ناحیەی باسرمە (بە عەرەبی: ناحیة باسرمة، بە ئینگلیزی: Basrma Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باسرمەیە.[١][٢]

ناحیەی باسرمە
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاھەریر
ناوەندباسرمە
بوون بە ناحیە٢٠٠٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی باسرمەیە.
  • ناوی ئەم شارەدێیە بە پێ سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە باسرمە ھەمیشە بایەکی ساردی لێ ھەڵکردووە بە شەوان بە ڕۆژیش زۆر گەرم بووە، ئەمەش وایکردووە کە ئەم ناوە لەم ناوچەیە بنرێت.[٣]

جوگرافیا

دەستکاری

سنوری ناحیەی باسرمە:

باسرمە بەشێکە لە دەشتی ھەریر کە دەشتێکی پان و راستە لە ھەندێک شوێن لە سنووری گوندەکانی (شێخ مەمودیان، سیساوە، شیناوە، باویان، فاتاوە، باسرمەی کۆن، باشور، ئاری سیرەک، قاسمیە) دەشتێکی راستە، بەڵام لەسنووری گوندەکانی خەیلانیان زیاتر تێکەڵە لە زوورگ و دەشتایی لەگەڵ بوونی چەند بەرزایەک کە بەرزیان ناگاتە (٥٠٠)م وە باسرمە کەوتۆتە دامێنی چیای بەنی ھەریر کە بەرزیەکەی(٥٠٠)م لەلای باکووری رۆژھەلات وە لەلای رۆژھەلات چیای زەردکان و شەکرۆک ھەلکەوتوون.

دانیشتوان

دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی (٩٩٠٤) ھەزار کەسە.[٦]

کشتووکاڵ

دەستکاری

ناحیەکە لەرووی بەربومی کشتوکاڵی زۆر دەولەمەندە بەتایبەتی بەروبوومی دێمەکار وەکو (گەنم، جۆ، نیسک، نۆک، ماش، گندۆرە، ترێ، تەرۆزی ، باوی، قەزوان)وەرێژەی ھەرە زۆری دانیشتوان پێی یەوە خەریکن وە بەژداریەکی زۆر بەبھای ھەیە لەبەرزکردنی داھاتی تاکەکەسی لەم سنوورە وەبەرھەمی کشتوکاڵی بەراو تارادەیەکی زۆر بوونی ھەیە وەکو (ترێ، ھەنجیر، خۆخ، سێو، ھەرمێ، شفتی).

شوێنەوار

دەستکاری

کارگێڕی

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری


  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ زاری کرمانج. «شارەدێی باسرمە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077989#map=11/36.4180/44.3374
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)