دووبز
دووبز شارۆچکەیەکە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان ، لەسەر زێی بچووکە. شارۆچکەی دووبز ٢٥کم لە شارۆچکەی حەویجەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتیەوە کەرکووکە و لەڕۆژاوایەوە سارۆچکەی مەخموورە، بوون بە قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ز دا کە دووبز گوندێکی بچووک بوو کرایە ناحیە و دواتر بووە قەزا، زەوی کشتوکاڵی ئەم شارۆچکەیە (١٠٠) ھەزار دۆنم دەبێت، ژمارەی دانیشتوانی ١٢٥ ھەزار کەس دەبێت وە ٦٥ گوند لە خۆ دەگرێت.
دووبز | |
---|---|
دبس - Dibis | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | دووبز |
بەرزایی | ٢٤٣ مەتر (٧٩٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٢٩٬٦٩٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاریئەم شارۆچکەیە دوو ناوی ھەیە:
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتووانی رەسەنی دووبز زۆرینەیان کوردن و خەڵکی عەرەب و تورکمانیشی تێدا دەژین کە زۆربەیان کارمەندی کۆمپانیای نەوت و غاز ویستگەی کارەبان، بە شێکیشیان لە عەرەبی ھاوردەی رۆژگاری بە عەرەبکردنن.
لە٢٠٠٨[٢]
وێستگەی کارەبا
دەستکاریلە دبسدا وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبای تیادایە کە بەگاز کاردەکات توانای بەرھەم ھێنانی ١٢٠مێگاوات کارەبای ھەیە، ھەروەھا دوو کێڵگەی نەوتی تیادایە بە ناوەکانی (بای حەسەنی باکور و باشور).[٣]
مێژوو
دەستکاریکۆنترین یادەوەری لە بارەی دووبز دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم ، ئەوسا زەویەکانی ناوچەکە بە تاپۆی عوسمانی لە سەر ناوی ناسراوێکی سەر بە ھۆزی ساڵەیی بوون. لە سەرەتا بریتی بوو لە ھەشت ماڵ و مزگەوتیکی بچووک. پاش دۆزینەوەی نەوت و گاز دووبز گەشەیەکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە رووی دانیشتووانەوە. دواتر پرۆژەی ئاودێری کەرکووک و پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و وێستگەی کارەبای باکووری لێ درووستکرا کە کارەبای زۆربەی باکووری عیراقی تیدا دابین دەکرا. بیرە نەوتەکانی (جاستانە و سارەلوو و سەربەشاخ) لە خاکی دووبزەوە دەرژێنە ناو تۆڕی نەوتی باکوور(کەرکووک). ساڵی ١٩٦٣ خەڵکی ناوچەکە وەک زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک و خانەقین و مووسڵ رووبەرووی لێشاوی دوورخستنەوەو سزادان و ئاوارەبوون ھاتنەوەو سیاسەتی بەبەرنامەکراوی بە عەرەبکردن و دەرکردنی کورد پەیڕەوکراو تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوو. خاکەکەی لە رۆژگاری تالی ئەنفالەکان بووە نێژگەی سەدان جەستەی ناسکی مناڵە کوردی ئەنفالکراوی گەرمیانی چەمچەماڵ.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Dibis_District
- ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/
- ^ .ھەواڵی جینۆساید ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.