سوھەیل خورشید عەزیز ناسراو بە مامۆستا شەماڵ (مردووی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە کفری، عێراق) مێژوونووس، جوگرافیاناس، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بوو. مامۆستا شەماڵ لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢دا لە شاری کفری لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.[١]

سوھەیل خورشید عەزیز

مەرگ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢
ھۆکاری مەرگکوشتن
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمامۆستا شەماڵ
پیشەمێژوونووس، جوگرافیاناس و نووسەر و چالاکوانی سیاسی
حیزبی سیاسیتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

ژیان دەستکاری

سوھەیل خورشید عەزیز لە ساڵی ١٩٦٠ لە کفری لە دایک بوو. ئەو لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کفری فەرمانبەر بووە.[١]

تیرۆر کردن دەستکاری

سوھەیل خورشید عەزیز لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ شاری کفریی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.[١]

تەرمی سوھەیل خورشید، لەمەراسیمێکدا لە شاری کفری بە خاک سپێردرا.[١]

کارەکان دەستکاری

  • مێژووی ناوچەی گەرمیان
  • مێژووی ناوچەی کفری: لە کۆنەوە تا ساڵی ١٩٥٨
  • ئابووریی ناوچەی کفری
  • ئەتلەسی کارگێڕیی باشووری کوردستان: نێوان ساڵانی ١٨٥٠–١٩٩٠، ٤ بەرگ

دانانی پەیکەرەی مامۆستا شەماڵ لە کفریدا دەستکاری

پەیکەرەیەکی مامۆستا شەماڵ بە دەستی مامۆستایانی بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کفرییەوە درووستکرا و لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھاوکات بە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵدا، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریى ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژە جیاوازەکان، لە ناوەندی شارۆچکەی کفریدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری