ویلایەتی بەسڕە (بە عەرەبی: ولایة البصرة، تورکیی عوسمانی: ولایت بصرە بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Bears ) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە سنجاقەکانی باشووری ویلایەتی بەغدا لە ساڵی ١٨٧٥ دروست کراوە. لە ڕووی مێژووییەوە ڕووبەرێکی گرتۆتەوە کە لە ناسریە و عەمارە لە باکوورەوە تا کوێت لە باشوور درێژ بووەتەوە.[٢] لە باشوور و ڕۆژئاوا لە ڕووی تیۆریەوە ھیچ سنوورێک بە ھیچ شێوەیەک نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ ناوچەیەک لە دەرەوەی قەتەر لە باشوور و سنجاغی نەجد لە ڕۆژئاوا دواتر نەخرایە ناو سیستەمی کارگێڕییەوە.[٣]

ویلایەتی بەسڕە
ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
١٨٧٥–١٨٨٠
١٨٨٤–١٩١٨

ویلایەتی بەسڕە لە ساڵی ١٩٠٧دا
ناوەندبەسڕە
ناوچە 
• 
٤٢٦٬٩٠٠ km2 (١٦٤٬٨٠٠ sq mi)
ژمارەی دانیشتووان 
• ١٩٠٠[١]
٥٠٠٬٠٠٠
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٨٧٥
• ئاگربەستی مودرۆس
١٩١٨
پێشوو
دواتر
ویلایەتی بەغدا
ئینتیدابی عێراق
ئەمڕۆ بەشێک لەعێراق

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ١٦٤٨٢ میل چوارگۆشە بووە (٤٢٦٩٠ کیلۆمەتر دووجا)، لە کاتێکدا ئەنجامە سەرەتاییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٠٠ ھەزار کەس بووە.[٤] وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە "نزیکەیی"ەوە دەست پێدەکات تا "تەنھا گریمانەیی" بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.

پایتەختی ویلایەتی بەسرە، ناوەندێکی سەربازی گرنگ بوو، سەربازێکی ھەمیشەیی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ پیاوی تێدابوو، ھەروەھا شوێنی ھێزی دەریایی عوسمانی بوو لە کەنداوی فارس.

لە ساڵی ١٨٧٥ تا ١٨٨٠، ویلایەت بووە، و دیسانەوە لە دوای ساڵی ١٨٨٤، کاتێک لە سنجاغەکانی باشووری ویلایەتی بەغدا دروستکرایەوە.[٥]

 
ویلایەتی بەسڕە لە ساڵی (١٨٨٤-١٨٩٩)دا

لە دوای ساڵی ١٨٨٤، ڤێلایەت بۆ ماوەیەکی کورت فراوانکرا بۆ خوارەوەی کەنارەکانی کەنداو بۆ ئەوەی نەجد و ئەلحەساء لەخۆبگرێت، لەوانەش ھوفوف و قەتەر و قەتیف، یەکخستنی نەجد تەنھا تا ساڵی ١٩١٣ پێش کۆتایی ھاتنی ویلایەتی بەسرە بەردەوام بوو.[٦]

لە ساڵی ١٨٩٩ شێخ موبارەک پەیمانێکی لەگەڵ بەریتانیا ئەنجامدا و بەو مەرجەی بەریتانیا کوێت لە بەرامبەر ھەر دەستدرێژییەکی دەرەکی دەپارێزێت، بە کردەوە کوێتەکەی کردە پارێزگایەکی بەریتانیا.[٧] سەرەڕای خواستی حکومەتی کوەیت کە یان سەربەخۆ بێت یان لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بێت، ئینگلیزەکان ھاوڕا بوون لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە پێناسەکردنی کوێت وەک قەزایەکی ئۆتۆنۆمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. ئەمەش تا جەنگی جیھانیی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بەسرە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٤ کەوتە دەست ئینگلیزەکان و ھێزی گەشتیاری میزۆپۆتامیا تا تەمموزی ١٩١٥ نزیکەی تەواوی ویلایەتەکەی داگیرکردبوو.[٨]

کارگێڕی

دەستکاری

سنجاغەکانی ویلایەتی بەسڕە:[٩]

  • سنجاغی بەسڕە: (قەزای بەسڕە، قەزای قوڕنە، قەزای فاو، قەزای کووەیت)
  • سنجاغی مونتەفیک: (قەزای مونتەفیک، قەزای حەی)
  • سنجاغی عەمارە: (قەزای عەمارە، قەزای تویرج)
  • سنجاغی نەجد: (قەزای ھوفوف، قەزای قەتیف، قەزای قەتەر)
  • سنجاغی قەسیم: (قەزای بەریدە، قەزای ڕیاز).[١٠]

سنجاغی(نەجد و قەسیم) ھەتا ساڵی ١٨٧٥ سەر بە ویلایەتی بەسڕە بوون. لەلایەن سعودییەکانەوە لە ساڵی ١٩١٣ داگیرکران.[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Mutlu، Servet. «Late Ottoman population and its ethnic distribution» (PDF). pp. 29–31. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. Corrected population for Mortality Level=8.
  2. ^ https://books.google.iq/books?id=pCC4ffbOv_YC&pg=PA19&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  3. ^ https://books.google.iq/books?id=pCC4ffbOv_YC&pg=PA179&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  4. ^ https://archive.org/details/asiakeane00kean/page/460/mode/1up?view=theater
  5. ^ Chisholm, Hugh, ed. (1911). "Bagdad" . Encyclopædia Britannica. Vol. 3 (11th ed.). Cambridge University Press. pp. 193–194.
  6. ^ https://books.google.iq/books?id=OZrnZpS84xoC&pg=PA7&redir_esc=y
  7. ^ https://books.google.iq/books?id=I9mDCeT4tisC&pg=PT108&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  8. ^ https://books.google.iq/books?id=8ow4AAAAMAAJ&redir_esc=y
  9. ^ https://books.google.iq/books?id=BXJqeTr6p78C&pg=PA13&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  10. ^ https://www.worldstatesmen.org/Saudi_Arabia.htm#Hasa
  11. ^ https://books.google.iq/books?id=BPCPg412BvkC&pg=PA41&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false