ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق

ناحیەی سەید سادق یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی سەید سادقە.[٢] [٣][٤]

ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء سیدصادق
بە ئینگلیزی: Central District Saidsadiq County
وێنەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای سەیدسادق
وێنەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای سەیدسادق لە قەزای سەید سادق
(سەوز)
Map
ناحیەی سەید سادق
پۆتانەکان: 35°21′10″N 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°E / 35.35278; 45.86682پۆتانەکان: 35°21′10″N 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°E / 35.35278; 45.86682
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سەید سادق
مەڵبەندسەید سادق
ژمارەی گوندەکان٦٤
بوون بە ناحیە١٩٥٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەردیار ڕەفیق
بەرزایی
٥٠٩ مەتر (١٬٦٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٠٧٥ مەتر (٣٬٥٢٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٦٨ مەتر (١٬٥٣٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی سەید سادق لە ساڵی ١٩٥٥دا دروستکراوە و سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە، بەڵام بە ھۆی فراوان بوونی و زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی لە ٢ی١٢ی٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایە قەزا و لە دوو ناحیە درووستکرا؛ کە ناحیەی سەید سادق بوو کرایە ناوەندی قەزا و ناحیەی سرۆچک لە قەزای شارباژێڕ دابڕێنرا و خرایە سەر قەزای سەید سادق.[٥]

ناو دەستکاری

سەیدسادق بە ناوی پیاوچاکێک بە ناوی «سەید محەمەدسادق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجە کوڕی بابا عەلی ھەمەدانی» ناو نراوە کە گۆڕەکەی بە سەر شاخی سەید سادقەوەیە. سەید سادق برای (شێخ عەباس) بووە کە گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی بە ناوی ئەوەوە ناو نراوە ھەروەھا برای سوڵتان ئیسحاقە کە کاکەییەکانیش بە ڕێبەرێکی گەورەی خۆیانی دەزانن.[٦]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی سەید سادق لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی سرۆچک، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سیروان و ناحیەی. وارماوە لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی تانجەرۆ .[٧][٨]

مێژوو دەستکاری

  • شارۆچکەی سەید سادق سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٥ بووە ناوەندی ناحیە، بەناوی (ناحیەی شارەزوور)، ھۆکاری ھێنانە کایەی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە زەوییە میرییەکانی ناوچەی شارەزوور کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٠دا دەستیپێکرد. بە درووستکردنی پڕۆژەی شارەزووری کشتوکاڵی بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی ڕووبارەکانی ناوچەکە و ڕێکخستنەوەی ئاودێری. ژمارەی دانیشتوانی گوندی سەید سادق لە پەنجاکاندا ١٠٠٠کەس بووە، خوێندنگەیەک، نەخۆشخانەیەک، شەست دووکان و چایخانەیەک و چەند چێشتخانەیەک و سێ خانووی ئیدارە محەلی تێدا بووە، ئەم ناحیەیە (٦٠) گوندی لەخۆدەگرت. حکوومەت لە ساڵانی حەفتاکاندا لەو ناوچانەی کە دەوڵەمەند بوون بە ئاوی سەر زەوی، گەشەی بە پڕۆژەکانی ئاودێری دەدا. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٧٠) لە ١٤\٥\١٩٧٨دا پڕۆژەی شارەزووری کشتوکاڵی گۆڕی بۆ ناوی (مصلحة شھرزور الزراعیة)، ئەم دەزگایە بە چەندین فەرمانی کۆماری لەوانە (٤٤٤) لە ٩\٨\١٩٧٨ و (٢٢١) لە ٢٨\٤\١٩٧٩دا فراوانکرا بە شێوەیەک زۆربەی کەرتەکانی دەشتی شارەزووری لە خۆدەگرت. لە کۆتایی پەنجاکاندا لە قەزای ھەڵەبجە دابڕێنرا و بەسترایەوە بە قەزای سلێمانییەوە، لە حەفتاکاندا جارێکیتر بەسترایەوە بە قەزای ھەڵەبجەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٤٣٥١)ی ساڵی ١٩٧٧ کەرتی ژمارە(١٤)ی گردەنازێی ناحیەی خورماڵ خرایە سەر ئەم ناحیەیە و ھەروەھا ھەردوو کەرتی (١، ٢)ی ناحیەی سرۆچکی خرایە سەر.[٩]
  • سەرەتا سەید سادق وەک گوندێکی بچووک لە ساڵی ١٩٤٦دا دروست کراوە کە سەر بە ناحیەی خورماڵ بووە. لە ٢٢ی ١٠ی ١٩٥٥دا کراوە بە ناوەندی (ناحیەی شارەزوور) کە «سەڵاحەدین ساڵح زەکی» یەکەم بەڕێوەبەری ئەو ناحیەیە بووە. لە ٢٩ی ١٢ی ١٩٥٥دا شارەوانیی سەیدسادق کراوەتەوە و یەکەم ژمێریاری شارەوانی ناوی «فەرەج دەروێش» بووە. تا ساڵانی حەفتاکان شارەوانی سەرۆکی نەبووە و بەڕێوەبەری ناحیە سەرۆکایەتی شارەوانی کردووە بەڵام زۆرترینی کارەکانی ژمێریار ڕایپەڕاندووە. یەکەم سەرۆکی شارەوانی ناوی «سەرتیپ محەمەد ئەمین جاف» بووە لە ساڵی١٩٧٧دا. ھەروەھا ساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە.
  • سەیدسادق و دەڤەرەکەی شارێکی شۆڕشگێڕ و جێگەیەکی گرنگ بووە بۆ خەباتگێڕانی کورد ھەر لە بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە تا شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ، ئەم شارە لە ھەموو سەردەمەکاندا قوربانی زۆری داوە: لە ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا ڕژێم ڕەشەکوژییەکی لە ناو شارەکەدا ئەنجامدا و چەند کەسێکی شەھید کرد و ھەندێکیش برینداربوون بریندارەکان و نزیکەی ٧٥ پیاوی شارەکەیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ حامیەی سلێمانی و ماوەیەکی زۆر زیندانی کران.
  • لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا خەڵکی سەید سادق دوو جار ڕاپەڕینی جەماوەرییان بەرپا کردووە، یەکەمیان لە ٣/٥/١٩٨٢ دووەمیش لە ١٣/٥/١٩٨٧کە یادی ئەوشەھیدانە کرایەوەو دووبارە خەڵک دژ بەدامودەزگاکانی رژێمی بەعس راپەرین و بەھۆیەشەوە زیاد لە٥٠ھاوڵاتی شەھیدکران.
  • لە کۆتایی مانگی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس ئەم شارەی خاپوور کرد و تەواوی خانووەکانی ڕووخاند و خۆڵ و دارو پەردووی بەشێک لە شارەکەشی گواستەوە بۆ بەرامبەر گوندی کانی سپیکەی پەرخ کە تا ئێستاش شوێنەوارەکەی ماوە.
  • پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ سەید سادق ئاوەدانکرایەوە و خەڵکی شار لەسەر ئەرکی خۆیان دووبارە خانووەکانیان دروستکردوەوە و شارەکەیان سەر لە نوێ بونیاد نایەوە بەھۆی خێرایی لە فراوانی شارەکەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاش ٩ساڵ کردی بە ناوەندی ناحیە و لە پاش ٦١ساڵ بە ھۆی زۆربوونی خێرای ڕیژەی دانیشتووانەکەی لە ٢ی١٢ی٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایە قەزا.

ناوداران دەستکاری

  • گۆڕی شاعیری بەناوبانگی سەدەی ھەژدەھەمی کورد، وەلی دێوانە کەوتووەتە بناری شاخی سەیدسادق، ئەمەش تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە شارۆچکەکە داوەو شارۆچکەکە وەک شارۆچکەی ئەو شاعیرە دەناسرێت و پەیکەرێکی گەورەی ئەو شاعیرەش لەنێو شارۆچکەکە دروست کراوە.[١٠]

کارگێڕی دەستکاری

ناوەندی قەزا شارۆچکەی سەید سادقە.

قەزای سەید سادق قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە ڕۆژھەڵاتییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای سەید سادق و ناحیەکانی ناحیەی سەید سادق(ناوەند) و ناحیەی سرۆچک پێکھاتووە، لەگەڵ ٩٩ گوند.[١١]

ناحیەی سەیدسادق(ناوەند) دەستکاری

لە ٦٤ گوند پێکھاتووە:[١٢]

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سەید سادق لە ساڵی ١٩٥٥دا
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سەید سادق لە ساڵی ١٩٧٧دا

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://drive.google.com/drive/folders/1QtFtteAJ4P2mEXtpEVWDclTvEJkJdRW5
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ http://wikimapia.org/
  8. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ https://books.vejin.net/ck/author/79
  11. ^ ‎دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  12. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.