مایاوا
مایاوا یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک ، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان. مایاوا دەکەویتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری سلیمانی لەناوچەی شارباژێر وە یەکێکە لە گوندەکانی شارباژێڕ ، ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحییەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەید سادق.[٢][٣]
مایەوا
مایاوا | |
---|---|
Mayawa | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | سەیدسادق |
شارەدێ(ناحیە) | سرۆچک |
بەرزایی | ١٬٢٣٢ مەتر (٤٬٠٤٢ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
جوگرافیا
دەستکاریدەکەوێتە دامێنی نیمچە چیای قاغەی پورێ نێوان بەرزاییەکانی گردی قەڵا کۆنەو گردی سێدارانو گردی سەرشێڵان، بەردەمی گوندیش دەشتی زەڵێیە، ھاوکات دەکەوێتە نێوان گوندھکانی پوشێن و گەرمەدەرە و گێڵدەرە و مۆریاس.[٤][٥][٦]
ناو
دەستکاری٭ ناوی گوندی مایاوا وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه لهزۆركۆندا مه‌هدی ناوێك هاتۆته جێگه‌ی ئه‌م گونده‌و نیشته‌جێبووه‌و ئاوهدانیكردۆتهوه، ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ش لای خه‌ڵك به‌مه‌هدی ئاوا رۆیشتووه، پاشان بووه بهمههیاواو ده‌ماوده‌م بووه به‌مایاوا.[٧]
٭ رایه‌كی دیش هه‌یه كه‌ده‌ڵێت ماده‌كان ئه‌م گونده‌یان دروستكردووه‌و ئاوهدانیانكردۆتهوه بۆیه ناونراوه مادی ئاوا پاشان ده‌ماوده‌م بووه به‌مایاوا.
مێژوو
دەستکاری٭ مێژووی دروستبوونی ئەم گوندە زۆر کۆنە لەناوچەکەدا ھاوکاتە لەگەڵ دروستبوونی گوندەکانی کاژاو بیوەک بەو پێیەی کەچەند گۆڕستانێکی گەورەی تێدایە کەئەمانە نیشانەیە بۆ کۆنی ئەم گوندە کەئەوانیش (گۆڕستانی قەرەسحاب)، گۆڕستانی ئاشە کۆن‌و گۆڕستانی مەلا ھەمزە (کە گۆڕی مەلا ھەمزەی لێ یە کەنازانرێ ئەو مەلایە چی بووە ئەو گۆڕستانەی بەناوەوە ناونراوە، (گۆڕستانی چواریار) گۆڕی چەندین پیرو ئەسحابەی لێیە کەئەمە نیشانەی ئەوەیە کەشەڕ ھەبووە لەناوچەکە لەوانەش گۆڕی قەرە سحابە رەش کەخەڵکی بۆ کۆکە رەشە روویان تێ کردووە وەک لەکۆندا باوبووە، لەڕۆژھەڵاتی گوندەوە (پیر بەشیر) ئەو ژنانەی کەمناڵەبەر بوون شیریان کەم بووە چونەتە سەر ئەو گۆڕە تا شیرەکەیان زیاد بکات، پیر مەحمود کەدەکەوێتە سێدارانەوە، گۆڕی (عەبدولمەجید) کە بەسێداران ناسراوە کەخەڵک بۆ منداڵبوون روویان تێدەکردو جۆلانە یان مێلۆیان ھەڵدەواسی، گۆڕی شۆفیلە کە بەتوڕە ناسراوەو خەڵک نەیوێراوە رووی تێبکات، پیر ساڵحیش ھەر بەتوڕە ناسراوە، گۆڕی چواریار کەدەکەوێتە بەردەمی قەڵا کۆنە گۆڕستانەکەش ھەربەناوی ئەوەوە ناونراوەو شایانی باسە گوندەکە کەوتۆتە ناوەڕاستی ئەو گۆڕانەوە.دانیشتوانی ئەم گوندە لەھەرسێ بنەماڵەی بۆرەکەیی و رۆژبەیانی و مەنمی پێکھاتوون کەبێ کێشە پێکەوە ژیان دەگوزەرێنن تێکەڵیو ژن وژنخواز ھەیە لەنێوانیاندا.
٭ (قەڵا کۆنە) کەگردێکەو کەبەسەر دەکەوی لەسەرەوە پانتاییەکی تەختە بەبیرەوەری خەڵکەکەی کراوەتە خەرمان بەردەم ئەم قەڵایە ئاسەواری مەرکەزێکی لێیە بۆ پاراستنی قەڵاکە ئەمە مانای وایە لەو شوێنەدا میرنشینێک ھەبووەو میرێک یان پیاوێکی گەورەو دەسەڵاتداری لێ بووە شوێنی مەرکەزەکەش پێی دەوترێ شانی گۆلێ کەھەزار مەترێک دوورە لەقەڵاکەو شوراکان تائێستاش دیارن، لەکۆندا شوێنە عاسییەکان خەڵکی تیادا نیشتەجێبووە، لەساڵی 1979یان1980بوو کاتێک لافاوێک ھەستا لەمایاوا لەناوچەی پیر ساڵح لەشوێنێکی تەختاییدا گۆزەیەک دەرکەوت کەزۆر نایاب بووە 14تەنەکە ئاوی دەگرت، براوەتە ناو گوند بۆ ئاوگرتن بەکاردەھات (ئەم گۆزەیە کەدەرھات نیو تەنەکە خۆڵی تێدا بووە کەڕەشو سپی بوو، زۆر ورد بووە کەوەک خۆڵە کەوە وابووە، بەڵام خەڵکەکە گرنگیان پێ نەداوە رشتویانە) ھەروەھا ئەم ئەم گۆزەیە پشتێنەیەکی زۆر جوانیشی ھەبووە، بەڵام بەداخەوە ئەویش بەر شاڵاوی رووخان‌و تێکدانی گوندەکە کەوت ئەویش بەشۆفڵ تێکدرا. ٭ مایاوا وەک ھەموو گوندەکانی کوردستان کەوتۆتە بەر ھێرشی رژێمە یەک لەدوایەکانی عێراق ئەم گوندە لەساڵەکانی (١٩٦٠)کاندا چەند جارێک بە فڕۆکە بۆردومان کراوەو چەندین کەس برینداربوونوو دوو کەس شەھید کراوە، خانووەکانیان رووخاون پاشان لەساڵی ١٩٧٣-١٩٧٤ جارێکی تر بەفڕۆکە تۆپباران کراوە، خەڵکەکە گوندەکەیان جێھێشتووە چوونەتە گوندی شوکێ و گێڵدەرە و لەساڵی ١٩٨٦-١٩٨٧ بەردەوام لە عەربەتەوە ئەم گوندە تۆپباران دەکرا تابەتەواوەتی گوندەکە داگیرکرا، ھەموو ئەو ھیرشانەش بەبیانووی بوونی پێشمەرگە بوو، لەناوچەکەدا رژێم دەیزانی کەخەڵکەکەش بەردەوام ھاوکارو رێبەری پێشمەرگە بوون بۆ زۆربەی ناوچەکان و ھەمیشە ماڵەکان کراوە بوون لەڕووی پێشمەرگەدا.
کشتوکاڵ
دەستکاریچهندین جۆری كشتوكاڵ له‌كۆندا تاپێش راگواستن كشتوكاڵ تاڕاده‌یه‌كی باش ده‌كرا وه‌ك گه‌نم و جۆ و نۆك و نیسك و گلێنه و زه‌ڕات و ره‌زو باخی هه‌ڵوژه‌و چواله ئه‌مه جگه له‌بوونی چه‌ندین رووه‌كی خۆرسك وه‌ك قه‌زوان دارهبهنو گۆیژو بهڕووو بهڵاڵوكو سه‌وزه‌ی به‌هاره. هه‌رچه‌نده مایاوا سه‌رچاوه‌ی ئاوی كه‌م بووه له‌ئێستاشدا كه‌متره به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئهوكشوكاڵانه ده‌كرێن به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر. هاوكات به‌شێكی تری بژێوی خه‌ڵكی گوند له‌سه‌ر به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ بووه وه ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌گوند به‌خێو ده‌كرا كه‌زیاتر له(١٠٠٠) سه‌ر ره‌شه ووڵاخ و (٣) هه‌زار سه‌ر ماڵات تیادابووه ئه‌مه جگه له‌بوونی چه‌ند هێسترو ماینێك كه‌بۆ جووت كردن‌و سواری‌و بار به‌كارده‌هاتن وه له‌ئێستادا زیاتر له(٣٠٠) سه‌ر ره‌شه ووڵاخ و (١٥٠٠) سه‌ر ماڵاتی تێدایه ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌وه‌ڕگای باشیان هه‌یه بۆ به‌خێوكردنی ماڵات. تاساڵی (١٩٧٤) ته‌نها بیری ده‌ستیان هه‌بووه كه‌به‌ده‌ست ئاویان ده‌رهێناوه به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا حكومه‌ت بیرێكی ئیرتوازی بۆ لێداون كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك خواردنه‌وه‌و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ به‌سوود بوو. وه له‌ئێستادا پڕۆژه‌ی ئاوی بۆ دروست كراوه‌و له‌سه‌ر بیرێكی ئیرتوازی‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ئاوی خواردنهوهیات نی یه‌و ئه‌م ئاوه به بۆری دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ماڵان‌دا.[٨]
خوێندن
دەستکارینهبوونی خوێندنگه له‌پێش راگواستندا زیاتر له80 ماڵی تێدا بووه پاش راپهڕینو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كه 65 خێزان گه‌ڕانه‌وه گونده‌كه‌و درێژه‌یان به‌ژیاندا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بووی خوێندنگه‌ی ناوهندیو دواناوه‌ندی ورده‌ورده ماڵه‌كان روویان له‌شاره‌كان كرده‌وه بۆیه له‌ئێستادا 25 ماڵی تێدایه وابڕوات ئه‌و ژماره‌یه‌ش روو له‌كه‌متر ده‌كات. مایاوا خوێندنگایه‌كی شیاوی 6 پۆلی بۆ دروست كراوه كه‌تا شه‌شی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنرێت بۆ ناوهندیو به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت روو له‌ناحیه‌ی به‌رزنجه بكه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌روا ئاسان نی یه 8-10 كم دووره.
سەرچاوەی ئاو
دەستکاریسهرچاوهی ئاوی مایاوا بریتین له‌كانی (شیرین خاتوون)كه تا دره‌نگانێك ده‌مێنێ‌و ووشكی نه‌ده‌كرد به ئێستاشه‌وه بۆ خواردنه‌وه‌و بۆ ئاژه‌ڵداری به‌كارده‌هات، كانی مزگه‌وت كه‌له ناو ئاوایی بوو بۆ مزگه‌وته‌كه بهكاردههاتو بۆ خواردنه‌وه‌و ئاژه‌ڵ به‌كار ده‌هات، كارێزی(خانه) كه‌بۆ كشتوكاڵكردن‌و خواردنه‌وه‌و ئاژه‌ڵ به‌كارده‌هات كه‌ئاوێكی دور له‌گوند بوو له‌كاتی كشتوكاڵ‌و دروێنه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خواردنه‌وه سوودیان لێ وه‌رده‌گرت ده‌چوون له‌وێ ده‌حه‌وانه‌وه، (كانی باره)كه هه‌ر له‌خوار گوند بوو كاتی دروێنه سوودی لێ وه‌رده‌گیرا. هه‌روه‌ها دوو بیری ده‌ستی هه‌بوون له‌ناو گوند یه‌كێكیان بیری مامه كه‌ریم هه‌لاج بوو كهههڵیكهندبوو بۆ خێر، ئه‌وی تریش گشتی بوو.
ووزەی کارەبا
دەستکاریكارهبا له‌ساڵی 1984-1987 یه‌كه‌مجار گه‌یشته ئه‌م گونده تارووخانی گونده‌كه له‌مانگی 5ی 1987 گونده‌كه رووخێنراو خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچاركرا رووبكه‌نه ئۆردوگای باریكه‌و شارۆچكه‌ی عهربهتو مه‌ڕو ماڵاتیش تاڵان فرۆشكرا بۆ دووه‌م جاریش له‌ساڵی 2005 كاره‌با گه‌یشته‌وه ناو گوند. جاده‌كه‌ی زۆر كۆنه، به‌ڵام له‌ساڵی 1999-2000 چه‌و رێژكرا،له‌ساڵی 1950كانه‌وه سه‌یاره هاتۆته ناو گوند كهسهیارهی شێخ حه‌سه‌ن بووه خه‌ڵكی به‌رزنجه بووه به‌ربوومی پێ گواستۆته‌وه. بنكه‌ی ته‌ندروستی نییه یه‌كه‌م رادیۆش له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو سابیری ئه‌له زارا له‌ساڵی 1962 هاتۆته ناو گوند كه‌كوێخای گوند بووه، ته‌له‌فزیۆنیش له‌لایه‌ن حاجی عه‌بدولقادر حه‌مه‌ساڵح ساڵی 1981 هاتۆته ناوگوند، له‌ساڵی 1986 له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بینایه‌كیان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی دروستكرد تابنكهیان بۆ دابنێن، به‌ڵام فریانهكهوتنو رووخێنرا، ئێستاش بنكه‌ی تیا نی یه‌و ناچارن روو له‌ناحیه‌ی به‌رزنجه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، دروستكردنی مزگه‌وت له‌م گونده‌دا هاوكاته یان دوورنییه له‌گه‌ڵ دروستبوونی گونده‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیری خه‌ڵك بێت له‌كۆنه‌وه مه‌لا رهحیمو مه‌لا ئهمینو مه‌لا مهحمودو مه‌لا محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر لهگوندبوون، ئه‌و گونده هه‌رده‌م حوجره‌ی تێدابووه، خه‌ڵكه‌كه فێری خوێنده‌واریی قورئان خوێندن كراون، دامه‌زراندنی خوێندنگه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی په‌نجاكان‌و یه‌كه‌م مامۆستای خوێندنگاكه مه‌لا مه‌حمود بوو كه‌خه‌ڵكی مۆریاس بوو، هاوكات مه‌لای مزگه‌وتی مایاواش بووه.
