ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر
ھەریر یەکێکە لە شارەدێیەکانی کوردستان، دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر.
(لە ناحیەی ھەریرەوە ڕەوانە کراوە)
ناحیەی ھەریر (بە عەرەبی: ناحیة حریر، بە ئینگلیزی: Harir Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ھەریرە.[١][٢]
ناحیەی ھەریر | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | شەقڵاوە |
ناوەند | ھەریر |
بوون بە ناحیە | ١٨٥٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی ھەریرە.
سەبارەت بەناوی (ھەریر) بیروڕای زۆر ھەیە:
- وشەی ھەریر لە وشەی زمانی عەرەبی حەریر(حریر)ەوە وەرگیراوە، بە واتای ئاوریشم.
- ھەندێک کەس پێیان وایە کەوا ناوی (ھەریر) لەوەوە ھاتووە لەبەر ئەوەی (ھەریر) ناوچەیەکی دەشتایی بەپیت و بەرەکەت و زۆر جوان بووە بۆیە ئەو ناوچەیەیان شوبھاندووە بە قوماشی (حەریر) لە جوانیدا.
- لە لای ھەندێکی تر ناوی شارۆچکەیە(ھەریر) پەیوەست دەکرێت بە ڕێگای بەناوبانگی ڕێگای ئاوریشم (طریق الحریر، Silk Road) لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا، بە پێی ئەم بۆچوونە ڕێگای بازرگانی حەریر بە کوردستاندا و بە دەشتی ھەریر دا تێپەڕ بووە.[٣]
مێژوو
دەستکاری- لە ساڵی (١٨٥٠)دا لە سەردەمی عوسمانیدا قەزا بووە لە لیوای ڕەواندز، تاوەکوو ساڵی (١٨٧٣) وەک قەزا مایەوە، لەو بەروارە بەدواوە بووە ناحیە و لیوای ڕەواندز ھەڵوەشێنرا و بووە قەزایەکی سەر بە لیوای شارەزوور، ناحیەی ھەریریش خرایە سەر قەزای ڕەواندز کە ئەو سەردەم پێیان دەوت (ناحیەی دێرە حەریر).
- لە سەرەتاوە گوندی باتاس ناوەندی بوو، لە ساڵی ١٩٥٣دا ناوەندەکەی گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی ھەریر.
- بە پێی بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٥\٢\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی ھەریر و ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریسنوری ناحیەی ھەریر:
- لە باکوورەوە ناحیەی دینارتێ و ناحیەی بجیل.
- لە باشوورەوە ناحیەی باسرمە، ناحیەی کۆڕێ و ناحیەی دارەشەکران.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان و ناحیەی سرێشمە.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی گردەسێن.[٥]
دانیشتوان
دەستکاریژمارەی دانیشتووانی (-) ھەزار کەسە.[٦]
کشتووکاڵ
دەستکاریشوێنەوار
دەستکاریکارگێڕی
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077975
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر تێدایە. |