێراقی لەدوای جەنگی ٢٠٠٣ی عێراقەوە و لابردنی ڕژێمی بەعس، بەھۆی کێشەکانی دابەشکردنی دەسەڵات و ھەناردەکردنی نەوتەوە جاروبار کێشە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق درووست بووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب [١] "The Iraqi State and Kurdish Resistance,١٩١٨–٢٠٠٣"
  2. ^ Kenneth M. Pollack, Arabs at War: Military Effectiveness 1948–91, University of Nebraska Press, Lincoln and London, 2002, p.157, ISBN 0-8032-3733-2
  3. ^ Page 39 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Page 47 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Page 48 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Page 54 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Page 59 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «Page 24» (PDF).
  9. ^ ئ ا Iraq's armed forces. Routledge. 2008. p. 121. ISBN 978-0-415-40078-7. Iraq 60,000 1969.
  10. ^ «Army - Iraq Special Weapons». fas.org.
  11. ^ ئ ا John Pike. «Iran–Iraq War (1980–1988)». GlobalSecurity.org.
  12. ^ «Iraq Overview (page 17)» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  13. ^ «Iraq» (PDF). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا Heo، Uk (September 15, 2007). Civil Wars of the World: Major Conflicts Since World War II. ABC-CLIO. ISBN 9781851099191 – via Google Books. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ The Kurdish Minority Problem, p. 11, December 1948, ORE 71-48, CIA «The Kurdish Minority Problem». CIA. December 1948. p. 11. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە..