ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار
ڕێککەوتننامەیەک بوو لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی بەعس واژۆکرا
ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس واژوو کرا، بریتی بوو لە پێشەکییەک و ٢٢ بڕگە کە ١٥یان ئاشکرا و ٧یان نھێنی بوون و ھەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک دەھێنا بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا. بەدی ھێنانی یەکێتی ڕیزەکانی کورد پاش ٤ ساڵ شەڕی ناوخۆ.[١][٢]

ڕێکەوتننامەکە ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی نەتەوەی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لەناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکە و دەرەوە. ١١ی ئازار بەرھەمی شۆڕشی ئەیلوول بوو بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانی کە کێشەی گەلی کوردستانی خستە قۆناغێکی نوێوە و بووە بناغەیەک بۆ ئاشتی لە عێراقدا بەڵام جێبەجێ نەکراو ڕژێمی بەعس لەدوای خۆڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، شەڕی دەست پێکردەوە لە ساڵی ١٩٧٤.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ئازادکردنی شاری ھەولێردا». Presidency of the Kurdistan Region of Iraq (بە سینهالی). ١١ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ G.S. Harris, Ethnic Conflict and the Kurds, Annals of the American Academy of Political and Social Science, pp.118–120, 1977
- ^ nusar2 (٩ی ئازاری ٢٠٢٢). «ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار سیمبوولی بەھێزی گڕی شۆڕش و نیازی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردە». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ Mcdowall, David. A Modern History of the Kurds. IB Tauris & Co. , New York. 2004. Pages 327–328.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |