شاکر فەتاح
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شاکر فەتاح ئەحمەد نووسەر، وەرگێڕ و قایمقامێکی کورد بوو. لە ساڵی ١٩١٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٨٨ لەلایەن حکوومەتی بەعس گوللە بارانکراوە.
شاکر فەتاح ئەحمەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٤ز |
مەرگ | ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٨٨ |
ھۆکاری مەرگ | گوللە بارانکراوە بە دەست حکوومەتی بەعس |
نیشتەجێی | باشووری کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | ماستەر لە ماف |
پیشە | نووسەر، وەرگێڕ و قایمقام |
ژیان
دەستکاریلە بنەماڵەیەکی خوێندەوار پەروەردەکراوە لە سەرەتایی منداڵیدا چووەتە بەر خوێندن لە حوجرەی فەقێیان. سەردەمی منداڵی گوندەکانی شارباژێڕ و شاری سلێمانی بەسەربردووە و خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە. خوێندنی دواناوەندی و کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردوە. دوای ئەمە ماوەیەک لە لوبنان و فەڵەستین ماوەتەوە، ئینجا گەڕاوەتەوە بەغدا و لەوێ کۆلێژی مافی تەواو کردووە. لە دوای سێ مانگ بووەتە مووچەخۆری میری و لە گەلێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان خزمەتی کردووە، تا گەیشتووەتە پلەی سەرۆکی شارەوانی و قایمقامیەتی.
لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا (١٩٧٥) کە ئاواتەکانی شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١ی کورد بەدی نەھاتن، دەسەڵاتی بەغدا یەک لایی ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عێراقی دامەزراند و ھەولێر کرا بەناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق. شاکر فەتاح لەم دامودەزگایەدا بەشداری کرد. دوا کاری لێرەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان بوو. لە یادی ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئازاری ١٩٨٨ لە ھەولێر سیمینارێک بەناوی (سیمینارێکی زانستی لە بابەت کوردەوە لە بیری سەرکردە سەدام حوسێن)دا ساز کرا. شاکر فەتاح بەئاشکرا لەناو سیمینارەکەدا ووتی:
باشترین چارەسەر بۆ مەسەلەی نەتەوایەتی کورد ئەوەیە دەسەڵاتی دەوڵەت لەگەڵ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاری کورد لە عێراق ڕووبەڕوو دابنیشێ و بکەوێتەوە وتووێژەوە، بەمە نەبێ چاک نابێ، چەک و سیلاح مەسەلەکە ناگەیێنێتە ئەنجام.
ئیتر لە دوای کۆتایی ھاتنی سیمینارەکە ھۆڵەکەی بەجێھێشت و گەڕایەوە سلێمانی پاش ھەفتەیەک شاکر فەتاح گیراوە و ھێناویانە ئەمنی ھەولێر، دوای سێ مانگ ئەشکەنجەدان کوشتویانە.[١]
نووسەری
دەستکاریشاکر فەتاح یەکێکە لە نووسەرە ناسراو و ناودارەکانی گەلی کورد، بەردەوام قەڵەمەکەی بۆ مەبەستی وشیارکردنەوەی میللەتەی خستووەتە کار. یەکێکە لەو نووسەرانەی کە بەھۆی بەرھەمەکانییەوە وای کردوە بچێتە ڕیزی پێشەنگی ئەو نووسەرانەی کە بەرھەمیان زۆرە، محەممەد ئەمین زەکی و تۆفیق وەھبی و حوسێن حوزنی موکریانی جێ پەنجەیان لەسەر کەسێتی شاکر فەتاح دیارە و ھەروەھا ھۆنراوەکانی حاجی قادری کۆیی زۆر کاریان تێکردوە٫ لە ڕۆژنامەکانی بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال و بانگی ھەق کاری نووسەر بووە، لە لای پیرەمێرد فێری خوێندن و نووسینی کوردی بووە. وەکو قایمقام لە شارۆچکەکانی کوردستان خەریکی دەرکردنی ڕۆژنامە و شانۆگەری و کردنەوەی کتێبخانە بووە، کتێب نزیکترین ھاوڕێی بووە.
نووسینەکان
دەستکاریشاکر فەتاح لە گەلێ بواردا بەرھەمی ئەدەبی ھەبووە لەوانە
- ھۆنراوە :- زۆربەی ھۆنراوەکانی مەبەست بوە لە کۆمەڵایەتی و وەسف و نامەی شیعری و وەسفی سروشتی کوردستان و ژن و بە شێوەیەکی دیار لە ھۆنراوەکانیدا ڕەنگدەداتەوە.
- وتار :- وتارەکانی بە زۆری کۆمەڵایەتی بووە و گرنگی بە وتاری ئەدەبی داوە و ھەندێک وتاری سیاسیشی نووسیوە.
- چیڕۆک :- لە چیرۆکەکانیدا باسی کێشەی کۆمەڵایەتی و دواکەتنی کۆمەڵگای کردوە.
- چیڕۆک بۆ منداڵان
- گەشتنامە :- گەلێک گەشتنامەی نوسیوە وەک گەشتی پێنجوێن و گەشتی شارباژێر و گەشتی سرۆچک و گەشتی ھەڵەبجە و ھەورامان.
- لێکۆڵینەوەی ئەدەبی :- لە بەرھەمی شاعیرانی کۆڵیوەتەوە.
- وەڕگێران :- گەلێک کتێبی نووسەرە ناودارەکانی جیھانی وەرگێراەتە سەر زمانی کوردی.
نموونەیەک لە پەخشانی شاکر فەتاح (بەرخەکە)
مردن
دەستکاریشاکر بەھۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی بەعس لە بەھاری ١٩٨٨ فڕێندراو و لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٨٨ گوللەبارانکرا، و تەرمەکەی بەمردوویی درایەوە دەست خێزانەکەی.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی رائیدی پێشووی ئەمن لە حیزبی بەعس». Youtube. RUDAW.
- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٥٧ تا ٢٦١، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.