ناحیەی دارەشەکران (بە عەرەبی: ناحیة دارةشکران، بە ئینگلیزی: Darashakran Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای پیرمام لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی دارەشەکرانە.[١][٢]

ناحیەی دارەشەکران
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاپیرمام
ناوەنددارەشەکران
بوون بە ناحیە٢٠٠٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی دارەشەکرانە.[٣]

دارەشەکران لە دارێکەوە ھاتووە کە تەمەنی ئەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵ ئەم دارە کەوتووتە خۆرئاوای سەنتەری شارەدێ و دارێکی بەناوبانگە و تائێستاش سەوزە.

ناحیەی دارەشەکران سەر بە قەزای پیرمامە و لە (٢٦) گوند پێک ھاتووە ژمارەی دانیشتوانی (٩٤٥٠) کەسن، ناحیەی دارەشەکران لە ساڵی (٢٠٠٤) دامەزراوە و سەرەتا سەر بە قەزای خەبات بوو، لە ساڵی (٢٠٢٤) قەزای پیرمام ھاتەکایەوە و ئەم ناحیەیان پێوەگرێدا.

جوگرافیا

دەستکاری

سنوری ناحیەی دارەشەکران:

دانیشتوان

دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی (٩٤٥٠) ھەزار کەسە.[٥]

کشتووکاڵ

دەستکاری

ئەم ناحیەیە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەناوبانگە ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣١٢٩٨٨)دۆنمە و رووبەری زەوی کشتوکالی (١٢٢٤٩١) دۆنمە، لەبەر ئەوەی سنوورێکی زۆری ئەم ناحیەیە ئەکەوێتە سەر زێی گەورە سودێکی زۆری ھەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری.

شوێنەوار

دەستکاری

کارگێڕی

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077974#map=11/36.4848/43.8482
  5. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)