ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
ناحیەی ناوەندی قەزای کفری یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی کفریە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای کفری لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٤٠٬٣١٣)کەسە.[٣]
ناحیەی ناوەندی قەزای کفری | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء کفري بە ئینگلیزی: Central Kfri County Sub-District | |
پۆتانەکان: 34°41′23″N 44°57′38″E / 34.68963°N 44.96057°Eپۆتانەکان: 34°41′23″N 44°57′38″E / 34.68963°N 44.96057°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | قەزای کفری |
مەڵبەند | کفری |
ژ.گوندەکان | ٢ |
بوون بە ناحیە | ١٨٧٥ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | شەماڵ نامیق کەرەم |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٩ مەتر (٧٥١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٥١ مەتر (١٬١٥٢ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٨٣ مەتر (٦٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٤٠،٣١٣ |
• چڕی | ٦٢٩٫٨٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٦٣١٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٣٩،٦١٧ |
• لادێیی | ٦٩٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناو
دەستکاریئەم ناحیەیە بەناوی ناوەندەکەیەوە ناو نراوە کە ئەویش شارۆچکەی کفریە، ئەم بۆچوونانە ھەیە لە سەری:
- ناوی شارۆچکەکە کە (کفریە) لەوەوە ھاتووە کە ماددەی کفر(قیر) لە ناوچەکەدا ھەیە، جۆرێکە لە قیر(زفت) کە لە دەرەوەی خەزنە و بەلەم و کەشتی و ئەوانی تر دەدرێت. مێژوونووسان پشتڕاستی دەکەنەوە کە کفری نزیکە لە وشەی(کوفر) کە بە واتای جۆرێک لە قیر لە زمانی زراوی عەرەبی و لە وشەی (کیرۆ)ەوە ھاتووە، کە بە واتای (تاڵ) دێت ھەروەھا لە زمانەکانی بابلی و ئاشووریدا.
- بنەچەی ئەم شارە بریتییە لە (ئاسکی کفری) کە شارێکی دێرینە و دەکەوێتە نزیک شاری کفری تەنھا کەلاوەکانی ماون و دەوترێت مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریەکان. ھەندێکی تر دەڵێن (کوفر) ناوێکە بۆ کچان کە لەو خاکانەدا زۆرە، شێواندنی وشەی (کافور).
- لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بە (الصلاحیة) ناسرابوو. شایانی باسە لە نزیک شارۆچکەی کفری گوندێک ھەیە کە بە (ناساڵەح) ناسراوە، کە قیریش لێی دەردەھێنرێت.
- مێژوونووسی عێراقی ئەلسەید عەبدولڕەزاق حەسەنی لە کتێبی (عێراق و کۆن و نوێ)دا دەڵێت، کە لە ساڵی ١٩٧١ لە بەیروت بڵاوی کردۆتەوە(کفری شارۆچکەیەکە دەکەوێتە دامێنی چیای (باوەشوار)، کە خەڵکەکەی تیایدا دوعای بۆ دەکەن بۆ گۆڕەکەی، لە نزیکیشی ئەو ھێڵی ئاسنییە کە لە نێوان بەغدا و کەرکووک درێژ دەبووەوە تێپەڕی).
- لە قەزای کفریدا لە لێواری چۆمەکاندا درەختی کفر(تەروو) دەڕوێت کە دارێکی سرووشتی قەد باریکی کورتی گەڵا باریکە، ئەگەری ھەیە بەھۆی زۆری ئەم دارەوە ناوچەکە ناونرابێت.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای کفری ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی سەرقەڵا.
- لە باشوورەوە ناحیەی جەبارە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سەرقەڵا و ناحیەی کۆکس.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی جەبارە.[٥]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٤کم٢)یە لە (٠٫٣١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٫٣٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (پێنجەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد و تورکمانن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٤٠،٣١٣)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.
مێژوو
دەستکاریدوای ئەوەی لە سەردەمی عوسمانیدا یەکەی ناحیە هاتە نێو یەکە کارگێڕییەکانەوە لە ساڵی ١٨٧٥دا ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووستکرا.
سەردەمی عوسمانی لە نێوان (١٨٧٣ - ١٩١٨)
دەستکاریلەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.
- تاوەکو ساڵی ١٨٧٩ قەزای کفری لە سنجاغی شارەزوور سەر بە ویلایەتی بەغدا بوو.
- لە ساڵی ١٨٧٩دا ویلایەتی مووسڵ درووستکرا. سنجاغی شارەزوور کە قەزای کفری سەر بەم سنجاغە بوو، بوو بە بەشێک لە ویلایەتی مووسڵ.
- لە ساڵی ١٨٧٥دا ناوی قەزای کفری گۆردراو کرا بە قەزای صەلاحیە.
- لە ساڵی ١٨٧٥دا قەزای کفری پێکھاتبوو لە سێ ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی داودە).
- لە ساڵی ١٨٩٠دا قەزای کفری پێکھاتبوو لە دوو ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە).
- لە نێوان ساڵانی (١٨٩٢ - ١٩١٢) قەزای صەلاحیە لە سێ ناحیە پێکھاتبوو، (ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی دووزخورماتوو).[٨]
لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
دەستکاریلەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩]
حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.
* لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)
دەستکاری- بە حکومڕانی ئینگلیز و ڕێخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان ناوی قەزای کفری لە سەڵاحیەوە بووەوە بە کفری.
- لەم ماوەیەدا قەزای کفری پێکھاتبوو لە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی دووزخوورماتوو.[١٠]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)
دەستکاری- ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە(٥٣٣٥) لە ساڵی ١٩٣٣دا ھەڵوەشێنرانەوە.
لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]
- ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووست نەبووەوە لەم سەردەمەدا.
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
دەستکاریلەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
دەستکاری- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]
- لەم سەردەمەدا ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووستبووە و لە ڕووی کارگێڕییەوە لە دوو گوند پێکھاتووە.
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)
دەستکاری- دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
- ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
- دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]
کارگێڕی
دەستکاریئەم ناحیەیە لە ٢ گوند پێکھاتووە:[١٤]
- کفری(ناوەند)
- دوانزەئیمام، کفری
- سەرچەم
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066102#map=11/34.6688/44.9739
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عثمان علی. «الکورد فی الوثائق البریطانیة» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10 ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)