کەسە دیارەکان
دەستکاریئهحمهدی حه‌مه قازی كه‌یه‌كه‌م موختاری گوند بووه به‌مدواییانه‌ی مۆره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930، پاشان كوێخا حه‌مه‌ساڵح زارا كوێخاو برا گه‌وره‌ی گوند بووه، پاش ئه‌ویش سابیری ئه‌له زارا موختار‌و ریشسپی گوند بوون، خوالێخۆشبوو مه‌لا عومه‌ر شه‌ریف حه‌سه‌ن مه‌لای گوند بووه وه‌ك شوراش (هاوكاری موختار) كاریكردووه هاوكاریی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشی كردووه، خوالێخۆشبوو كه‌ریم حه‌مه موراد ناسراو به‌كه‌ریم هه‌لاج یارمه‌تیده‌ری گوند‌و شوراش بووه بۆ خزمه‌تگوزاریی گونده‌كه وه بیرێكی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی لێدابوو ئاوه‌كه‌ی هه‌موو گوند لێی سوودمه‌ندبوو، خوالێخۆشبوو عومه‌ر محه‌مه‌د شاخی كوێخای گوند بووه 1986تا1987 دوا كوێخا بووه، ئازاد تۆفیق ئه‌ویش شورای گوند بووه كاروباری گونده‌كه‌ی راپه‌ڕاندووه بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئه‌نجومه‌نی گوند بووه، خوالێخۆشبوو حاجی عه‌لی (عه‌لی-یه سوور) جه‌ڕاح بووه به‌بێبه‌رامبه‌ر خزمه‌تی خه‌ڵكی گوند‌و ده‌وروبه‌ری كردووه ته‌نانه‌ت جه‌راحی ماڵاتیش بووه، له‌ئێستاشدا ئه‌حمه‌دی عه‌لی مارف جه‌ڕاحی گونده. مایاوا سێ وه‌ستای كارامه‌و دهستڕهنگینی هه‌بوو كه‌ئه‌وانیش حاجی حەمەسور ڕەشید و وه‌ستا ئه‌حمه‌د ساڵح‌و خوالێخۆشبوو وه‌ستا ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر، ده‌رگاو هه‌وجاڕیان بێبه‌رامبه‌ر بۆ خه‌ڵكی گوند دروستكردووه ئه‌وسا كار به‌هه‌ره‌وه‌ز دهڕۆیشتو هه‌موو كه‌س رۆحی یارمه‌تی تێدابووه.
یەکەم بیری ئیرتیوازی
دەستکاریدەوروبەری ساڵی ١٩٧٥ مامە سابیر(١٩٢٤-٢٠١٥) خوالێی خۆش بێت یەکەم کەس بوو کە هەوڵێکی زۆری دا تا والە حوکمەت بکات بەهۆی بەدواداچونەکانیەوە بۆ جێبەجێکردن و هەڵکەندنی بیری ئیرتیوازی چەندین جار سەردانی بەغداد دەاکات هەتا کۆتایی بە ئامانج گەیشت توانی ئەوەی مەبەستی بوو جێبەجێی بکات بۆ گوندەکەی خۆی پاشان خۆشی وەک میراو لەسەر بیرەکە دەمەزرا . پێویستبوون بۆ هاووڵاتیان له‌ژنانیشدا كافیه عه‌لی مارف مامانی گوند بووه، شاره‌زایی له‌نه‌خۆشی منداڵاندا هه‌بووه‌و سه‌رپه‌رشتی ژنی دووگیانی كردووه، به‌ڵام ئێستا چۆته ساڵه‌وه‌و توانای نه‌ماوه، خوالێخۆشبوو مه‌عبوب خێزانی مه‌لا عومه‌ر مامانی گوند بووه‌و هاوكاری ژنان بووه، خوالێخۆشبوو ئامینه خێزانی كوێخا حه‌مه‌ساڵح بووه لهبۆنهكاندا چێشتیلێناوهو سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كردووه، خوالێخۆشبوان عاسمه عه‌بدوڵاو ئامینه ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ فاتمه مه‌حمود كه‌له‌ژیاندا ماوه له‌بۆنه‌كانی وه‌ك ته‌عزییه‌و مهولودو لهخۆشییهكانیشدا چێشتیانلێناوهو سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵكه‌كه‌یان كردووه‌و كه‌سانی لێهاتوو به‌توانا بوون.
پەراوێزەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://hemnbarznji.blogspot.com/p/blog-page_3275.html
- ^ https://books.google.iq/books?