ترۆزی یان تەرۆزی (بە ئینگلیزی: Armenian cucumber) مێوەیەکی درێژ و باریکە کە تامی لە خەیار دەچێت، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە سەربە بنەماڵەی کاڵەکەکانە (جۆری Cucumis melo). مێوەکەی بە بچووکی تامی خەیار دەدات، بەڵام لەکاتی پێگەییندا تامێکی ترش و شیرین دەگرێت. بەو ترۆزییە گەییوە دەوترێت کالیار.[١] بەرھەمێکی وەرزییە ھاوینان پێدەگات داواکاری زۆری لە سەرە لە وەرزی پێگەیشتنی دا، شێوە و قەبارەی جیاوازی ھەیە و بەگشتی ڕەنگی سەوزە لە کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیھانی بوونی ھەیە لە دروست کردنی ترشیات و زەڵاتە سودی لێ وەردەگیرێت ھەروەھا چەندین خەڵک وەک میوە بە ترش و خوێوە دەیخۆن. ترۆزی یەکیکە لەو بەرھەمانەی چەندین سودی تەندروستی ھەیە بۆ مرۆڤ ئەمەش بەھۆی بوونی ئەو پێک ھاتانەی لە ناویدا ھەیە.[٢][٣][٤]

ترۆزی
Cucumis melo flexuosus.jpg
Taxon nameCucumis melo var. flexuosus
Taxon rankvariety
Parent taxonکاڵەک
GRIN URLhttps://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomydetail.aspx?id=12569

سەرچاوەکاندەستکاری