مریەم ڕەجەوی (بە فارسی: مریم رجوی‎) (لە دایکبووی ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣)[١] سیاسەتمەدار و سەرۆکی ھەڵبژاردەی ئەنجومەنی نیشتمانی بەرخۆدانی ئێرانە.[٢] ھەروەھا لەگەڵ ھاوسەرەکەی مەسعوود ڕەجەوی سەرۆکی ڕێکخراوی موجاھدینی گەلی ئێرانە. ئەنجومەنی نیشتمانی بەرخۆدانی ئێران کە قۆڵی سیاسی سازمانی موجاھدینی گەل و گرووپە ھاوپەیمانەکانییە، ڕەجەوی وەک "سەرۆکی ھەڵبژێردراوی بەرخۆدانی ئێران بۆ قۆناغی ئینتقالی" ھەڵبژاردووە. پلانی دە خاڵیی مریەم ڕەجەوی بۆ "ئێرانی سبەینێ" گوزارشت لە تێڕوانین و ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی خۆڕاگری و پلاتفۆرمی کردەیی بەرخۆدانی ئێران بۆ ئێرانێکی ئازادی سبەینێ دەکات.[٣][٤][٥]

ژیاننامە دەستکاری

مریەم قاجار ئازدانلوو لە بنەماڵەیەکی چینی-ناوەند لە تاران لە دایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، دەرچووی زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف لە بواری ئەندازیاری کانزایە.[١][٦][٧] لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە دەستی بە چالاکیی سیاسی کردووە و پەیوەندی بە سازمانی موجاھدینی گەلی ئێرانەوە کردووە. دوای سەرکەوتنی شۆڕش (١٩٧٨)، لەگەڵ ڕێکخراوی موجاھدین درێژە بە چالاکییەکانی دەدات و وەک یەکێک لە بەرپرسانی بەشی کۆمەڵایەتی ئەو ڕێکخراوە کاری کردووە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "آلبوم عکس دانشگاە شریف و مریم ڕجوی، ڕوایت یا سانسور تاریخ؟" (بە فارسی). BBC Persian. 10 October 2017.
  2. ^ "Maryam Rajavi News | Photos | Quotes | Wiki - UPI.com" (بە ئینگلیزی). UPI.
  3. ^ "Maryam Rajavi" (بە ئینگلیزی). U.S. Foundation for Liberty.
  4. ^ "Congressional Record: Proceedings and Debates of the … Congress".
  5. ^ "Free Iran Kundgebung - - Iran: Die Wahl Raisis ist keine Überraschung" (بە ئەڵمانی). www.freitag.de.
  6. ^ "انتشار عکس مریم ڕجوی در ویژەنامە فارغالتحصیلان دانشگاە صنعتی شریف".
  7. ^ "Price of Honor: Muslim Women Lift the Veil of Silence on the Islamic World".
  8. ^ "زندگینامە مریم رجوی". Archived from the original on 6 ژوئن 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.